کادرێکی پارتی دەیەوێت خۆی بسوتێنێت لە کەرکوک ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
نەبەز جۆڵا کادری پارتی لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، نوسینیکی بەوێنەی خۆی بڵاو کردۆتەوە ، لەو نوسینەدا دڵگرانی خۆی دەردەبێت لەئەدای کاری پارتی و بە وتەی خۆی ، بە گڕبەردان لەجستەی خۆی کەرامەت دەگێرێتەوە بۆ تاکی کورد .. هەروەها بەچەند ڕستەیەک وەک پەیامێک بۆهەڤاڵان و دۆستانی خۆی داوای لێبوردن و بەرایی خۆی دەربڕیووە لەهەموو هەڵەو کەمووکڕییەکانی رابردووی .
هەڤاڵان ..
خۆشەویستانم هاوبیر و برای رۆژانی سەخت ، ئەی ئەوانەی ئازار سەرتاپای جەستەتانی تەنیوە ، ئەی ئەوانەی لە ناو وەهمی دادپەروەرییدا نادادپەروەری خنكاندووتانی ، ئەی ئەوانەی لای منداڵەكانتان بەهای باوك بوونتان كاڵ بووەتەوە ، ئەی ئەوانەی بەدەست نوبەلا و لۆرد و فیرعەونەكانی سەردەمەوە ئەناڵێنن .. بەڵێنتان پێدەدەم ئەی هەڤاڵە پارتیەكانم بەجەستەی خۆم روناكی بۆ ناو ژیانی خۆتان و خانەوادەكانتان بگێڕمەوە… بە رووناكی جەستەم و شەپۆلی گڕ روخساری راستەقنەی پارتی بوون لەم سنورە دابڕاوە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆكی پارتی روون بكەمەوە .
ئێوەش بە خۆشەویستی و گەورەیی خۆتان لێم ببورن كە گوێم بۆ رانەگرتن لەم بابەتەدا چونكە لێرە غیابی شكۆ و پاییەی مرۆڤە وا پێویست دەكات كەسێك قوربانی بدات لە پێناو زۆرینەدا ، ببورن لێم ئەگەر رۆژێك بەهۆی هەڵوێستێك یان وشەییەكی منەوە ئازارتان پێگەیشتبێ ، بەڵێن بەهەموو ئەو هەڤاڵانەم ئەدەم كە دونیاییەك پرسیار لە گەروویاندا پەنگی خواردووەتەوە جەستەی هەڤاڵی خۆتان وەڵامی زۆر پێویست بۆ ئێوە بگێڕێتەوە .
دوا تكام ئەوەیە جۆڵا بێبەری مەكەن لە خۆشەویستی دڵەكانتان ئەوە تەنها گەورەترین سەرماییەی منە و هیچی دی شك نابەم و داوات لێ ئەكەم لە دوا ی مەرگی من رێگە نەدەن جارێكی دی كەسانێك یاری بە ویستی مرۆڤ بوونتان بكات ، هەمیشە پێم خۆش بوو لە كارێكی نوێی هونەرییم تازەگەری بكەم بۆیە بڕیارمدا ئەمجارە تابلۆییەك لە جەستەی خۆم پێشكەش بە ئێوەی لە دڵدا شیرین بكەم . هەرلێرەوە ئاگادارتان دەكەمەوە بەرواری 3 / 11 / 2013 رۆژی یەك شەممە ، ئاگر لە جەستەی خۆمان بەردەدەین بۆ گەڕانەوەی شكۆی مرۆڤ بوون لەم سنورە ، بەچەند ساتێكی كەم شوێنەكە دیاری دەكرێت بۆ سەرجەم راگەیاندكاران .
نەبەز جۆڵا / كادری پێشكەتووی پارتی دیموكراتی كوردستان
31 / 10 / 2013
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە