ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد : کام دیموکراسی ؟ !
پرۆسەی هەڵبژاردن زۆر گرنگی خۆی هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە ، لە هەمان کاتدا گرنگە بەبێ فروفێڵ ئەم پرۆسەیە بەڕێ بکرێت .
ئەوەی پرسیاری دروستکردوە دەنگی مرۆڤەکانە .
ئایا بەچی پێوەرێك مرۆڤەکان دەنگ ئەدەن ؟ ئەوەندەی بزانم دوو پێوەر هەیە :
١ – رابوردوی ( مێژوی ) پارتەکان یان ڕێکخراوەکانی بەشدار بووی پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگە لێبروانیت .
٢ – بەرنامەو کاری خزمەتگوزاری بۆ پرۆسەی دوای هەڵبژاردن .
ئەگەر باس لە مێژووی یەکیتی بکرێت لای هەموومان ئاشکرایە تەنها پارتی سیاسی شۆڕشگێری ناو خاکی کوردستان بوە لە دوای ( ئاش بە تاڵەوە ) خاوەنی هەزاران پێشمەرگە و دەیان سەرکردەی شەهیدە ، سەرکردایەتی لە ناو خاکی کوردستاندا بوو ملمان بۆ هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ کەچ نەکرد .
خاوەنی دەیان داستان و هەزاران چالاکی سەرکەوتوە ، زۆر بە شانازیەوە باسی سەروەریەکانمان ئەکەین و شازی پێوە ئەکەین پێشمەرگەی یەکێتی بوین ، چۆن بیرمان ئەچێتەوە بۆ چالاکی ناو شار بە دەیان خێزان و خەڵکی ئازاو دڵسۆزی شارەکەم دەرگای وەڵا بوو دوای چالاکیە میوانیان بین بۆ نان خواردنێکی خێرا .
یەکەم هێزی پشتیوانی بوین بۆ کوردانی ڕۆژهەلات و دەیان پێشمەرگەمان شەهید بوو بەرامبەر کۆماری ئیسلامی .
ئایا کام لەم پارتانەی ئیمرۆی ناو پەرلەمان هێندەی یەکیتی خاوەنی خەبات و کوردایەتیە یان ( یەك لە سەدی یەکێتی ) شەهیدی نەداوە . یان دژی داگیرکەرانی کوردستان نەجەنگاون ، ئەمە مێژوویەکی زۆر دوور نیە هەر هەموی ڕاستیە چۆن لە بیر ئەکرێت ، ئەی لە دیموکراسی کە بیوژدانە .
بەشی دووەم باسی ئایندەو بەرنامە و کاری خزمەت گوزاری .
١ – یەکێتی بە بەرنامەو پرۆژە و کۆمەڵێك کاندیدی باش و بە تواناوە هاتە مەیدانی هەڵبژاردنەوە .
٢ – یەکێتی بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابوردوو پرۆژەی هەبوە و کاری خزمەتگوزاری پێشکەش کردوە لە لایەن خۆیەوە تەنها دەسەڵاتیش نەبوە لە حوکمەتدا ، کاری زۆر باشێ ئەنجام داوە ، بەڵێ کەم کوریش بوە .
پرسیار ئەوەیە لایەنی بەرامبەر بە هەمان شێوە هاوبەشی حوکمەت بوە لەگەڵ یەکێتی و زۆری کەم کوریەکانیش و نەبونی دیموکراسی لە ناوچەی زەرد بوە ، خێرە پارتی دەنگی زیادی کردبێت و یەکێتی دەنگی لە کەمبوندا بێت ،
سەرەرای هەردوو بەشی یەکەم دووەم کە مێژوو ئایندەمان زانی ، ئەمەیە دیموکراسی و دەنگدان ؟
خۆمان ناشارینەوە لە کەم و کوریەکانی ناوخۆی یەکێتی بەڵام ئەوش دەنگی یەکێتی نیە .
بۆ یەکێتی گرنگە خۆی چۆن ئامادە بکات بۆ کابینەی نویی حوکمەت .
١ – تەبایی مەبدەئیانەی سەرکردایەتی تا کاتی کۆنگرە و ڕێز گرتن لە بیرو بۆچونەکان لە پێناوی پێشکەشکردنی دەست پێشخەری کارسازی و چاکردنی کەم و کوریەکانی ناوخۆی ، کە جێگەی دڵخۆشی ئەندامان بێت .
٢ – ئاڵ و گۆرەکانی ناو ئۆرگانەکان ئەتوانرێت بوەستێنرێت تا کاتی کۆنگرە .
٣ – زۆر گرنگە کەسانی ئازاو بە ئاگا زیرەك بەشدار بێت لە حوکمەتدا ، بەرپرس بێت لەچوار چێوەی کارەکەی خۆیدا ، دژی دەسەڵاتێکی کارتۆنی بێت بۆ کەسایەتی خۆی و پارتەکەی زۆر گرنگە .
٤ – بە تەنها چونمان بۆ پێکهێنانی حوکمەت هەڵەیەکی گەورەیە و چارەسەرکردنی ئاسان نابێت ، دەسەڵاتمان نابێت ئەگەر پلەی دەسەڵاتیش بەرز بێت ،
بۆیە پێوستە کار بکەین حوکمەتێکی بنکە فراوان بێت و بە تێکرا بەرنامەو پرۆژەکان یەك بخرێت بۆ ئایندەی کابینەی نوێ و هەموو بەشدار بین لە خزمەت گوزاری و مافە نەتەوەیەکاندا .
لە ڕێگەی ئەندام پەرلەمانەکانمانەوە بە پێشکەش کردنی پرۆژەو کاری خزمەتگوزاری ئەتوانین دەنگی یەکێتی بگەرێنینەوە .