بەهرۆز جەعفەر : بێدەنگى و ئەحمەقى !
نازانم چی یە ؟ خاس و خراو ، گەورەو گچکە ماوەیەکە دەڵێن : پێمان باشە بێدەنگ بیت ؟. هەندێکیشیان دەڵێن: وەک کۆمەنیستەکانى جاران هیچت بەدڵ نییەو بەهەرچى ئەکەى پیایا ئەکێشى .. ئینجا خۆتان ئەزانن تاقەتى ئەوەم نییە سوێند بخۆم و باسی بێلایەنى و دەردو چەلەمەو نوسین و هەڵوێستتان بۆ بکەم ، ئەوەندە دەڵێم ناتوانم بێدەنگ بم :
* ئەگەر ئەوروپاو ئەمریکا ، ئیقامە بەن ، بەجۆرێک ئینتما لاوازبووە ، کەم کەس دەبینم لەکوردستان بمێنیتەوە !. ئەگەر سى پارێزکاکە ڕێگە بەن و میلاکیان بگوازنەوە ، کەم کورد ئەبینى لەکەرکوک پیاسەیەک بکات .
* جۆن بێدەنگ ئەبیت ، (2750) ڕاپۆرتى چاودێریی دارایی ، تۆزى لەسەر بنیشێ ؟. تۆ چى بەئامر لیوایەک دەڵێی بەپلەى ( خادمى مزگەوت) خۆى لەوەزارەتى ئەوقاف دامەزراندووە .؟.
* بێدەنگى چى؟ چەتونێک هاتووە ، بەملیارەها دۆلارو قوتى خەڵکى و دەستى چەپەڵى سیاسییەوە ، بەناوى کەناڵى ئاسمانى و ئازادیی وتنەوە ، کوردایەتیت پێدەفرۆشێتەوە، یەکیکى تر دەیان ملیۆن دۆلارى وەک سەرمایەدار بەناوى سەربەخۆییەوە لەبانگەشەدا ، سەرفکردووە ، کەچى (1000) دەنگى نەهیناوە ؟
*بێدەنکى چى ؟ دواى (22) ساڵ کوا ؟. کوا ( سوباو هیزیکى نیشتمانى و نیزامى ) ؟. کوا ئیدعاى عام ؟ کوا پرۆژەو پلانى ستراتیژیی ؟. کوا کارگەو کارخانە ؟. کوا سەندیکاى پیشەیی رۆژنامەنووسان .؟ کوا رۆشنبیرە ئازاکان ؟ ئەوانەى لەدەرفەتیک ئەگەرێن بخرێنە پۆستێکى سیاسییەوە لەسەر حیسابى خەڵک ؟. هەرجارەى فوودەکرێتە قارەمانیک و لێمان دەکەن رۆسۆ و شۆرشگێرەکانى سەروەختى شۆرشی فەرەنساو ، دواتریش بەدوو دەستى بەتاڵ بەرەو دوا ئەکشیین !. ئاخر هەریکەو ورگى دە سانتیمەتر دەرچۆتە دەرەوەو خەریکى گۆشتخواردنەو نەئەرکى دیارەو نە ماف ؟.
* حەوت سالە بەچاوى خۆم ئەبینم ، ئەم نیشتمانە تالان ئەکریت ، جاسوسی تیائەکریت ، خەڵکى تیا ئەخەسێنرێت ، بەچاوى خۆم ئەبینم دکتۆرى نەزان و دکتۆراى فەل و نەخوینەوار کەمەو گیرەى تیائەکەن . ئەوەى نییە بریتى لەفکرو مەنتق . لەروئیاى جیهانى و ئیقلیمى ، ئەوەى هەیە کالفەهمیە و هیجى تر .
* کوا کەناڵێکى نیشتمانى بۆ قسەکردن ، کوا مینبەرێک بۆ هەمووان ، لەکۆێ قسە دەکەى ؟ . 18 کەناڵی ئاسمانى سەریان خستۆتە ورگى میللەت ، کەوتونەتە وێزەى عەقلى خەڵک ، جۆنیا ن بووێ وادەکەن ، لەم نیشتمانە تاکى ئازاد بونى نییە ، میدیاى ئازاد دۆری شاخدارە و ، ئۆبۆزسیۆنیش خۆخەڵەتاندن و لەقاڵبدانى زهنیەتى تاکى کوردە .
* لەوەتەى کورد هەیە ، ئاوها لەقەیراندا نەبووە ، ئاوها لەبەردەم ترسی لەناوجون و بى ناسنامەیی دا نەزیاوە ، ئەمرۆکە کورد لەبەردەم ئیستعمارو ئیستعمارێکى نوێدایە ، لەکلتورو نەمانى فەرهەنگ و زمانەوە ، بەرەو جوگرافیاى خاک ، لە بەکارهینانى ئامێرو کەرەستەکانى سەرمایەدارییەوە ، بۆ لوعەباتى موخابەراتى ، بەهەموو شێوەیەک لەدەروازەى ماندبونداین ، کۆمەڵگە ، کۆمەڵگەیەکى بەرخۆرو ، گومان نەکەرو پرسیار نەکەرو نەکارایە .
— ئیدى نازانم بێدەنگى ج مانایەک دەبەخشێ ؟ لەکاتێکدا یەک دێرى جدى لەسەر سنورى کوردستان ، لەسەر بەگژاجونەوەى ستەم لەکوردستان ، لەسەر دیماگۆگیەت و گەوزاندن نییە . مەگەر ئەوکاتەى وەک (17) ى شوبات و رۆژانى دواتر مەنەسیک و مایکیک بۆئەم کراس سبى و ریبات سورانە دابنەین و بین شیعرو قسەى زلمان بیشکەش بکەن،موزایەدەبکەن و خویان دەربخەن،هەرکەسیکیش وتى وانابیت :ئیتر ئەمە خۆفرۆش و جاش و …….هەر ئینسانیش نییە.