Hawkar

هاوكار له‌ ڕێگه‌ى بيردۆزێكه‌وه‌ ،بيردۆزه‌كه‌ى ئه‌نيشتاين پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

هاوكار له‌ شارۆچكه‌ى عه‌ربه‌ته‌وه‌ له‌ ريگه‌ى بيردۆزيكه‌وه‌ ،بيردۆزه‌كه‌ى ئه‌نيشتاين پيچه‌وانه‌ ده‌وكاته‌وه‌ ..!!

قسەیەک لەسەر هاوکار! ماوەى دوو ڕۆژە لە چەند وێبسایتێک بەڕێکەوت هەواڵێکم بینى کە گوایە گەنجێکی شارۆچکەی عەربەت ، لە ڕێگەی بیردۆزێکەوە دەیەوێت ، بیردۆزی زانای بەناوبانگ ئەنیشتاین پێچەوانە بکاتەوەو بە قسەى ئەو گەنجە ، ئێستا خاوەنی بیردۆزی تار .. یکی یە . لە کۆنفرانسێکی ڕوژنامەوانیدا ووتی ” روناکی خێراییەکەی هەیە کە ٣٠٠ ملیۆن مەترە لە چرکەیەکدا ، وەئەگەر بەم خێراییە مرۆڤ گەشت بکات ئەوا لە چرکەیەکدا حەوت جار و نیو بەدەوری گۆی زەویدا دەسوڕێتەوە ، بەڵام هێشتا مرۆڤ نەیتوانیوە بگات بەو خێراییە “.
خێرایی ڕوناکی لەلایەن زانایی فیزیایی ( ئەلبێرت ئەنیشتاین ) دۆزرایەوەو بە خێراییەکی نەگۆڕ دانرا . بەڵام هاوکارى هاونیشتمانى ئێمە دەڵێت :
من پێچەوانەکەیم دۆزیوەتەوە !! وە ئاماژە بەوە دەکات کە تاریکی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ روناکی‌ خێرایی‌ هه‌یه‌ ، خێراییه‌ک که‌هه‌رگیز مرۆڤ پێشبینی‌ نه‌کردووه‌ و بیری‌ لێنه‌کردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌ خێرایی تاریکی‌ بریتییه‌ له‌ (777x10km777/s) له‌ به‌رنه‌بونی‌ ژماره‌یه‌کی‌ واگه‌وره‌ش له‌ بیرکاریدا ناچارم ئه‌م ژماره‌یه‌م ناونا ژماره‌ی‌ ( هاوکار ) .
ئەگەر ئەمە وابێت ، ئەوا  زانستى گەردونى و فیزیایى ئێمە گۆڕانێکى سەیرو سەمەرەى بەسەردا دێت . ئەوەى من دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە : بەر لە ڕاستو دروستى بیردۆزەکەى ئەم گەنجە ئەزیزە من توند توند دەستەکانى دەگوشم و بە ڕێزدار بانگى دەکەم ! وە لێرەوە داواکارم لە بەشى فیزیاى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان لە زووترین کاتدا هەوڵى سازدانى دیبەیتێک بدەن لەگەڵ ڕێزدار هاوکار و سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن گرنگى پێبدەن ، بۆ ئەوەى کۆدەنگى زانستى لەسەر دروست ببێت، ئەگەر وابوو ئەوا وەکو زاناو بلیمەتێکى کورد بەهاوکارى حکومەت بینیرنە دەرەوە . ئەگەر واش نەبوو جارێکى دیکەش دەستخۆشى لێبکەن  بۆ ئەو ئازایەتییەى کە ویستویەتى شان لەشانى بیرمەندێکى گەورەى وەکو ئەلبێرت ئەنیشتاین بنێت لەم تەمەنە کەمەدا . هەوڵى کارئاسانى زیاترى بۆ بدرێت بۆ ئەوەى پشت سارد نەبێتەوە . وە داواکارم لە هەموو هاوڕێیانم لەڕێگەى ئەم تۆڕەوە گرنگى پَێبدەن ، بەڵکو خوایە ئەمە ڕاست بێت و دەرگاى زانست بەسەر کوردا کرابێتەوەو لە گرێکوێرەى نەزانى ڕزگارمان ببێت .
لەبەشی فەیسبوکی کاک دانا عەسکەر وەرگیراوە ..