ڕێناس جاف : بۆ ناموراد ” ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری ” .
ماڵێک له ته‌نیشت خۆته‌وه بۆ سه‌ردانی یاران دانێ
دۆستایه‌تی و ڕه‌فاقه‌تی ڕۆژانی تارانیی نێوان ” ئه‌نوه‌ر ” و من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌شتاکانی هه‌تاوی (2000)به‌ملاوه . هه‌ر له یه‌که‌مین ساته‌وه‌خته‌کانی ئاشنابوون به‌و کوڕه ڕۆح سووکه مه‌ریوانییه‌وه حه‌ز و شۆق و خۆشه‌ویستیی بۆ زمان و تۆره‌ی زه‌نگینی کوردی له ناخیدا به‌رده‌وام له شه‌پۆلاندا بوو . پتر له 10 ساڵ ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی ئه‌وه‌ی لا سه‌لماندم که ” ئه‌نوه‌ر” ههتاچهنده په‌رۆشی زمانه‌که‌یه‌تی و تاچه‌نده ده‌یه‌وێ شان به‌شانی زمانه زیندووه‌کانی جیهان ، زمانی نه‌ته‌وه پارچه پارچهکراوهکهشی پێش بکه‌وێ . ئه‌مه‌ی به کرده و ڕه‌وتار ده‌سه‌لماند . خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی بۆ هه‌موو پرسێکی هاوپه‌یوه‌ند به کورد ، ئه‌و بوێریی و ئازایه‌تییه‌ی پێ به‌خشیبوو که سووک و سانا قسه‌ی دڵی ، بێنێته سه‌ر زمان و سڵ له هیچ شتێک نه‌کات .
وه‌کی من ئاگادار بم ” ئه‌نوه‌ر ” پێش ئه‌وه‌ی پێی به دونیای ڕاگه‌یاندن و کاری ناو میدیا بکرێته‌وه ، ڕۆژانێکی ههرهسهخڵهتی وه‌پشت سه‌ر نابوو . به‌سه‌د داخ و مخابنه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌هلی هونه‌ر و ڕووناکبیرییه له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌ره‌ک بۆ پارووه نانێک هه‌موو ژان و ئازارێک بچێژێ . ڕۆژانی کورتی کارکردنی ” ئه‌نوه‌ر ” له ناو به‌ناو ” ناوه‌ندی چاندیی کورد له تاران ” یان هه‌مان ” ئه‌نیستیتۆتی کورد له تاران ” گۆشه‌یه‌ک له‌و ڕۆژگار تاڵییهمان لا ده‌رده‌خات . ئه‌و جۆره ناوه‌ندانه‌ی له نێو که‌ش و هه‌وای ڕژێمی ئیسلامیی دا که‌م نین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ک پێویست بایه‌خ به زمان و پانتایی ڕۆشنبیریی کوردیی ناده‌ن ، زۆرجار ده‌یان مرۆی دڵسۆز و گه‌لپه‌روه‌ر بۆ مرازی خۆ ده‌کار دێنن . دواتر هه‌ر له ڕێی هه‌مان پردی په‌یوه‌ندیی براده‌رانه‌وه ، ” ئه‌نوه‌ر ” ڕێی ده‌که‌وێته ناو ده‌زگه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن . به‌ڵام دونیای بیرکردنه‌وه و هزرینی ” ئه‌نوه‌ر ” و ئه‌وان دوو جیهانی جیاواز ده‌بێت . هه‌ر بۆیه زۆر زوو ” ئه‌نوه‌ر ” په‌راوێز ده‌خرێت . ئیتر لێره به‌دواوه به‌شێکیتری ڕۆژانی تری مه‌ینه‌ت و ژینه‌ژانی ” ئه‌نوه‌ر ” ده‌ست پێده‌کاته‌وه و بۆ تێپه‌ڕاندنی ژین ، ڕوو له چه‌ندین جۆره کاری نابه‌دڵ ده‌کات .
هه‌ر که گۆڕان له‌ناو ئه‌و به‌شه‌ی ” ئه‌نوه‌ر ” کاری تێدا ده‌کات ، ڕوو ده‌دات ، ئه‌مجار ” ئه‌نوه‌ر ” به‌هیوای ڕۆژانێکی گه‌شتر ، به‌ده‌ست و بردتر له جاران دێته‌وه ناو مه‌یدان و هه‌موو توانای خۆی ده‌خاته‌وه گه‌ڕ و هه‌موو کارێکی ناو ڕاگه‌یاندن ڕاده‌په‌ڕێنێ . لێ ئه‌و ڕۆژه خۆشانهیش میناک باو برووسکه زۆر زوو تێده‌په‌ڕن و دیسانه‌وه ” ئه‌نوه‌ر ” تووشی زه‌حمه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ریی ڕۆژگار ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌مجاره‌یان دۆسییه و په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست ده‌کرێ و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ک له کاره‌که‌ی دوور ده‌خرێته‌وه . به‌داخه‌وه ئه‌وه خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌ره خراپی نێو ئێمه‌ی کورده که به‌رامبه‌ر یه‌کدی زۆر بێ به‌زه‌یین و هه‌ر به‌ده‌ستی خۆ ، خۆمان تووشی هه‌زار جۆره ئارێشه و گرفت و مه‌ینه‌ت ده‌که‌ین . له‌پێناو چیدا ؟! ئیتر سه‌ری سه‌ودایی ” ئه‌نوه‌ر ” له شوێنێک ناگیرسێته‌وه و به‌دوای بینینه‌وه‌ی هه‌لی کاردا ڕوو له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که‌چی له‌وێش ئاوات و حه‌زه‌که‌ی نایه‌ته دی و فره‌ی پێ ناچێ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ژین به‌رده‌وام ده‌کات . ” ئه‌نوه‌ر ” دواتر به‌هۆی که‌سێکی ڕۆح سووکه‌وه پێی به ڕادیۆ کوردیی تاران ده‌کرێته‌وه و وه‌ک هه‌ڵه‌چن و وه‌رگێڕ ده‌که‌وێته کار و چالاکی و توانای خۆی ده‌رده‌خات . ئه‌م هاریکاریکردنه به شێوه‌ی نیوه‌چڵ و نافه‌رمیی هه‌تا دوای ده‌می ژین هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت . پتر له ده ساڵ کارکردن له‌ناو میدیا و ڕاگه‌یاندندا هیچ حه‌ق و مافێکی فه‌رمیی به ” ئه‌نوه‌ر ” نابه‌خشێ و قه‌ت قۆناخێک له دامه‌زراندن به شێوه‌ی فه‌رمی نزیک ناکه‌وێته‌وه . جێی داخ و که‌سه‌ره هۆکاری به‌شێکی ئه‌م کێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆمان و ئه‌و کۆسپانه‌ی بۆ خۆ ده‌یخه‌ینه سه‌ر ڕێی خۆمان هه‌تا گوایه خۆ لای ناکه‌سان و نامۆیان شیرین و به کوڕی چاک بناسێنین که‌چی هه‌رکه ئیش و کاریان پێمان نه‌ما ، به خراپترین شێواز مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن . ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه ساڵگارانێکی دوور و درێژه لای ئێمه تا دێت هه‌ر دووپات ده‌بێته‌وه . ئه‌مه ڕه‌هه‌ند و لایه‌نێکی ژیان و که‌سایه‌تی ” ئه‌نوه‌ر ” ی ناموراد بوو . به‌ڵام ” ئه‌نوه‌ر ” له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو ژانهژینهدا قه‌د چۆک نادات و ئه‌مجاره‌یان ده‌روو و ده‌لاقه‌یه‌کی تر به‌ڕووی خۆیدا ده‌کاته‌وه و وه‌کی خۆی ده‌ڵێ : ” حه‌قیقه‌تێک له خۆی نه‌گرتم په‌نام بردۆته به‌ر مه‌جاز ” و هه‌ر له هه‌مان پێناودا بلاگێک بۆ خۆی داده‌نێ و په‌رۆشه‌کانی خۆی تێدا ده‌نووسێته‌وه . ” ماڵێک له ته‌نیشت خۆته‌وه ”، ئه‌نوه‌ر ده‌باته ناو دونیایه‌کی تر و پتر ئاشنای دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی کوردیی ده‌کات . ” ئه‌نوه‌ر ” له بلاگهکهیدا هه‌وێنی ناخی خۆی ده‌خاته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ری کورد و هه‌ر جاره و له‌سه‌ر بابه‌تێکی ئه‌ده‌بیی یان میدیایی شت بڵاو ده‌کاته‌وه . ئه‌نوه‌ر دواتر ده‌بێته ناو و سیمایه‌کی ئاشنای نێو ئه‌ده‌بی کوردیی – فارسی و له ڕێی وه‌رگێڕانی شێعری فارسی بۆ کوردیی و کوردیی بۆ فارسییه‌وه ڕۆچنه‌یه‌کی تر به‌ره‌و ڕووی خۆی ده‌کاته‌وه و هه‌ر به‌مه‌یش قۆناخێکی تری ژیانی ده‌ست پێده‌کات .
ئه‌نوه‌ر به ئه‌ندامبوون له ماڵپه‌ڕی ” ئه‌ده‌بیاتی پێشڕه‌و ” یان ئه‌ڤانگاردی ئێران‌دا خزمه‌تێکی شایانی هه‌ردووک ئه‌ده‌به‌که ده‌کات . ئه‌نوه‌ری ناموراد هه‌ر وه‌ک زۆرێ له هاوڕێیانی تاران نشینی به‌و ساڵانه ماڵه گچکه‌که‌ی له‌به‌ر ڕه‌وشی گران و زه‌حمه‌تی ناو گه‌وره‌شارێکی میناک ” تاران ” به‌رده‌وام له‌ملا بۆ ئه‌ولا ده‌گوێزێته‌وه و دواجار له ” که‌ره‌ج ” دا ده‌گیرسێته‌وه و جه‌خار ،جه‌خار به‌یانی ڕۆژێکی ئه‌م پایزه له ناو غوربه‌تی دڵ و ماڵدا په‌ڕی ژینی به‌ده‌م کزه‌بای ڕه‌زبه‌ره‌وه هه‌ڵده‌وه‌رێ و زۆر غه‌ریبانه ماڵئاوایی له ژیان ده‌کات . بۆ وتن ده‌شێ ” ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری ” ، میدیاکار ، شاعیر و ڕووناکبیر ساڵی 1353ی هه‌تاوی (1975) له گوندی ” کانی میران ” ی سه‌ر به مه‌ریوان له‌دایک ده‌بێت . بۆ خۆی بۆمی ده‌گێڕایه‌وه که هه‌ر به‌مناڵی شه‌یدای زمانی کوردی بووه و ده‌یان جار له‌به‌ر زیره‌کیی بۆ له‌به‌رکردنی شێعری شاعیرانی کورد که‌وتۆته به‌ر ده‌ستخۆشانه و ئافه‌رمی باوکی .
ئه‌نوه‌ر تا به‌و ڕۆژانه‌ی له‌ناو مه‌ریواندا ده‌بێت ، وه‌ک که‌سێکی ههرهچالاکی بواری ڕۆشنبیری ده‌ور ده‌بینێ و له ناو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندین ناوه‌ندی چاندیی و ڕووناکبیرییدا چالاکانه کار ده‌کات . دواتر که ڕوو ده‌کاته تاران ، هه‌مان گڕ و شۆقی کاری چاندیی و ڕووناک‌بیری تێیدا زێتر بڵێسه ده‌ستێنێ و ده‌که‌وێته هاریکاریکردنی چه‌ندین گرووپ و لایه‌ن و گۆڤاری خوێندکاریی و ڕۆشنبیریی و بابه‌ت و نووسینه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه . سه‌ره‌نجام ئه‌نوه‌ری ناموراد ڕۆژی 20 ی ڕه‌زبه‌ری 2713( 12ی ئۆکتۆبه‌ری 2013 ) له ماڵه هه‌ژارانه‌که‌ی له “که‌ره‌ج ” دا به جه‌ڵته‌ی دڵ په‌ڕی عومری هه‌ڵده‌وه‌رێ و پاشان ته‌رمه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه مه‌ریوان و له ئاوایی ” سێفی ژووروو ” له نزیک مه‌ریوان به خاکی دایک ده‌سپێردرێ . یادی یاران بۆ هه‌میشه له سه‌ر ڕووپه‌ڕی گیان نه‌خشه .
سه‌فه‌ر ، دابڕان سه‌خته بۆ یاران
له تارانه‌وه تا به مه‌ریوان
یاران ! وا ” ئه‌نوه‌ر ” هاته‌وه لاتان
کوڕه کورده‌که‌ی محاڵی خۆتان
مه‌ده‌ن ئازاری ،خه‌سته‌ی زه‌مه‌نه
هه‌ڵات له ده‌ستی چی ئه‌هریمه‌نه
بنوو براده‌ر ! کاتی وچانه
ئێمه‌ت به‌جێهێشت بۆم ( بۆ ئه‌م ) ژینهژانه
****
هۆ کوڕه ڕۆح سووکه مهریوانییهکه
هه‌ر له‌ته‌نیشت خۆته‌وه
ماڵێک دانێ بۆ سه‌ردانی دۆست و یاران ،
بۆ غوربه‌تی هه‌موو وه‌رزێکی پایزان .
ئه‌نوه‌ر ! تۆ پایزت بۆیه بۆ کۆچ ده‌سنیشان کرد
چوونکه پایز ، وه‌رزی کۆچه بۆ شاعیران ،
هه‌ر بۆ پۆل ،پۆل مه‌لی شه‌یدای عاشقهژیان .
پایز ، ئیتر له ده‌فته‌ری تۆدا ئه‌نوه‌ر !
ته‌نیا وه‌رزی هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵای داران
نییه براده‌ر .
ئێستێ ئه‌نوه‌ر !
تۆ و پایز و ” زرێبار ” ی ک‌ش و ماتی ئه‌م ڕۆژانه
ده‌ست له‌ملانن ،
سه‌د داخ هاوڕێ بۆ ئه‌م کۆچه جهرگبڕهت !
ئێستێ هاوڕێ ، ماتهمگێڕت
نه یه‌که ، نه دووان
سه‌دان دڵی شه‌یدای وه‌ک خۆت
له‌بۆت برا ، دێته گریان .
تۆ یادێکت له دڵا نه‌خشاند
نه‌خشینه وه‌ک باڵای ژیان ؛
بۆیه هاوڕێ ، پایزیش بێت
یادت برا بۆ هه‌میشه له ناخمانا
سه‌وزه هه‌ر وه‌ک سرووشته‌که‌ی به‌هاری گیان
وه‌ک سه‌وزایی دیمه‌نه‌که‌ی به‌هارانی
زرێبار و گشت کوردستان .