به‌ندی عه‌لی :: مه‌راقه‌کانی شه‌و .
پاییزی 2013
هه‌ندێ ، دڵیان لهپهشمهکه
هه‌ندێ ، لهحهریری که‌شمیر
هه‌ندێ ، له‌ئه‌ڵماسی تیژی کریستاڵی
هه‌ندێ ، له‌قوڕی ده‌ستکردی مناڵانه
گوڵم ، که‌ره‌م که‌و پێم بڵێ
ئه‌ی دڵی تۆ .. لهکامیانه
…………….
خویه‌کی سه‌یره ، نیشتمان
وه‌ک په‌ڕه‌نده‌یه‌کی زویر
له‌هێلانه وێرانه‌که‌ی باوه‌شی تۆ
تا گوڕی هێز
له‌باڵه بێ ئۆقره‌کانی ته‌مه‌ندا بێ
ده‌فڕین و ده‌فڕین و ده‌فڕین
که‌ماندوو بووین
وه‌ک ئه‌وه‌ی فریشته‌ی مردن
بانگمان بکات
بۆ فیستیڤاڵی گیان به‌خشین
بهبستێ خاک .. دێینه‌وه لات
…………….
له‌هه‌موو ماڵێکدا هه‌یه
هه‌ندێ له‌سه‌ر مێزی میوان
یان له‌پێش ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی
ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر کۆلاندا
هه‌ندێکیش له‌هزرو دڵ و ناخی خۆیدا
هه‌ڵیده‌گرێت
پڕ له‌گوڵی بۆن خۆش و جوان
باوه‌جو ، پێی ده‌ڵێن گوڵدان
………
له‌هه‌موو ماڵێکدا هه‌یه
هه‌ندێ له‌سوچێکی نزیک چێشتخانهداو
هه‌ندێ له‌بن ده‌ست شۆرێکاو
هه‌ندێ له‌کن دیواره‌که‌ی توالێتاو
یان ده‌برێته سوچێکی هۆڵ
هه‌ندێکیش له‌هزرو دڵ و ناخی خۆیدا
هه‌ڵیده‌گرێت .. ته‌نه‌که‌ی خۆڵ
……………….
هه‌ر هه‌موومان ڕۆژێ ده‌فڕین
یان له‌عیشقا .. یان له‌ترسا
نازانم بۆ .. ترس و عیشق
هێنده ئاوێزانی یه‌کن
له‌م خاکه ره‌نگ کراوه‌دا
به‌ره‌نگی خوێنی ئاسکه‌مێ
………………
مه‌گه‌ر هه‌ر غه‌دری ئازیزان
ئه‌وه‌نده‌ی کاری روح کێشان سته‌مکار بێ
مه‌گه‌ر هه‌ر کوێر بوونی دیده
ئه‌وه‌نده‌ی خزانی ماسکی خۆشه‌ویستی
له‌سه‌ر رووی یارێکی ئه‌غیار
به‌ئازار بێ
……………….
من و باده‌و خه‌م ده‌مێکه
خاڵێ کۆمان ده‌کاته‌وه
خه‌م
خواردنی گشت ژه‌مێکی هه‌ژارانه‌و
باده‌ش باشترین ده‌رمانه
بۆ بیرچوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و
منیش هه‌ژارترین مه‌خلوق
له‌م خه‌راباتی ژینه‌دا
……………….