وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەسەر سایتی چاو‌دێر ، کە بە ماڵپەڕی بەڕێز مەلا بەختیار ناسراوە ، تەواوی جاوپێکەوتنەکەی 4 / 7 / 2013 ی نێوان مەلا بەختیار و فازیل میرانی بڵاوکردۆتەوە . لەژێر ناونیشانی ” رقهبهرایهتیو هه‌لپه‌رستی به‌ئاشكرا ده‌بینرێن ، كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی راستییه‌كانه ” . سەرچاوەیەک بە ” وتاریکورد ” ی ڕاگەیاند ، هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەم وتارە بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کادرو سەرکردەکانی یەکێتی ، مەلا بەختیاریان ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندکردەوەو ئۆباڵی شکستهیێنانی بەشێکی زۆری هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەیان خستۆتە ئەستۆی ئەو و ، ئەرسەلان بایز ” یشیان بە کەسی نزیکی ئەو لەقەڵەم دەدەن . هەروەها هەمان سەرچاوە دەڵێت : لە کۆبونەوەکانی ڕۆژی 31/10/2013 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیتی ، مەلا بەختیار ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی سەرکردایەتی بۆتەوە ، جگە لە ڕێکەوتنی بەڕێکردنی ویلایەتی بارزانی ، لەسەرئەو چاوپێکەوتنەی مانگی حەوتی ڕابردوو لەگەڵ فازیل میرانی سکرتێری پارتی ، کەوتووبووی ” ئێستا بەمجۆرە دەبێت و پاش هەڵبژاردنەکان ” ئۆتۆماتیکی نێوانمان وەک خۆی لێدێتەوە ..
ئەمەی خوارەوە تەواوی چاوپێکەوتنەکەی مەلا بەختیار و فازیل میرانی ییە ،
كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامهگهرییهكهی مه‌لا به‌ختیار – فازیل میرانی.. هاتووه!
چاودێرنیوز: كاتێتی جارێكی تر ده‌قاوده‌قی كۆنگره رۆژنامهگهرییهكه، به‌بێ قرتاندنی تاقه وشه‌یه‌كیشی، بڵاویبكه‌ینه‌وه. ده‌رگای دیالۆگیش له‌سه‌ر وه‌ڵام به‌وه‌ڵامی ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌گه‌رییه ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌تا سه‌ره‌نجام بۆ رایگشتی‌و خوێنه‌ری وشیار ده‌ربكه‌وێ كه :
جیهانی سیاسهتو سیاسه‌تی حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا، چ جیهانێكی ئاڵۆزه؛ ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیش، چه‌ند، بهرژهوهندبازی، رقه‌به‌رایه‌تی، هه‌لپه‌رستی‌و هه‌ڵپه‌ی پله‌وپایه، رۆڵی تیادهگێڕن
-ئایه له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی-دا، یه‌كێتی هه‌ر بڕیار نه‌درایه‌وه، به‌كورسی كهمتریشهوه به‌شداریی حكومه‌ت بكاته‌وه؟ خۆ یه‌كێتی نه‌كرایه هێزی ئۆپۆزسیۆن
-ئایه؛ مه‌لا به‌ختیار، سه‌باره‌ت به‌پرسی سه‌رۆكی عیراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، یان هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و ئۆپۆزسیۆن، پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی یهكێتیو پارتی، هیچ وه‌ڵامێكی داوه‌ته‌وه؟
-له‌دوا رێكه‌وتننامه‌ی مۆركراوی (29/6/2013) بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌نێوان یهكێتیو پارتی، (كه مه‌لا به‌ختیار هه‌ر له‌كوردستانیش نه‌بوو) دیسان به‌هه‌مان ناوه‌رۆكی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق هی كورد‌و یه‌كێتییه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش، هی پارتییه، جه‌خت نه‌كراوه‌ته‌وه؟
رۆژی (7/4/2013) كۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری به‌ڕێزان فازڵ میرانی‌و مه‌لا به‌ختیار، دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسیی یهكێتیو پارتی، كه له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی، ئه‌نجامدرا، ده‌كاته (143) رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین خولی پارله‌مانی كوردستان، هه‌تا ئه‌مڕۆ (211) رۆژیش تێپه‌ڕیوه. له‌م كۆنگره رۆژنامه‌گه‌رییه‌دا، پرسیاری هه‌ستیار كران، وه‌ڵامه‌كان بون به بابه‌تی گه‌رمی ململانێی سیاسییهكانو له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیشدا، ته‌له‌فزیۆنی (K.N.N) وه‌ڵامێكی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیاری ده‌كرده (ناوبڕ)ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن. ئێستا كه هه‌ڵبژاردن ته‌واوبوه، ئه‌نجامه‌كانی زانراوه، رق‌و كینه هه‌تا راده‌یه‌ك دامركاوه‌ته‌وه، كاتێتی جارێكی تر ده‌قاوده‌قی كۆنگره رۆژنامهگهرییهكه، به‌بێ قرتاندنی تاقه وشه‌یه‌كیشی، بڵاوبكه‌ینه‌وه. ده‌رگای دیالۆگیش له‌سه‌ر وه‌ڵام به‌وه‌ڵامی ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌گه‌رییه ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌تا سه‌ره‌نجام بۆ رایگشتی‌و خوێنه‌ری وشیار ده‌ربكه‌وێ كه:
جیهانی سیاسهتو سیاسه‌تی حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا، چ جیهانێكی ئاڵۆزه؛ ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیش، چه‌ند، بهرژهوهندبازی، رقه‌به‌رایه‌تی، هه‌لپه‌رستی‌و هه‌ڵپه‌ی پله‌وپایه، رۆڵی تیادهگێڕن.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر، مه‌به‌ستی بێ، ئه‌م بابه‌ته بخوێنێته‌وه‌و بیروڕای خۆی ده‌رببڕێ، پێشوه‌خت داوا ده‌كه‌ین ئه‌م خاڵانه ره‌چاوبكات:
یه‌كه‌م: ئایه؛ مه‌لا به‌ختیار، سه‌باره‌ت به‌پرسی سه‌رۆكی عیراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، یان هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و ئۆپۆزسیۆن، پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی یهكێتیو پارتی، هیچ وه‌ڵامێكی داوه‌ته‌وه؟
دووه‌م: ئایه؛ له‌ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، هه‌روه‌ها، له‌سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی یهكێتیو پارتی-دا، ته‌نها بۆ یه‌كجاریش، جه‌نابی مام جه‌لال، یان جێگره‌كانی، یاوه‌كو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژیان كردووه. ته‌نانه‌ت دورو نزیك ئایه پێشنیازیشیان كردووه، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه؟
سێهه‌م: ئاخۆ؛ له‌كۆبونه‌وه‌كانی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، هه‌روه‌ها هی پارتی‌و یه‌كێتی، به‌ئاماده‌بونی مام جهلالو دوای نه‌خۆشیه‌كه‌شی، په‌یتا په‌یتا، هه‌ردوولا، پابه‌ندبونیان به‌ڕێكه‌وتنی ستراتیژی، له‌پێكهێنانی حكومهتو فراكسیۆنی ناو په‌رله‌ماندا، دوپات نه‌كردۆته‌وه‌و بڵاویش نه‌كراوه‌ته‌وه؟
چواره‌م: له‌دوا رێكه‌وتننامه‌ی مۆركراوی (29/6/2013) بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌نێوان یهكێتیو پارتی، (كه مه‌لا به‌ختیار هه‌ر له‌كوردستانیش نه‌بوو) دیسان به‌هه‌مان ناوه‌رۆكی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق هی كورد‌و یه‌كێتییه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش، هی پارتییه، جه‌خت نه‌كراوه‌ته‌وه؟ هه‌روه‌ها رۆژی دوای ئه‌وه‌ش، ئایه په‌رله‌مانی كوردستان، به‌زۆرینه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ستراتیژی، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد؟ ئه‌گه‌ر وا نییه، ئه‌ی بۆچی سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشیه‌كه‌ی مام جه‌لال، قسه لهشوێنگۆڕكێی ئه‌و پۆسته سیادییه ناكرێ؟ ئه‌ی بۆچی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ر له‌جێگه‌كه‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه؟
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی لیستیشی جیاكرده‌وه، مه‌به‌ستی بوو كورسییه‌كی زۆرتر بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست بهێنێ، به‌داخه‌وه نه‌یهێنا، دوای ئه‌وه‌ی (18) كورسیشی هێنا، ئایه له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی-دا، یه‌كێتی هه‌ر بڕیار نه‌درایه‌وه، به‌كورسی كهمتریشهوه به‌شداری حكومه‌ت بكاته‌وه؟ خۆ یه‌كێتیی نه‌كرایه هێزی ئۆپۆزسیۆن.
داوا له‌خوێنه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌و خاڵانه له‌به‌رچاو بگرن، ئینجا دیقه‌ت له‌وه‌ڵامه‌كانی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار، سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆكی عیراق‌و كوردستان له‌كۆنگره رۆژنامهگهرییهكهدا بده‌ن.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێین: له‌وڵاتی ئێمه‌دا، ئاشكرا رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌نێوان دوو حیزبی سه‌ره‌كیدا هه‌یه؛ به‌رده‌وامیش باسدهكرێو بڕگه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن؛ ته‌نانه‌ت بۆ درێژه‌پێدانی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش، بۆ سازانی نیشتمانیش، كه‌چی، كاتێك ئاراسته‌كانی ململانێی سیاسی، رووبه‌ڕوی رقه‌به‌رایه‌تی، بهرژوهندبازی، هه‌لپه‌رستی‌و كینهههڵڕشتن ده‌كرێ، هیچی ئه‌وانه له‌به‌رچاوناگیرێ، وه‌ڵامێكی ئاسایی رۆژنامه‌نوسان، كه رێكه‌وتنی ساڵه‌های له‌سه‌ره، ده‌كرێته كراسه له‌خوێن ژهنراوهكهی عوسمان‌و ده‌رونه نهخۆشهكانو هه‌لپه‌رسته ههڵپهسێنراوهكان بهمو به‌ودا، به‌بێ حسابكردن بۆ راستییهكانو ره‌وشتی حیزبایه‌تی‌و ئه‌ركی دیموكراسی، وه‌ڵامه‌كان به‌مه‌رامی خراپ ده‌قۆزنه‌وه.
به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار، (211) رۆژی ره‌به‌ق، دوای كۆنگره رۆژنامهگهرییهكهو ئه‌و هه‌موو پڕوپاگه‌نده ژه‌هراویه‌ی دژی كرا، پشوی به‌رپرسیارێتی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا، درێژكرد، بێئه‌وه‌ی دووچاری هیچ جۆره كاردانه‌وه‌یه‌ك ببێت، ئێستا، رێگه‌یدا ئه‌م ده‌رگایه بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌قی كۆنگره رۆژنامهگهرییهكهیهو چاوه‌ڕوانی دیالۆگێكی ئازادین.. له‌گه‌ڵ رێزی چاودێردا.
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی‌و به‌ڕێز فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
رۆژی 7/4/2013، باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی- سلێمانی
* مه‌لا به‌ختیار:
به‌ناوی هه‌ردوو حزب‌و به‌ناوی خۆم‌و برای به‌ڕێزم كاك فازڵ میرانی، به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین، خۆشحاڵین بهئامادهبوونتانو ده‌زانین پرسیارتان زۆره.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، درێژكراوه‌ی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه، كه وه‌ك یهكێتیو پارتی بڕیارمان لێداوه، ڕه‌نگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یان دوو كۆبوونه‌وه‌ی تریشمان له‌به‌رده‌مدا مابێت. تێگه‌یشتن بۆ دۆخه سیاسییه‌كه، چ له‌عیراق، چ له‌ناوچه‌كه‌و چ له‌كوردستان، چ په‌یوه‌ندی ستراتیجی نێوان یهكێتییو پارتی، چ یهكێتییو پارتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن-دا، كۆبوونه‌وه له‌دوای كۆبوونه‌وه ئارامتره، هه‌ر گرێیه‌ك له‌پێشوتردا هه‌بووبێت، خه‌ریكه دهیانكهینهوهو به‌هیوای ئه‌وه‌ین بتوانین، پێشئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم، بڕیار له‌سه‌ر دوا واده‌ی هه‌ڵبژاردن بدات، ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌پرسه‌كانی ره‌هه‌ندی نیشتمانییه‌وه هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوولامان، سه‌باره‌ت بهههردوولامانو ئۆپۆزسیۆن، بتوانین هاوكاری گه‌له‌كه‌مان، هاوكاری ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌مان بین، هاوكاری رای گشتی گه‌له‌كه‌مان بین لهچارهسهركرن، لهمتمانهیهكی زیاتر پێدانی خه‌ڵكه‌كه‌و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن رۆشتن.
كوردستان له‌غیابی ده‌ستوردایه، ئایا بڕیارتان داوه ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، یان ریفراندۆمێكی له‌سه‌ر بكه‌ن؟ ئایا هه‌موو هێله سیاسییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، كۆكن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێوه كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟
فازڵ میرانی:
وه‌ك یهكێتیو پارتی، به‌دوای یه‌كهه‌ڵوێستی‌و كۆكبوونی هێزه سیاسییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین. بۆخۆمان بۆچوونمان هه‌یه، نه‌هاتووین تاپێیان بڵێین بڕیارمانداوه‌و له‌گه‌ڵمان وه‌رن، به‌ڵكو هاتووین پێیان ده‌ڵێین، راوێژتان پێ بكه‌ین‌و پێكه‌وه موساهه‌مه له‌م بڕیاره‌دا بكه‌ین، تاپێكیشهوه بتوانین پارێزگاری له‌م بڕیاره بكه‌ین‌و دواتر، پێكه‌وه بڕیار بده‌ین.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوریش، كردوویانه بهكراسهكهی عوسمان، به‌بێئه‌وه‌ی بزانن مه‌سه‌له‌كه چییه! یه‌كێك لهكهموكوڕییهكانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ستوره، تادهستوریشمان نه‌بێت، پابه‌ندین به‌ده‌ستوری عیراق.
ده‌ستوریش له‌په‌رله‌مان ته‌واو بووه‌و چۆته لای سه‌رۆكی هه‌رێم. هۆكارێكی نیشتمانیش بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانی، جه‌نابی سه‌رۆك رای گرتووه. ئه‌گه‌رنا، ئه‌م حزبانه‌ی ئێستا هه‌موویان كه ده‌ڵێن بادهستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، كاتی خۆی ده‌ستیان بۆ به‌رز كردۆته‌وه، جا ده‌ستی راست بێ یان ده‌ستی چه‌پ، بهلاَم گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موویان ده‌ستیان بۆ به‌رز كردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ستور ببێته مایه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندی پێكهاته‌ی سیاسی‌و نه‌ته‌وایه‌تی‌و جڤاكی له‌كوردستاندا، پێمان باشه دره‌نگی بخه‌ین. واته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین هیچ شتێك كه باری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه بوروژێنێت، جارێكی تر بیوروژێنینهوه. بهلاَم خه‌ڵكێكیش به‌ئاگا یان بێ ئاگا له‌ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوره‌كه، كه‌چی قسه‌ی له‌سه‌ر دهكهنو ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، كه نهشیانخوێندۆتهوه. ته‌نانه‌ت له‌پێكهاته‌ی حزبه سیاسییه‌كانیش. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان به‌وشێوه‌یه هێشتۆته‌وه، كه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمیش نه‌یناردووه بۆ ریفراندۆم، حیكمه‌تێكی تێدابووه‌و سوربوونی ئه‌ویش بووه له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته .
له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه ئه‌نجامتانداوه، تاچه‌ند هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆكن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك بۆ پێشهوهبنێن؟و له‌گه‌ڵ به‌غداش چیتان كرد؟
مه‌لا به‌ختیار:
كۆكی هه‌یه‌و ناكۆكیش هه‌یه. كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان، ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌مان بپارێزین. هه‌لێك له‌ناوچه‌كه هاتۆته‌وه پێشه‌وه، تا هه‌ندێك له‌ئامانجی نه‌ته‌وه‌یمان بهێنینه‌دی. له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكین. ئێستاش كه هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كرێت، لیستی هاوبه‌شه‌مان هه‌یه‌و كۆكین، له‌سه‌ر كێشه‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵێ شتی تریش كۆكین. بهلاَم ناكۆكیشمان له‌سه‌ر ده‌ستور، له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه. چونكه له‌ئه‌زموونی دیموكراسیدا هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تان شتێكی زۆر ئاساییه. سه‌باره‌ت به به‌غداش، هاتنی ئه‌م دوا وه‌فده‌ی هاتوونه‌ته كوردستان‌و له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم دانیشتوون، ئاسۆیه‌كیان خستۆته به‌رده‌م چۆنێتی چاره‌سه‌ر به‌دیالۆگ، هێشتا زووه قه‌زاوه‌تی لێبكه‌ین، بهلاَم ئێمه دوای ئه‌و ئاسۆیه ده‌كه‌وین .
سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازه‌ی به ئۆپۆزسیۆن دراوه، بۆ دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ههرێمو درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن وهلاَمی ئیجابی نه‌بێت، هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت ؟ ئایا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان یان نا ؟
ئه‌گه‌ر مه‌رجی ئۆپۆزسیۆن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بێت بۆ پهرلهمانو ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه بێت، تا چه‌ند قبوڵتانه ؟
فازڵ میرانی :
جارێ به‌ڵی یان نه‌خێر نییه، له‌سیاسه‌تدا؟! به‌ڵكو دیالۆگ هه‌یه. ئێمه بۆچی چوینه‌ته لای ئۆپۆزسیۆن؟ خۆ نه‌چووین داڕشتنیان بۆ بڵێین‌و نه‌گوێ لهداڕشتنهكهشیان بگرین. بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه پرسێك هه‌یه كه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیی هه‌یه، یه‌كه‌م ئێمه داوای درێژكردنهوهمان نه‌كردووه، به‌ڵكو داوای دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێممان كردووه، چونكه ده‌سته‌واژه‌كان له‌یه‌كتر جیاوازن. كێشه‌یه‌كمان هه‌یه له‌م وڵاته‌دا، ئایا سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌بێت یان نا؟! ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت، ده‌بێت هه‌ڵببژێرێت، بۆیه‌شه چوینه‌ته لای ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نه بیروڕایه‌كی هاوبه‌ش، چونكه پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. په‌یوه‌ندی به‌ره‌هه‌ندی نیشتمانییه‌وه هه‌یه. بهلاَم ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن رایه‌كی جیاوازی هه‌بوو، ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین، درێژه به‌گفتوگۆكان بده‌ین. دوای بڕیاری ئێمه‌و یه‌كێتیش، پاشئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نهگهیهنه ئه‌نجامێك، ئه‌وا ئاسۆیه‌ك هه‌یه. بهلاَم باجارێ لهنائومێدییهوه ده‌ستپێنه‌كه‌ین. به‌ڵكو لهئومێدهوه ده‌ست پێبكه‌ین. پێمباشه كه راگه‌یاندنه‌كانی ئێمه‌ش، له‌و پرسانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، هه‌وڵبده‌ن زیاتر به‌پۆزه‌تیڤ، یان به‌ئومێدی پۆزه‌تیڤه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، نه‌ك ته‌نها بهنائومێدیو نێگه‌تیڤه ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه هیچ كام له‌مانه خزمه‌ت، به‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه ناكه‌ن له‌كوردستاندا.
مه‌لا به‌ختیار:
له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن جدین، بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی ره‌هه‌نده نیشتمانییه‌كان.
ته‌كتیكی نین، به‌ڵكو مه‌بده‌ئین، جدیین، به‌رده‌وامیش ده‌بین. بێگومان ئۆپۆزسیۆنیش مافی خۆیه‌تی، چی پێشنیاز ده‌كات. هه‌روه‌كو ئێمه‌ش مافی خۆمانه، ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشنیازی ده‌كات، گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین‌و پێشنیازیشمان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پێشنیازهكانیاندا.
پێموابێت ئێستا ژینگه‌ی دیالۆگ له‌نێوان ئێمه‌و ئۆپۆزسیۆن له‌بارتره، ئه‌م سه‌ردانانه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش كه ئه‌مڕۆ سه‌عات چوار، من و هه‌ڤاڵ فازڵ سه‌ردانی جه‌نابی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ین، خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه كه متمانه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولادا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیالۆگ هه‌ندێك شت هه‌یه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌شی كه به‌مه‌رج ئه‌مه ده‌كه‌م، یان به‌و مه‌رجه ئه‌وه ده‌كه‌م، باوه‌ڕم وایه نه‌ئێمه هه‌قه به‌مه‌رجی ره‌ها قسه بكه‌ین، نهههقیشه ئۆپۆزسیۆن به‌مه‌رجی ره‌های پێشوه‌خت قسه بكات. چونكه ئه‌گه‌ر پێشتر بڕیارتداوه، ئیتر بۆچی دیالۆگ بكه‌ین.
كه‌واته هه‌موو شتێك مایه‌ی دیالۆگه، مومكینه ئێستا له‌سه‌ر هه‌ندێك شت رێكبكهوینو له‌سه‌ر هه‌ندێكی تر رێكنه‌كه‌وین. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتین ئه‌وا كۆتایی پرۆسه‌ی سیاسی نییه‌و ئه‌گه‌ر رێكیش نه‌كه‌وتین ئه‌وا به‌هه‌مانشێوه كۆتایی پرۆسه‌ی سیاسی نییه. به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی تر هاوكاریمان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكه‌وین.
كاك فازڵ، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی هه‌میشه ئۆپۆزسیۆن وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، سامانه سروشتییه‌كانی ژێر زه‌وییه، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت-ه، ئۆپۆزسیۆن ئێوه وه‌ك كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی دزو بازرگان وێنا ده‌كات، نه‌ك خه‌ڵكی سیاسی، وهلاَمی ئێوه چییه بۆ ئه‌وه؟
هه‌روه‌ها جه‌نابی كاك مه‌لا به‌ختیار، ههرسبارهت به‌و بابه‌ته به‌شێكی یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌ڵێت ئێمه شه‌ریكین، به‌شێكیشی ده‌ڵێت ئاگامان لێ نییه؟
فازیل میرانی:
ناكرێت پێشوه‌خت به‌خه‌ڵك بڵێین دز، ئه‌مه وه‌ك ئه‌و مه‌سه‌له كوردییه‌یه كه لای دز وایه هه‌موو كه‌س دزه، كه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی پێشینانی كورده، ئه‌مه وشه‌یه‌كی ره‌تكراوه‌یه، تۆ ناتوانی حوكمێك بده‌یت، ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامێك نه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌مه كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه‌وه هه‌یه، كه چۆته لای گۆڕان‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتیش. چۆته په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌وه‌ی رونكردنهوهش بێت داوێتی. ده‌شڵیت من ئاماده‌م ئه‌وه‌ی بڵێت كه ئه‌مه دزییه یان راست نییه، بابێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ من بكات. به‌ڕای منیش وه‌زیری نه‌وتی ئێمه، یه‌كێك له‌هه‌ر وه‌زیره زیره‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌پێی پسپۆری خۆی. له‌عیراقدا چوار ئاشتی هه‌ورامی نییه، چ باشه له‌كوردستاندا یه‌ك ئاشتی هه‌ورامی هه‌یه، ئه‌مه لایه‌نێك. لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه، سه‌باره‌ت به‌دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان، لێره له‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه، وتی پێشمه‌رگه له‌شاخ شه‌هید بووه، منیش حه‌زده‌كه‌م ببمه شه‌هیدی نه‌وتی میلله‌تی خۆم. چونكه ئه‌مه مه‌یدانی كاری منه.
به‌بڕوای منیش، ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه، رۆژێك له‌رۆژان نهئۆپۆزسیۆنو نهئێمهی حوكمڕان وابیرمان لێنه‌كردۆته‌وه، ره‌نگه به‌هه‌ڵه لێكتێگه‌یشتنێك هه‌بێت. بهلاَم ئه‌وه‌ی ئێستا كه كوردستان، نه‌وت هه‌نارده دهكاتو چۆته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خۆی، به‌بڕوای من دهستكهوێكی نهتهوایهتییهو ده‌بێت ده‌ستخۆشی لێبكه‌ین، ئه‌گه‌ر جێگه‌ی ره‌خنه‌شی هه‌بوو، ره‌خنه‌ی لێبگرین.
مه‌لا به‌ختیار:
سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی سامانه سروشتییه‌كان، یه‌كه‌م: ئێمه له‌شه‌ڕی ئابوری، له‌شه‌ڕی ژێرزه‌مینی، بۆ ده‌سته‌به‌ری ئابورییه‌كی تۆكمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بۆ گهلهگهمانو ئه‌زموونه‌كه‌مان، یه‌ك سه‌نگه‌رین له‌گه‌ڵ پارتی و هه‌موو هێزه‌كانی تریشدا.
ئه‌زموونی دیموكراسی‌و ئه‌زموونی فیدراڵی، ئینجا سهروترو خواروتر، مومكین نییه، ئاسایشی ئابورییه‌كی به‌هێز دابین نهكرێتو بتوانیت سه‌ركه‌وتوو بێت له‌باری سیاسی، له‌بواری مهبدهئییو له‌باری یاساییه‌وه. ئه‌گه‌ر جه‌وله‌یه‌كی تری سه‌ختی ململانێ له‌نێوان ئێمه‌و به‌غدا هه‌بێت، ئه‌وا كورد یه‌كده‌نگین. چه‌ند باڵێكین، به‌ڵام له‌به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابورییه‌كانمان یه‌كده‌نگ ده‌بین .
دووه‌م، سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتیی رازییه یان رازی نییه، با به‌ڕوونی بیڵێم، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌دائی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، پارو پێرار له‌شێوه‌ی ئه‌دائیان ره‌خنه‌مان هه‌بوو، نیگه‌رانیمان هه‌بوو، باوه‌ڕمان وابوو كه ده‌بێت، به به‌رنامه تر بێت، رێكوپێكتر بێت، دڵنیایی زیاتر بدات بهئۆپۆزسیۆنو به‌ئێمه‌ش، بهلاَم ئه‌وه ماوه‌یه‌كه لیژنه‌یه‌كی باڵا دامه‌زراوه، به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران لهلیژنهكهیه، خۆیشی لێدوانی داوه، كه ئاگای له‌هه‌موو شتێكه‌و له‌مه‌كته‌بی سیاسیش وتی كه هه‌موو مه‌له‌فه‌كان هاتۆته به‌رده‌ستم، بۆیه ئێستا وه‌ك یه‌كێتیی ده‌توانین بڵێین، كه یه‌كێتی باش ئاگامان لێیهتیو له‌ناوخۆشماندا له‌گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین ئه‌م بابه‌ته باشتر بۆ رای گشتی به‌رجه‌سته بكه‌ین .
له‌خۆپیشاندانه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات-ه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، ئایا ئه‌و بڕیاره بۆ ئاشكرا ناكرێت؟ هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دابهشكارییهیه كه له‌رابردوودا كراوه؟
مه‌لا به‌ختیار:
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننانه‌ی كه كردوویانه ده‌سه‌ڵات دابه‌شده‌كه‌ن، چونكه هیچ رێككه‌وتنێك له‌دنیادا بۆ ئه‌وه‌نییه كه سهركهوتووبیتو جێبه‌جێی نه‌كه‌یت. رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌ویت، چۆنی دابهشدهكهیت.
سه‌باره‌ت بهیهكێتییو پارتیش، هه‌م دابهشمانكردووه له‌نێوان خۆمانداو هه‌م به‌غیلیش نین به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نه‌كانی تر. به‌ڵكو ده‌رگامان كردۆته‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و وتومانه فه‌رموون، هه‌ندێك له‌ناو حكومهتهكهدایهو هه‌ندێكیش له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومهتكهدایه.
رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیجیش، هه‌ندێك بڕگه‌ی ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی داوێتی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌ڵی ئێمه‌و پارتی بڕیارمانداوه كه ئهوبڕگانه بگۆڕین‌و بیگونجێنین. پێشتریش، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پرۆژه‌مان هه‌بووه، پێشنیازمان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا گۆڕیوه‌ته‌وه، كه ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیجییه‌ی نێوانمان، به‌پێی ههلومهرجهكهو له‌ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كان، ده‌بێت گه‌شه‌ی پێبده‌ین، هه‌م ئه‌و بڕگانه ئهگۆڕینو هه‌م گه‌شه‌شی پێده‌ده‌ین.
له‌راستیدا، هه‌روه‌ك له‌دوا كۆبوونه‌وه‌شدا باسمان كرد، كرانه‌وه‌ی زیاتر ده‌بینن، چ سه‌باره‌ت به‌ئۆپۆزسیۆن، چ سه‌باره‌ت به‌و توانایانه‌ی له‌بیست ساڵی رابردوودا له‌كوردستان به‌پاكی و به‌دڵسۆزیی په‌روه‌رده بوون، بوون به‌خاوه‌ن بڕوانامه‌و ئهزموونو له‌لایه‌ن یه‌كێتیی و پارتی-شه‌وه كرانه‌وه‌ی زیاتر ده‌بینن له‌حكومه‌تدا.
فازڵ میرانی :
پێم سه‌یره هه‌ندێك لهلایهنهكانو راگه‌یاندنه‌كان، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه درزێك كه‌وتۆته نێوان یه‌كێتیی و پارتی! پرسیارێك ناكه‌ن كه ئه‌م درزه، ئه‌گه‌ر وابێت (هه‌رچه‌ند به‌دڵنییاییه‌وه وانییه) ئه‌گه‌ر هاتوو وابێت چ به‌رژوه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه‌ی تێدایه، تا ئه‌وان پێی دڵخۆشببن. ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له‌خۆیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ك كاك به‌ختیار-یش وتی، كه یهكێتییو پارتی به‌لیستی جیاواز داده‌به‌زن، یه‌كێتیی-ش حزبێكه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بهلاَم له‌دوای هه‌ڵبژاردن ئێمه هه‌ر پێكه‌وه حكومه‌ت دادهمهزرێنینو ناچینه سه‌ر ئیستیحقاقاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مان دوو كورسی زیادیان هێناوه، یان دوو وه‌زیری زیاتر یان كه‌متر بێت. به‌ڵكو رۆحی رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاچه‌ند ئاسۆیه‌كی روون ده‌بینن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، له‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه؟
مه‌لا به‌ختیار:
وه‌كو پارتی‌و یه‌كێتیی، كه رێككه‌وتنی ستراتیجیمان هه‌یه، ئیستحقاقی شۆڕشگێڕی و هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه، خۆمان به‌لێپرسراو ده‌زانین، به‌رامبه‌ر هه‌موو بارێكی ئه‌م ئه‌زموونه، ئه‌و ده‌قیقه‌یه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن به (نه‌خێر) وهڵامماندهداتهوه، ئینجا نا‌ئومێد نابین‌و جارێكی تر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر. ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مامۆستا عه‌لی باپیر و مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج كۆبووینه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا ئیجابییه هه‌رچه‌نده ورده‌كارییه‌كه‌ی ماوه .
ئه‌م ئێواره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بینه‌وه ، ناتوانین ئێستا هیچ قهزاوهتێك بكه‌ین، هه‌رچه‌ند پێشترش په‌یامه‌كه‌مان بۆ ناردوونو ئه‌وانیش، وهڵامیانداوینهتهوه، كه بهخێربێنو ئاماده‌ی گفتوگۆین.
ئایا زه‌مان چییه بۆ ئه‌وه‌ی لیستی جیا‌و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی كاڵ نه‌كاته‌وه؟
مه‌لا به‌ختیار:
ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی زه‌روره‌تی بابه‌تی‌و دیموكراسی و پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌و به‌دیهێنانی باقی ئامانجهكانمانه. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن، لیستی جیاواز‌و پڕوپاگه‌نده‌ی جیاوازیش، ئه‌مه بابه‌تی كاتین، تاههڵبژاردن مومكینه تای هه‌ڵبژاردن به‌رز ببێته‌وه، بهلاَم كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، سارد ده‌بێته‌وه‌و ده‌چینه‌وه سه‌ر رێچكه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان.
فازڵ میرانی :
له‌رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م رێككه‌وتنه به‌رده‌وام ده‌بێت تا خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه ده‌چێته، قۆناغێكی باشتر. لێره‌شدا پرسیار دێته ئاراوه، ئایا ئێمه له‌قۆناغێكی باشترین؟ پێویستمان به‌م رێككه‌وتنه نه‌بێت یان پێویستمانه تا به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه باشتره ده‌ڕۆین. به‌مه‌زنده‌ی ئێمه، ئێمه پێویستمان به‌م رێككه‌وتنه هه‌یه.
بابه‌تی تریش هه‌یه، كه بابه‌تێكی ئه‌خلاقییه، هه‌ر دوو سه‌رۆكه‌كانی ئێمه ئه‌م رێككه‌وتنه‌یان ئیمزا كردووه، ره‌نگه بتوانین بڕگه‌یه‌ك هه‌موار بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناتوانین له‌غیابی یه‌كێكیاندا، خۆمان له‌رێككه‌وتنه‌كه بدزینه‌وه.
سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و پرسی دواخستن و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم؟
فازڵ میرانی:
ئێمه ده‌ڵێین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌واو ده‌بێت، ئه‌م وڵاته پێویستی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمه، بۆیه ده‌بێت دووباره سه‌رۆكی هه‌رێم ههڵببژێرینهوه. له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیشدا، وه‌ك رابردوو با كێبڕكێ هه‌بێت. بهلاَم كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، وتیان ئه‌مه قۆرخكردنه له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا، كه بیانهوێتو هه‌ركه‌سێك مه‌به‌ستیان بێت ده‌ربچێت. چونكه كه‌س ناتوانێت له‌په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵببژێرێت. بۆیه له‌هۆڵی په‌رله‌مان بردمانه ده‌ره‌وه‌و جه‌نابی سه‌رۆك وتی باڕاستهوخۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌ناو خه‌ڵكدا بێت. ئه‌وكاته‌ش چه‌ند كه‌سێك خۆیان هه‌ڵبژارد، وه‌كو حسێن كه‌لاری، كه‌مال میراوده‌لی، سه‌فین هه‌ولێری.
مه‌لا به‌ختیار:
یه‌كه‌م: یه‌كێتیی و پارتی له‌سه‌ر پۆسته سیادییه‌كان له‌عیراق، له‌كوردستان هه‌روه‌ك رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیجی، رێككه‌وتنمان هه‌یه، سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ یه‌كێتیی به‌پێی ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ پارتی به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن.
ئێستا جارێكی تر، به‌زمانی جه‌نابی كاك مه‌سعود، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئیستاش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌و گرهنتییهمان وه‌رگرتووه، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا، پۆستی سیادی به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سیادی كوردستانه كه سه‌رۆكی هه‌رێمه، هی كورده‌و هی یه‌كێتییه. ئه‌مه باڕوون بێت.
دوو: ئێستاش جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماره، كهدهشچینه ناو هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان-دا، هه‌ر سه‌رۆك كۆمار ده‌مێنێت. بۆیه ئێمه پابه‌ندین به‌وه‌ی كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی بێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنێك كه هه‌مانه، چونكه ده‌ستكاریمان نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر مام جه‌لال ئیستیقاله‌ی كردووه، بائه‌ویش ده‌ستكاری بكه‌ین، ئه‌گه‌ر پارتی سه‌حبی سیقه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كردووه، ئه‌وا ئێمه‌ش سه‌حبی سیقه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، هیچ له‌مانه نه‌كراوه. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه بۆ بابه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم جدییه له‌لامان؟ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانین په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، كاتێكیش هه‌ڵیده‌بژێرین، هیچ یاسایه‌كی په‌رله‌مان ناخوات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم مصادهقهی له‌سه‌ر نه‌كات. ئه‌مه كێشه‌یه‌كی یاساییه‌و كێشه‌ی یه‌كێتیی و پارتی نییه.
من لێره‌وه داوا له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌م، بامهخرهجێكی یاسایمان بۆ بدۆزنه‌وه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت هه‌بێت، كێ كێبڕكێی ده‌كات، با بیكات‌و كێشه‌مان نییه، كێشه‌مان ئه‌وه‌یه كه له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن، كه دێته‌وه، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێممان هه‌بێت. ئه‌وان راپرسی ده‌ستور ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، كه بچێته‌وه په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی، بۆیه وه‌كو یه‌كێتیی به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌ڵێین، كه ته‌نها په‌یامه ئاسمانییه‌كان مایه‌ی گۆڕان نییه، هه‌رشتێك كه مرۆڤ داینابێت مایه‌ی گۆڕانكارییه. بۆیه ئه‌مه ده‌بێت بیكه‌ین به‌كێشه یان بهدیالۆگو رێككه‌وتنی نیشتمانی چاره‌سه‌ری بكه‌ین باشه؟ ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین به‌ڕێككه‌وتنی نیشتمانی چاره‌سه‌ری بكه‌ین. ئێمه چووینه‌ته لای دوو حزب وه‌ڵامه‌كه‌یمان وه‌رگرتووه، بهلاَم ئه‌وانیش ورده‌كارییه‌كه‌ی ماوه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌م ئێواره‌یه ده‌چینه لای رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرین، دواتر داده‌نیشن هه‌موو وه‌ڵامه‌كان، سه‌رله‌نوێ ته‌ته‌ڵه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه، وه‌كو یه‌كێتیی و پارتیش وه‌كو پارتی، نه‌پارتی كاندیدی به‌دیلی مام جه‌لال-ی هه‌یه، نه‌ئێمه‌ش كاندیدی به‌دیلی كاك مهسعودمان هه‌یه، باتهمومژ نه‌مێنێت لهقسهكاندا.
ئایا لهكۆبوونهوهتاندا له‌گه‌ڵ لاینههكانی ئۆپۆزسیۆن، چاوه‌ڕوانی چیده‌كه‌ن؟
فازڵ میرانی:
چاوه‌ڕوانی ئێمه له‌ئۆپۆزسیۆن ئیجابیاتو سلبیاتیشی هه‌یه. ئیجابییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بارودۆخی كوردستان به‌نه‌زه‌ری ئیعتیبار وه‌رده‌گرین، ئه‌وه‌ی له‌عیراق رووده‌دات، ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كه‌و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر ناكۆكی بوو له‌نێوان ئێمه‌و ئۆپۆزسیۆن، كاتێك ده‌مانوت، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌و ئه‌وانیش ده‌یانوت نییه! ده‌توانین له‌و لێكدانه‌وه‌یه هاوبه‌شه، بگه‌ینه بیرێكی هاوبه‌ش، كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م هه‌رێمه بپارێزێت‌و ئه‌م ئه‌زموونه به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا.
لایه‌نی نێگه‌تیڤیشی ئه‌وه‌یه، كه بڵێن نه‌خێر ئێمه ئۆپۆزسیۆنین، هه‌رچی تۆ بڵێیت من رازی نیم‌و ئه‌م ئه‌زموونه چی لێدێت با لێی بێت، چونكه من ئۆپۆزسیۆنم، ده‌بێت دژایه‌تی بكه‌ین. بهلاَم ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌مه له‌ئۆپۆزسیۆن ناكه‌ین. چونكه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌م هه‌رێمه‌مان دروستكردووه‌و پێكه‌وه شۆڕشمان كردووه. پێكه‌وه راپهڕینو هه‌ڵبژاردنمان كردووه. پێكیشه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه‌مان دامه‌زراندووه. بۆیه ده‌بێت پێكه‌وه لێپرسراوبین به‌رامبه‌ر بهپاراستنیو به‌ره‌و پێشهوهبردنیو بۆ ههردوولایهكهش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه.
*رێككه‌وتننامه‌ی دهباشانو قه‌یرانه‌كانی كوردستان؟
مه‌لا به‌ختیار:
سه‌باره‌ت به‌ئێمه‌و گۆڕان، ئێمه پابه‌ندین به‌و لێكتێگه‌یشتنه، كه له‌ده‌باشان به‌ئاماده‌بوونی جه‌نابی مام جهلالو كاك نه‌وشیروان كراوه. ساردی‌و گه‌رمی نه‌په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه، نه‌په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌یه، كه له‌ناوچه‌كه، له‌عیراق و كوردستان ده‌گوزه‌رێت، نه‌خۆشی جه‌نابی مام جه‌لال-ی تێكه‌وتووه. ئه‌گه‌رنا سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌بوایه كۆببینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر په‌یگیری ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه بكه‌ین، كه له‌نێوانماندایه، بێگومان كۆشدهبینهوه.
سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م كاروانی نه‌وت كه گه‌یشتۆته كوردستان، من گه‌یاندنی ئه‌و كاروانه‌ی نه‌وت به‌ڕێككه‌وتنی یاسایی، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ك ئه‌و چركه‌ساته دێته به‌رچاوم كه یه‌كه‌مین فڕۆكه لهههولێرو له‌سلێمانی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی خۆماندا دابه‌زی. چونكه ئێمه‌و مانان له‌مێژووی خۆماندا، پێشمه‌رگه بووین و فڕۆكه‌مان ته‌نها ئه‌وكاتانه دیوه كه بۆردومانی كردووین.
بهلاَم ئێستا فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی داده‌به‌زێت سوارمان دهكاتو دهمانباتو ده‌مانهێنێته‌وه، چركه‌ساتێكی ئێجگار مێژوویی بوو، سه‌باره‌ت به‌ئێمه كه كاره‌ساتی ئێجگار زۆرمان دیوه له‌مێژووی خۆماندا، ئێستاش كه یه‌كه‌مین كاروانی نه‌وت له‌م جه‌نجاڵییه‌دا، هی عیراق، كوردستان، ناوچه‌كه به‌گرێبه‌ست، به‌یاسا، بهپسپۆر ده‌گاته ئه‌وروپاو لێمان ده‌كڕێت، ئه‌مه گرنگییه‌كی مێژووی هه‌یه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین كاروانه.
رۆژنامه‌كان، ده‌بێت ئێوه بزانن، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كاتێك ده‌چێت بۆ گه‌رمیان، دووسه‌د ملیۆن دۆلار بۆ گه‌رمیان سه‌رف ده‌كات، پێراریش دووسه‌د ملیۆن دۆلاری تری هه‌ر بۆ گه‌رمیان سه‌رفكرد، ئه‌مساڵیش حه‌فتا تا سه‌د ملیۆن بۆ هه‌ڵه‌بجه سه‌رفده‌كات، بێگومان داهاتی ئه‌و نه‌وته‌یه كه ورده ورده واده‌كات توانای ئابوریمان بێته پێشه‌وه. بێگومان ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی قسه‌مان له‌و قه‌یرانانه‌ش كردووه‌و سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كه ده‌بێت ئه‌و قه‌یرانانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی سوره له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی، بهلاَم له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر سه‌روتاری فه‌رده دۆلاری ژێر زه‌مینه‌كه، هاوپهیمانهكهتان توڕه بوو، ئه‌مه دوو شتی پێچه‌وانه‌یه؟
هاوپهیمانهكهتان به‌لیستێكی جیا داده‌به‌زێت، لێره‌وه‌و له‌وێ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌رێت، یه‌كێتیی خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ ئاماده بكات كه ئۆپۆزسیۆن بوونه؟ ئایا رێككه‌وتنانه‌ی ستراتیجی چی به‌سه‌ر دێت؟
فازڵ میرانی:
هاوپه‌یمانی توڕه نه‌بوو، وه‌زیری دارایی توڕه بوو .
مه‌لا به‌ختیار:
رووداو، ئێوه نمه‌كی ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراسییه دوایی ههردهتانگرێت. هه‌رچی بكه‌ن، ئێوه هه‌ر به‌ئاراسته‌ی خۆتان ئیشده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م توڕه نه‌بوون، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی، رونكردنه‌وه‌یه‌ك و پرسیارێكی كرد، ئێمه‌ش رونكردنه‌وه‌یه‌ك و وه‌ڵامماندایه‌وه. نه‌شم بیستووه، هیچ كه‌سێك توڕه بێت. نه‌ئێمه بۆمان هه‌یه توڕه‌بین، نهئاسانیشه توڕه‌بوون قبوڵ بكه‌ین. قسه هه‌یه‌و وه‌ڵام هه‌یه، پرسیار هه‌یه، وه‌ڵام هه‌یه. بێگومان ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌سلێمانی هه‌یه، ته‌نها سلێمانی گرتۆته‌وه‌و پێمانخۆشه به‌زووترین كات حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بكات.
فازڵ میرانی:
یه‌كێتیی حزبێكی ئازاده‌و باسی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی‌و رۆحی رێككهوتننامهكهشمان كرد. هه‌روه‌ها چه‌نده‌یش رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی خزمه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه، خزمه‌تی عیراقی كردووه به‌كوردستانه‌وه.
پرسیارێكیش له‌خۆتان بكه‌ن له‌بری یه‌كێتیی! یه‌كێتییه‌ك سه‌رۆك كۆماری ههبێتو په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه بێت‌و نیوه‌ی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه بێت‌و پارێزگای به‌ده‌سته‌وه بێت، چی له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر ببێته ئۆپۆزسیۆن؟!
ئایا یه‌كێتیی كه خه‌باتی كردووه به‌شداری حكومڕانی بكاته‌وه، به‌پێی هه‌ڵبژاردن‌و ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن، چ خۆی چ به‌هاوبه‌شی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌رده‌وامی به‌خه‌باتی خۆی بداته‌وه، ئایا سه‌نگه‌ر گۆڕین بۆ لای ئۆپۆزسیۆن چ سوودێكی تێدایه؟ بۆیه ئه‌و بڕیاره ته‌ركه بۆ یهكێتییو باوه‌ڕیشم وانییه، به‌پێی لۆژیكی سیاسه‌ت، یه‌كێتیی ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت، یان بدات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بابەتەکانی تری وتاریکورد- -
- -
- -
All Posts