ڤیان مه‌جید : ماچه‌که ..
ویستم خۆڕاگر بم له ده‌ڕبڕینی ناخم به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردو له شاری سلێمانی خولقا ده‌رهه‌ق به په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی و گڵکۆی مامۆستا شێرکۆ .
ویستم وه‌ک شاریهک هیچ ده‌رباره‌ی نه‌نوسم و هیچ ده‌رباره‌ی نه‌ڵێم ، به‌ڵام که مێژوی شارم بیر ده‌که‌وێته‌وه ، که جوانی سلێمانیم دێته‌وه یاد ساڵانی 80 کان که ئه‌وده‌م من مناڵێک بوم و بۆ سه‌یران و پیاسه ده‌براین بۆ ده‌باشان و توی مه‌لیک ، ئیتر له‌خۆوه په‌ست ده‌بم له گه‌وره‌بونی شار ، له تێکپژهو تێکرژهی ئه‌وانه‌ی شاریان کردۆته کابوڵ ..
من نازانم کێ به‌رپرسه به‌رامبه‌ر تێکشکانی ئه‌و په‌یکه‌ره‌و ئه‌وانه‌ی پێشوتری زیره‌ک میره‌و هه‌مو پهیکهرهکانو سیما شارستانیه‌کانی وڵات ، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وانه‌ی به‌م کارانه هه‌ڵده‌ستن ، خۆیان په‌یکه‌رن بۆیه قینیان له په‌یکه‌ر ده‌بێته‌وه ! خۆیانن دهقگرتوی قاڵبێکی ههزارساڵهن بۆیه ئاوا هه‌ناسه‌یان به مرۆڤایه‌تی قاڵسه .. ئێمه‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی شار ، ئێمه‌ی سلێمانیان ، خاوه‌نی شه‌هیدی ژنی نه‌مری وه‌ک ئه‌خته‌ره ره‌ش و خاتونی زانستدۆستی وه‌ک حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و خانمگهلێکی داهێنه‌ری وه‌ک تیپی کیژانی سلێمانین .. ئه‌و سێیه پێکه‌وه بڵندگۆی ئازادیمان بوه و چرای رۆشنکه‌ره‌وه‌ی ئایندهشمانه بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژانێک ئێوه له شه‌وه‌زه‌نگی تاریک‌دا بتوانن دو پارچه به‌رد که هێمایه بۆ خۆشویستن بسوتێنن ، ئه‌وا رۆله‌کانی ئه‌م شاره ، ئه‌م کوردستانه ، به رۆژی روناک ماچ ده‌گۆڕنه‌وه .. چما ئه‌وه پارکی ئازادی و خۆشه‌ویستی نیه‌و له شاری سلێمانیدایه !
سه‌یر که‌ن ، ئێوه به په‌یکه‌ره‌کان قاڵس ده‌بن ، گه‌نجان مرۆڤتان نیشان ده‌ده‌ن عاشقن و ماچ به رۆژی روناک ده‌گۆرنه‌وه ، ئێوه به پارکێک ئاگر ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌وان هه‌مو شار ده‌که‌نه سه‌وزایی ، ئێوه هه‌ر هه‌نگاوێک بنێن به شار بۆ دواوه ، کچ‌و کوڕانی شار 3 هه‌نگاو پێشتان ده‌که‌ون .. بۆیه تکایه با ئه‌م ناجۆری کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌س بێ .. فه‌رمون وه‌ک هاوشاریهک له‌گه‌ڵماندا دانیشن و رێز له بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی و فکریمان بگرن .. ئه‌گه‌ر ئه‌هلی ئیمانن ، شار ناشرین مه‌که‌ن ، مزگه‌وته‌کان و پارکه‌کان هه‌ردوکیان جێیان له دێر زه‌مانه‌وه له‌م شاره‌دا بۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر هی جیهادیش ، ئه‌وه سلێمانی قودس نیه ، قودس ده‌که‌وێته رۆژئاوای شاره‌وه . . سێ وڵات ئه‌ولا تره !!
وێنه‌که هی گۆستاڤ کلیمتی نیگار کێشی نەمساوی یە و ناوی ماچه‌که - یه