شنۆ محەمەد ؛ فه‌تواى هه‌ندێك له موفتيه‌كان ده‌رباره‌ى سێكس!!!
ماوه ماوه گوێ بيستى هه‌ندێك له شێخ و موفتيه ئيسلاميه‌كان ئه‌بين كه فه‌تواى سه‌ير سه‌يرو عه‌جايب ده‌باره‌ى سێكس و ژن ده‌ر ئه‌كه‌ن ، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش به‌شێكن له‌و فه‌توايانه‌ى رۆژانه له كه‌ناڵه جياوازه‌كان ، يا له سايته‌كانى ئينته‌رنێت ئه‌يبيستين .
يه‌كێك له موفتيه‌كان ووتى باشتر وايه پياو كامێراى چاودێرى له حه‌مام دابنێ چونكه ئه‌گه‌رى هه‌يه ژنه‌كه‌ى سێكس له‌گه‌ڵ جنۆكه بكات .
– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، ژن نابێت چاوی ديار بێ چونكه چاوى ژن هيچ جياوازيه‌كى نيه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامى مێينه‌ى ژن .
– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، هه‌ر ژنێك به ته‌واوى خۆى رووت بكاته‌وه له كاتى سێكسدا ئه‌وا ته‌لاقى ئه‌كه‌وێ .
– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، پياو نابێ بۆ ته‌مێ كردنى ژن په‌نا به‌رێته به‌ر دووركەوتنه‌وه له سێكس .
– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، ژن نابێ له كاتى سێكسكردندا ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه چونكه شه‌يتان گوێ ى له ده‌نگى ئه‌بێت و ئه‌گه‌رى هه‌يه ئه‌ويش حه‌زى بچێته سێكسى ژنه‌كه .
– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، گه‌ر ژن حه‌زى له سێكس بوو نابێ لاى پياو باسى بكات ، چونكه سێكس ته‌نيا و ته‌نيا مافى پياوه ، نيعمه‌تى پياوه .
– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، ژن نابێ لاى كۆمه‌ڵێك پياو قسه بكات ، چونكه ده‌نگى ژن شه‌هوه‌ت ئه‌به‌خشێته پياو و حه‌زى سێكسى ئه‌جولێنێ ، بۆيه باشتر وايه له كاتى قسه كردن‌دا به‌ردێك بخاته ده‌مى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى گر بێت و پياو نه‌وروژێنێت .
- بابەتەکانی تری شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts