شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا : ئایا باشووری كوردستان حیزبی عه‌لمانی هه‌یه ؟ .
ئه‌وه‌ی له باشووری كوردستاندا به ناوی عه‌لمانییه‌ته‌وه ده‌گوزه‌رێت، دوور و نزیك پێوه‌ندی به فیكری عه‌لمانییه‌ته‌وه نییه ، كۆمه‌ڵیك حیزبی غه‌یره ئیسلامی هه‌ن به رووكه‌ش خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن گوایه عه‌لمانین یان لیبراڵ ، كه‌چی له جه‌وهه‌ردا وانییه‌و حیزبگه‌لێكی ته‌قلیدین و شوناسیان بۆ كۆمه‌ڵگه ئاشكرا نه‌كردووه به هۆی ترسیان له كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی جه‌ماوه‌رییان كه پێكهاته‌یه‌كه له خه‌ڵكی پابه‌ند به دیین و دیینیش له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بینن و به ئاشكرا فیكری عه‌لمانی له ناو حیزبه‌كه‌یاندا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه ، هاوكات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و باڵانسه‌ش حیزبه سیاسییه‌كانی باشوور به‌رده‌وام موجامه‌له‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ئایینییه ده‌كه‌ن و ئیشی سه‌ره‌كی ئه‌و حیزبانه بۆته داكۆكی كردن له دیین و پاسه‌وانه‌كانی، چونكه ده‌زانن شه‌قامی ئایینپه‌روه‌ری باشووری كوردستان، مه‌گه‌ر له رێگه‌ی ئایینه‌وه نه‌بێت ئه‌وا به هیچ نایه‌ته ژێر باڵی ستراتیژی حیزبی و ده‌وڵه‌تدارییه‌وه .
حیزبه غه‌یره ئیسلامییه‌كان ، زۆر باش ئه‌وه‌یان بۆ روون بۆته‌وه كه‌وا دروستكردنی مزگه‌وتێك یان ڕاگرتنی دڵی مه‌لایه‌ك هێزی دروستكردنی ده‌یان سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌یه ، چونكه ئه‌و ته‌رزه له خه‌ڵكه ، دیین له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌دا ده‌بینن و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوار چێوه ئایینییه‌دا بكه‌وێته به‌ر نه‌شته‌ری دژه دیینه‌وه ئه‌وا به لێشاو حیزب و حكومه‌ت ده‌خه‌نه به‌رده‌م نه‌شته‌ری بایكۆت و ره‌خنه و ره‌تكردنه‌وه‌وه ، دروستبوونی حیزبی ئیسلامیش له ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی سایكۆلۆژیه‌تی تاكی كورده كه باكگراوندێكی ئایینی هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه‌ش به ئاسانی ده‌خرێته ریزه‌وه ، واته ده‌توانرێت له مه‌سه‌له‌ی هه‌یمه‌نه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی حیزبی شیوعی و یه‌كگرتووی ئیسلامی بكه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه خه‌باتی شاخ نایخوات كه حیزبی شیوعی جگه له ئیسلامییه‌كان هاوشان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تر خاوه‌نی ئه‌و خه‌باته رزگاریخوازه‌یه، كه‌چی له به‌رانبه‌ردا یه‌كگرتووی ئیسلامی جگه له ئایدۆلۆژی ئایینی هیچ فیكرێك و رابردووێكی سه‌روه‌ری له پشته‌وه نییه ، كه‌چی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێته خاوه‌نی ده كورسی په‌رله‌مانی و حیزبی شیوعیش به حاڵ ده‌توانێت كورسییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش له جه‌وهه‌ردا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه یه‌كگرتووه‌كان له شیوعییه‌كان باشترن ، به پێچه‌وانه‌وه شیوعییه‌كان قوربانی ئایدۆلۆژیای ئایینن و یه‌كگرتوو و ئیسلامییه‌كانی تریش سوودمه‌ندی ئایدۆلۆژیای ئایینن ، كه‌واته لێره‌دا ئایین رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له دیاریكردنی پێگه‌ی حیزبه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه‌دا .
به هۆی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی له شوناسی حیزبه غه‌یره ئیسلامییه‌كان به‌دی ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی خراپ چاوه‌ڕێی چاره‌نووسیان ده‌كات ، چونكه له دونیای ئێستاكه‌دا سیاسه‌تكردن به شه‌فافییه‌ته‌وه جوانه و خاڵه پۆزه‌تیڤییه‌كانی سیاسه‌تێكی روون و ئاشكرایه و شه‌قام تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه هه‌ر رۆژه هه‌ڵگری ئایدیایه‌كی بیت و سیاسه‌تی دووفاقی په‌یڕه‌و بكه‌یت ، ره‌نگه ده‌ركه‌وتنی شوناسی راسته‌قینه‌ی حیزبه غه‌یره ئیسلامییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌وه هه‌بێت ، به‌ڵام دواتر ئه‌مه به سوودی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته‌وه ، چونكه ئه‌وكات ئینسانه‌كان ده‌زانن بۆچی ده‌چنه ریزی حیزبێكه‌وه‌و ئامانجیان چییه له چوونه پاڵ ئه‌و حیزبه‌دا تا له رێگه‌ی ئه‌و حیزبه‌وه خه‌ونی خۆیان به‌دی بهێنن كه شێوازی حوكمڕانییه بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه به پێی یاساكانی ده‌وڵه‌ت .