هەندرێن هەورامی : گوڵپەری پوور لەسێدارە درا ” و کەڵ ژیاو کەم ژیا ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەرەبەیانی ئەمرۆ لە زیندانێکی شاری ورمێ ڕۆژهەلاتی کوردستان ، کۆماری تاوان و سێدارەی ئێران گیراوی سیاسی کورد حەبیبوڵلا گوڵپەری پوری لە سێدارەدا و تاوانێکی قێزەون و دڕندانەی دیکەی لە دژی گەلی کورد ئەنجام دایەوە .

نەفرەت لە کۆماری سێدارە ، نەمری بۆ گوڵپەری پورە و سەرشۆڕی و مەرگی ئەبەدی بۆ داگیرکەرانی کوردستانە ..

بژی ئیرادەی پۆڵاین و بەرخودانی گوڵپەری پورەکانی دیکەی ناو سیاچالەکانی ئێران . شەهید نامرن .

 

بەرخۆدانی زیندان .

لە نێو زیندانی

تەسک و تارا

لە ژێر چەپۆکی

دوژمنی شێت و هارا

لەگەڵ ئەشکەنجە و

ئازارا

لەت لەتم کەن

دام ڕزێنن لە ژێر درا

نا ترسم و

باکم نییە

هەرگیز من ناکەم پاکانە

پێم ببەخشن

هەموو پارەی ئەم جیهانە

لە خەبات و ڕێبازی خۆم

نادەم تانە

بوردبار و

خۆڕاگرم

وەکو شاخم

ویژدانی خۆم

نافرۆشم

ئاسودەیە

هزر و ناخم

بشم کوژن

زیندوم ئەمن

چون شەهیدم

قەد نامرم

بۆ هەتایە

جێی شانازیم

لە دڵی گەل و

وڵات دا دەژیم

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت