Mhemed-Nwri

بۆچی محەمەد نوری ، بێژەری تەلەڤزوێنی گەلی کوردستان دوعا لە ئەندام پەڕلەمانەکان دەکات ؟ ..

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

محەمەد نوری ، یەکێک لەبێژەرە سەرکەوتووەکانی تەلەڤزوێنی گەلی کوردستان  ، لەسەر ماڵپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، بابەتێکی کورتی لەسەر چلوهەشت ملوێنەکەی ، کە ئەندام پەرلەمانەکانی پێشوتر وەریان گرتووە دەنوسێت بەناونیشانی ( هەشت ملوێنه‌كه‌ ) . لەو بابەتەدا شیکاری ژمێریاریی بۆ چلوهەشت ملوێنەکە کردووە لەبەرامبەر خوێندکاران و موچەخۆرو …هتدد . هەروەها لەناخی دڵەوە دوعا دەکات و دەڵێت : دەک خودايه عافيتان نەبێت ! .

ئەمەی خوارەوە تەواوی بابەتەکەیە ..

هەشت ملوێنه‌كه‌

 * ٤٨ مليون كه پەرلەمانتاريك بردى = دەرمالەى ٨٠٠ خوينكارى زانكۆیە .  دەك خوا لێتان دەربهينيتەوه  ……

* ٤٨ مليون  ، كەهەر ئەندام پەرلەمانيك بردى =  بەموچه ى ٣٢٠ كەمئەندام  ، كەواته ناويان بنێن چي ؟

* ٤٨ مليون دينار = موچەى ١٢٠ ده رچووى زانكویە .

* ٤٨ مليون دينار = بەموچەى ٩٦ خانەوادەى شەهيد . دەک خودايه عافيتان نەبێت ! .

* هەبوو نەبوو ١١١ كەس هەبوو بەهەر ١١١ كەسهکە ( پێنج مليارو هەشت سەدو چل و شەش مليونيان لەداهاتى ئێمه برد ) دەزانن ناويان چى بوو ……… ؟ 

* هەر ئەندام پەرلەمانيك ٤٨ مليون دينارى وەرگرت = بەموچه ى ١٢٠ دەرچووى زانكو ( چونكه به ٤٠٠ هەزار دادەمەزرێت )  .

* ٤٨ مليونى پەرلەمانتاران = بەموچەى ٩٦ خانەوادەى شەهيد .  دەتوانێت هەر ئەندام پەرلەمانێک ٤٨٠ جار پێی بچێته لاى دكتۆر  .

* خودايه ئەو پارەيەى وەرگيرا لەگيرفانى ميلەت برا . هەموو ئەندام پەرلەمانيك چل و هەشت مليونى دينارى وەرگرت ، كه دەكاته نزيكەى چوار دەفتەر دولار . خوداى دلوڤان بەدڵيانەوه نەنووسيت .

محمد نوری .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت