Selam

سلام سعید : سەری سپی نیشتمان .

Avatar photo

من لە سەری سپی نیشتمان

گوڵە وەچنی ئەو رۆژانەم کرد

کە برسێتی بەدەم باوە

شەنی خەرمانێکی گریان

من لەهزری جۆ گەیەك

بەدم هەنگاوی شەکەتەوە

لە هێوری گۆ مێکم روانی

بەدەم ماندو بونەوە

وەنەوزیەدا

من لەژوانی دینەکاندا

سێ شت فێر بووم

یەکتا پەرستی

کاری چاك

گڤتی چاك

ئیتر ئەم هەڵایە بۆچی

لە سوارێکی گلاوم پرسی

چشتێ خستیتیەوە

سەر پشتی رێ

ووتی ترۆپکی ماندو

دەستی گرتم

هەوراز پشتی بۆ کور کردم

شنەیەك جواناوی

بۆسریم

دارستانێك لەتەمەن

جارێکی تر سەرپێی خستم

ماندویەتی

پیاوێکی بەساڵاچوە

پرۆزەت لە بەر ئەبرێ

چاوەکانیش سەیرت ئەکەن