پارتییەکان ” سالح موسلیم ” بە بەعسی ناوزەند دەکەن .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هەرچییەک بێت و چۆن بیربکاتەوە و چۆن خەبات بکات ،، گرنگ ئەوەیە لەسەنگەری پێشی پێشەوە ، ڕۆحی خۆی کردە قوربانی پاراستنی کورد و کوردستان و لەجێگایدا شانازی پێوەکرد .. کاتێک تەرمی کوڕەکەی بۆهاتەوە ، بەڵێنی داو چەکی شەرەفی کوڕەکەی بخاتە سەرشانی و فرمێسکی بۆ نەڕێژێت .. ئەم نەریتە لە مەدرەسەی هیج سەرکردەو بنکردەیەکی کوردا بوونی نییە ، ساڵح موسلیم و خاتو موسلیم داهێنانی بوون .. ئەوان بەڕۆحیانەت مەردن و بە ویژدان کوردن و بە مرۆڤایەتیش کوردستانین . ئەوان ڕاستگۆیانە لەبەرامبەر خوا و گەلەکەیان درۆیان نەکرد و گوڵاڵە سورەی شەرەفی کوردایەتیان لەپێشی پێشی شەرگەوە ” شەڕڤانیان ” لەباخچەی کوردایەتی ناشت ..
قسەمەکەن و خۆتان بناسن و دەورانێک بە باخچەی کوردایەتیدا بگێڕن ، گەر بینیتان کوڕی سەرۆکێکی کورد جگە لە ” موسلیم ” بۆ ساتە وەختێک بەدوورایی بینینی دوربین ، لەشەڕگەی دوژمن نزیک بوەوە ، ئەوا ئەوسا دەتوانن قسە لەسەر سەرکردایەتی بوون و کوردبوون و ڕاستگۆیی بوونی ساڵح موسلیم بکەن .
وەرن بەپێوانەی کوردایەتی و سیاسەتی ڕاستودروست قسەبکەین ،، سەرکردەیەک تائەم ساتە بۆ تۆزقاڵێک تانەتان لەسەری هەبوو ، جگەلەوەی بۆشایی بۆ سیاسەتی نەگونجاوی پارتی نەهێشتۆتەوە لە خۆرئاوا ، چ ڕەخنەیەکتان لەسەر کوردایەتی و پاکی و ڕاستگۆیی ساڵح موسلیم هەیە ..
کاکە ئەبوبەکر جاف , کادرو ڕۆژنامەنوسی پارتی لەسەر سایتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایتی فەیسبووک ” ساڵح موسلیم ” بەبەعسی دەشوبهێنیت ” لەکاتێکدا ئێستا فرمێسکی کوردپەروەران بۆ مەرگی کوڕەکەی وشک نەبۆتەوە ، هێشتا تەرمی کوڕەکەی زەرد نەبووە . هێشتا چلەی کوڕەکەی بەسەر نەچووە .. ئەم بەڕێزە لەپێناو حیزبەکەی تیری نادروست و هەڵبەستراو ئاراستەی ئەو سەرکردەیە دەکات ، کە نە گەندەڵەو نە ڕۆژێک لەئاست دوژمن بەچۆکدا هاتووەو نە دورەپەرێز لەخەڵکی هەژاری گەلەکەی لە دوایی دواوە بڕیار لەسەر چارەنوسی شەڕگەکان دەدات .. لایەق کونجـــرینی ( کونجرینی ) .
فەرموون ئەم کورتە نوسینە هی کاک ئەبوبەکردە ..
كێ بێ تەربێتە ؟!!
كاتیك بێشەرمانە دەڵییت باشورییەكان بیتەربێتن ؟
نەمانزانی پیاوێكی ستالینزەدە , پیاوێك تا ئیستاكە خوێنی لینین و دكتاتۆریەت و ستەمكاری لە ڕوحیدایە , مەبەست لە تەربییەو پەروەردەكردنی باشورییەكان چییە ؟!. ئەم پیاوە بۆ تەربیەت و ئامۆژگاری هێزێك ناكات دەیان ساڵە بچوكترین ئازادی ئینسانی تێدا فەراهەمنەكراوە , نەفەسێك بۆ ئینسان بون نەماوەتەوەو و بە تلیاكی ئیدۆلۆژیا ئیسنانەكانیان خەساندووە ؟!. هێزێك بارگاوی بە خەیاڵ و كەڵكەڵەی ستالین , چۆن چۆنی چاوەڕێی ئەوەی لێ بكەین تەربییەتی باشورییەكان بدات ؟! تهربیهت ئهوهیه خۆت له پیستی ستالین دامالیت ، غوسلیك بكهیت له ئیدۆلۆژیا ، دهستت له دهستی بهعسی سوری بكهیتهوه …. تهربیهت زۆر شتی تریشه ….
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە