شەماڵ عادل سەلیم : سزای ماچ … چ حیکمەتێکمان فێردەکات …؟!
دوای ئەوەی ( پەیکەری خۆشەویستی )( ١ ) لە ناوەندی پارکی ئازادی سلێمانیدا هێرشی ناڕەواو دڕندانەی دەکرێتە سەرو دەسوتێنرێت ، دوو باڵێۆزی خۆشەویستی مەملەکەتی ژنکوژان لە جێگەی پەیکەرە بێ نازە سووتێنراوەکەی خۆشەویستی یەکتریان ماچ کردوو وێنەکەشیان بڵاوکردەوە وەک مافێکی سەرەتایی خۆیان …..
جێگای ئاماژەییە .. هەرلە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو دوو ئەویندارە نازدارە ،لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک کەسێک بە ناوی(محەمەد سان ) داوایەکی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکی داواکاری گشتی ـ الأدعاء العام ـ کردووە وداوا دەکات کە ئەم دوو ئەویندارە بدرێنە دادگا و بە ( یاسای سزادانى عيراقى ) ( ٢ ) له سه ر شكاندنى دابوو نةريت سزا بدرێن …؟!
بەرلەوەی قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەم بەباشی دەزانم نووسراوەکەی ( محەمەد سان ) وەک خۆی بەبێ دەستکاری بڵاوبکەمەوە :
بۆ بهرێز داواکاری گشتی
لهبهر ئهوهی ئهم دوو کهسه بهناوهکانی ( کامهران نهجم ابراهیم ) و ( یانتین ) که خهلکی سویده ههستاون به بهزاندنی ئادابی گشتی و تهحهدا کردن بهشتیکی نامۆی ناو کۆمهڵگهکهمان لهناو شوێنیکی گشتیدا -لهپارکی ئازادیدا کە بە ئافرەتێکی بێگانە بانگەشە بۆ بەزاندنی ئادابی گشتی کراوە . جاداواکارین کە ئەو کارە ئابرۆ بەرە و ئەنجام دەرانی لێپیچینەی یاساییان لەگەلدا بکرێت بۆ ئەوەی هەستو سۆزی مەیلەتەکەمان بە ئاشکرا لەلایەن کەسانی ئارەزو پەرستەوە بریندار نەکرێن و داواکاریشم بە داوادا چون بکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە هەستاون بە شکاندنی ئەو پەیکەرە کە لەوشوێنە گشتییە دا سوتێنراوە ) .
لێرەدا هەوڵدەدەم لەسەر چەند خاڵێکی تایبەت بە نووسراوەکەی سان بێمە گۆ کە بۆ نووسینگەی سەرۆکی داواکاری گشتی ناردووە :
1 ـ پێدەچێت ( محەمەد سان ) زۆر بەپەلە و هەڵچوون داواکارییەکەی نووسیوەو بەئەندازەیەکی سەیر کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوەو بەشێوەیەک کە نووسراوە پێنج دێرەکەی پرە لەهەڵەی زمانەوانی ، هەروەها لەرووی داڕشتن پێویستی بە دەستکارییەکی زۆر هەیە و بەم شێوەیەی ئێستای شیاوی بڵاوکردنەوە نییە ، سەرەرای ئەوەش کە زانیاری هەڵەی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی کە ( یانتین ) خەڵکی سویدە ، و لەراستیدا ئەم خاتوونە بەرێزە خەلکی وڵاتی (هۆڵەندا) یە … !
2 ـ لە سان دەپرسم : ئایا دەڕبڕینی خۆشەویستی لە لایەن دوو ئەڤینداری گەنجی خۆێن گەرم وەک پەرچەکرداروکاردانەوەیەک دژ بە سووتاندنی سیمبۆڵی خۆشەویستی ، بەزاندی ئادابی گشتی یە ؟ ئایا بەراست ، (ماچ )حەرامە و کارێکی ئابرۆ بەرە لە نێوان دووعاشق دا ؟ بۆدەبێ ئێمە ببینە (بەکۆ – بەکر) ی دڵپیس و زاڵمی ئەوینداران ولەسەر ماچێکی خودایی سزاو لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکەین ؟ ئەرێ بەڕاست بەماچێکی دووئەوینداری نوورانی هەست و سۆزی میللەتی کورد بریندار دەبێت یان بە (بێدەنگیمان) بەرانبەر تاوانی ئەم هەموو سمێل بابڕو خوێنمژو ئەنفاڵچی سەدام و سەرۆک جاش و مرۆڤ کوژ و خاوەن مەلەف و جاسووس و خۆێنرێژانەی کە ئەمرۆ بە ئاشکرا و زۆر ئازادانە لەبەردەم کەس و کاری قوربانیان دێن و دەچن و تەحەدای هەرهەمووشمان دەکەن و کەسیش ناتوانێت داوای یاساییان لەسەر تۆمار بکات و لێپیچینەوەیان لەگەڵدا بکات …. ؟
بەرێز سان… بۆ دەبێ ئێمە ماچ و خۆشەویستی حەرام کەین و کوشتن و خەتەنەکردنی مێینە ولە ش فرۆشی و توندووتیژی دژ بە ئافرەتان و فرەژنی و دەستدرێژی سێکسی وکوشتنی حەزو ئارەزوی مناڵانمان حەلال کەین ؟ ئاخر بۆ ماچ و خۆشەویستی حەرام و بڤەیە و جیهادی نیکاحیش حەلال و ڕێپێدراوە ؟بەرێز سان ، ئایا دەربرینی هەست وسۆزی پاکی خۆشەویستی لە نێوان دوو ئەویندار پێشێلکارییە بەرامبەر دابونەریتی گشتی ؟ ئەرێ بەراست خۆشەویستی تاوانە یان بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی توندوتیژی تێکدان و قفڵ دانی عەقڵ ولەکارخستنی ؟
بەرێز سان … بۆ دەبێ ئێوە خۆتان بە نوێنەری (الله) و خێرو حەق و ڕاستی و لایەنەکەی دیش بەنوێنەری هەموو خەسڵەت و سیفەتە خراپەکان دابنێن و بەتۆمەتی بەزاندنی ئادابی گشتی و بریندارکردنی هەست و سۆزی میللەت پەلاماری ئازادیەکان و مافی مرۆڤ و لایەنی لە خۆجیاواز بدەن ؟
دوا شت کە پێویستە لێرەدا بگوترێ ئەوەیە : ئەوە سەمای پەپولەی لێوی ( کامەران و یانتین ) بوو سەرلەنوێی عاشقەکانی بێدارکردەوە ولێوو پەنجە تەزیوەکانی بەیەک گەیاندەوە …!
بەڵێ ….ئەوە ماچ بوو پێناسەی سەرلەنوێی خۆشەویستی داڕشتەوە…..، ئەوە ماچ بوو گەرمایی وژیانی بەخۆشەویستی بەخشیەوە ….. ،ئەوە ماچە مرۆڤە زیندووەکان لە مردووەکان جیا دەکاتەوە …..!
بۆیە من پێموایە گەر گۆڕینەوەی ماچ لە نێوان دوو ئەویندار (کفرو تاوانی ئابڕووبەر) بێت و ڕووبەڕووی سزای دادگایان بکاتەوا ،ئەوا ئێمەی کورد جارێکی ترشکستی تێگەیشتنمان بەرانبەر ئازادی و بەها مرۆیەکان و نەهامەتی ودواکەوتویمان بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو جیهان دەسەلمێنین و ماچ و ئەوینداریش تا هەتایە دەبێتە ( بڤەو کفرو تاوانی ئابڕووبەر ) لە هەرێمە بەناو دیموکراسییەکەمان دا.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
1 ـ پەیکەری خۆشەویستی لەساڵی( ٢٠٠٩)ەوە لەلایەن پەیکەرسازی بەتوانا (زاھیر سدیق) دروستکراوەو لەناوەندی باخچەی خۆشەویستی ناو پارکی ئازادی لە سلێمانی داندراوە ..
2 ـ ياساي سزادانى عيراقى له سه ر شكاندنى دابوو نةريت ئه مه سزاكه يه تى : ماددهكانی (400و401و402 )له ياساي سزادانی عیراقی (تاواني ئابرووبهر)
ماددهي (400 )له ياساي سزادان
به گرتن(حبس) سزا ئهدرێت له ساڵێك زياتر نهبێت و به غرامهيهك له 225000 دينار زياتر نهبێت يان بهيهكێك لهم دوو سزايه ، ههر كهسێك كارێكي ئابرووبهر لهگهڵ كهسێك كردبێت نێر يان مێ بو رهزامهندي يان بێ رهزامهندي.
ماددهي( 401) لهياساي سزادان
به گرتن(حبس) سزا ئهدرێت له شهش مانگ زياتر نهبێت و به غرامهيهك له 45000 دينار زياتر نهبێت يان به يهكێك لهم دوو سزايه ههر كهسێك به ئاشكرا كارێكي بێشهرمي كردبێت.
ماددهي( 402 )له ياساي سزادان
1/ بهگرتن سزا ئهدرێت له سێ مانگ زياتر نهبێت و به غرامهيهك له 45000 دينار زياتر نهبێت يا بهيهكێك لهم دوو سزايه لهم حاڵهتانه:-
ا- ههركهسێك دواي كارێكي پێچهوانهي ئادابهكاني له يهكێكي تر كردبێت نێر يان مێ بێت.
ب-ههر كهسێك له شوێنێكي گشتي به ووته يان به كار يان به ئاماژه بهرامبهر ئافرهتێك كردبێت كه ئابرووي ئافرهتهكه برووشێنێ.
2/ سزاكه گرتن(حبس) دهبێت له شهش مانگ زياتر نهبێت و به غرامهيهك له 225000 دينار زياتر نهبێت ئهگهر تاوانبار له ماوهي ساڵێك له رێكهوتي حوكمي رابردوو گهرايهوهو تاوانێكي تري له ههمان جۆري تاواني پێشوو بکات .