یەکێتی دەستبەرداری ڕێکەوتنی ستراتیجی بوو .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری دا ، حیزبەکەی بەشداری حکومەتێکی بنکە فراوان بکات ، بەمەش ئاواتی پارتی بۆ دورخستنەوەی هێزەکانی ئۆپۆزیسوێن لەحکومەتی داهاتوو ، ستۆپی پێکرا . هەرچەندە ڕێکەوتنی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی کۆتایی نەهاتووە ، بەڵام هەنگاوەکانی یەکێتی وامان پێ دەڵێت بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت . لەنوسینێکیدا هەرێم کەمال ئاغا ، لەسەر ماڵپەری تایبەت بەخۆی لە فەیسبووک ، کە لە وتاری کوردا بلاومان کردۆتەوە ، لەو نوسینەدا ئاماژە بەوەدەدەن ، کە ڕێکەوتنی ستراتیجی بۆلەمەودووا ناشێت . ئەمەی خوارەوە تەواوی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ییە ، کەدوێنی لەشاری هەولێر بڕیاریان لەسەرداوە ، کەبەشداری حکومەتی بنکە فراوان بکەن و بەبێ لایەنەکانی ئۆپۆزیسوێن نەچنە حکومەتەوە .
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیەندراوی رۆژنامەوانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ 31/10/2013 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، درێژەی بەكۆبوونەوەكانی خۆیدا و لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەهەولێر كۆبۆوە. كۆبوونەوە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد. كەیسی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم، كە لەكۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی رابردودا سەرەتای بەشداریكردن لەكابینەی داهاتوو پەسندكرابوو، تاكە بابەتی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بوو.
كۆبوونەوە دوای گفتوگۆیێكی تێروتەسەل، كە زۆربەی زۆری ئەندامانی سەركردایەتی بەشدارییان تیاداكردو لەهەموو روێكەوە ئەوبابەتە تاووتوێكرا و گرنگی ئەوەی كە یەكێتی ببێتە هەوێنی سازانی نیشتمانی و هاوكار بێت بۆ دەربازكردنی كوردستان لەدۆخی چەقبەستووی هەرێمی كوردستان و دەربازبوون لە بارگرژی نێوان هێزە سیاسییەكانی، بڕیار درا كە یەكێتی لە حكومەتێكی یەكڕیزی نیشتمانیدا بەشدار بێ.
كۆبوونەوە حكومەتێكی لەو جۆرەی بەپێویستزانی بۆ ئارامبوونەوەی دۆخی سیاسی و رێكەوتن و سازان لەسەر پرسەكانی دەستوور و چاكسازی، بۆ یەك هەڵوێستی لەپێناوی بەرگریكردن لەئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەكانی هەرێم لەم وەزعەئاڵۆزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت سەبارەت بە پرسەكانی عیراق، سوریا و ناوچەكە و بۆ گێرانەوەی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێك.
هەروا كۆبوونەوە حكومەتێكی لەو جۆرەی بەپێویست زانی بۆ یەكخستنەوەی بەكردەوەی دامودەزگاكانی حكومەت و برەودان بە چاكسازی و شەفافیەتی ئابووری و ئیداری و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش و چاكسازی و جێگیركردنی سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری.
وەك چۆن كۆبوونەوە، بنەمای ئینسجام و پابەندبوون بە بەرنامەی پەسندكراوی حكومەت، دوور لە داخوازی قوڕس كە قابیلی جێبەجێ كردن نەبێت هەر لایەك بە بەشێك لە دیدی یەكێتی بۆ كابینەی داهاتووی هەرێم پەسندكرد.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە