پارتی کەوتە تەقە لەیەکێتی ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هەر کاتێک پێویست بکات شوعیەکان بەفیکەیەک دێنیتە سەر خەت ، جارێک سەرهەڵدانەوەی قابلەمەی قڕناقاو پشت ئاشان و جارێک بەڕییز کادرە کۆنەکانی حیزبی شوعی بۆ چاوپیکەوتنی تەلەڤزوێنەکان و بەپێی بەرنامەو وەک سەعاتی چاڵمە دەکەونە چرکە چرک . ئەوەی کە تەنها ئاخ و ئۆفی بەردەکەوێت شوعیە ڕەسەنەکانن و کەتەنها لەسەر یەک پلێت سیاسەت دەکەن و هەر ئەوانن بەهۆی ئەوکەسە دوو ڕووانەی دوێنێ و ئەمڕۆی ناو حیزبەکەیان ، بەبەرگی کۆمۆنیستییەوە بەرگری لەتۆفانی هۆزو کلتوری دواکەوتوویی دەکەن ، میژوو و ڕەنج و داهاتوویان بەبا دەچێت ..
حەمە سەعید حەسەن ئەو ساتانە بووە پارتی لە ڕاژان و زێوە بە بڵندگۆکەی پاراستن هێرشی کرد سەر یەکێتی لەژیر ناوی نهێنی و وتی : من تەوری دەستی ئەو جەبارفەرمانەم ، کەتەور وەشێنەکەی بەغدای شەرمەزارکرد ، من بۆینباخی ئەو عەلە شیشەم ، کەجەمال ئاغا بە ژەمێک تێری پێ ناخوات ….
ئێستاش دەزانێت یەکێتی لەنێوان مەیل و دورەپەڕێزیدا جۆش داماوە . لەبازنەی بیرکردنەوەو پیلاندا خەڵوەت دەگرێت . چۆن بڕیار بدات لەسەر داهاتوو . ئەم ناخێراییە لە بڕیاردان ، دیارە پارتی سەخلەت کردووە و بەفیکەیەک تانجێکان دێنیتە سەر خەت و دەخوازیت لە حەمە سەعیدەوە هاشوهوشی مانگەشەو ئاسمانی بەساماڵ و دواتر ئەوانی تر سەرە بگرن و بکەونە حیکایەتی ڕابردو و قسەی حەلەق مەلەق لەسەر داهاتوو ..
ئەم کورتە شعرە هی بۆدنگاردێکی نێوان هاوپەیمانی ستارتیژیییە ، ئەو هاوپەیمانییەی یەکێتی خۆی تیا کردە قوربانی پارتی و ئێستا بۆدنگاردێکی هاوپەیمانەکەی لەباتی بیپارێزێت ، لە پێش هەموو کەسێکەوە ئەژنۆی دەبڕێتەوە ..
ئەگەر یەکێتییەکان ئەمە لەپارتی قبوڵ بکەن ، ئەوا شتەخراپەکانی تریشی قبوڵ دەکەن .. لایەق کونجــرینی .
بەرەو کۆنگرەی چوار
دەزانن بۆ،
جوندیانی
دەستی لە کار کێشایەوە؟
چونکە لەناو جڤینەکەی
(میم سین)دا قڵیشایەوە،
ئاخر بە کاک
کۆسرەتیان گوت :
ئیتر تۆ فت .
ئاخر بەڕێز دوکتۆر بەرهەم
گوتی بۆ جێی مام ، هەر من هەم ،
خاتوو هێرۆ
گوتی ئەنگۆ
خەتی لارن
لەگەڵ گردەکە هاوکارن ،
مەڵێن ژنە ،
پارە و پاوەر لە کن منە ،
ئەوی چاوی
لە جێی مێردی نەخۆشم بێ،
گلێنەی چاوی خۆشم بێ ،
ناڵێم گەردنی دەشکێنم
بەڵام شکۆی دەڕووشێنم .
*
سەرچاوەکە
نەیویست ناوی ئاشکرا بێ ،
لەوە ترسا
ئایندەی وەک هی کابرا بێ .
حەمەسەعید حەسەن
٢٨/١٠/٢٠١٣
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە