شنۆ محمەد : ئازاره‌كانى من.
من بونه‌وه‌رێكى ئاوام بێ ئه‌وه‌ى ویست و ئیراده‌م له‌سه‌ر بێت هه‌ر له مناڵیه‌وه له برى من بیر كراوه‌ته‌وه ، قسه كراوه ، بڕیاردراوه ، ته‌نانه‌ت شێوه‌ى ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتیشم له‌لایه‌ن نێرینه‌كانى خێزان و كۆمه‌ڵگاوه بۆ دیارى كراوه ، باوكم و براكانم هه‌روه‌ك چۆن خاوه‌نى ئۆتۆمبێل و پاره‌و سه‌یاره‌ن ، ئاواش خاوه‌نى منن ، ئه‌وان هه‌روه‌ك چۆن خۆیان به خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كانى خۆیان ئه‌زانن ئاواش خۆیان به خاوه‌نى من ئه‌زانن? ئه‌وان به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن وه‌ك بڵێ ى من ئامرازێكم دروست كراوم بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كانى ئه‌وان، ئه‌وان به شێوه‌یه‌ك سه‌یرم ئه‌كه‌ن وه‌ك بڵێ ى من بونه‌وه‌رێكم سه‌رتاپاى جه‌سته و گیانم نغرۆ بووه له تاوان و خراپه‌كارى بۆیه هه‌رده‌م چاویان له‌سه‌ر منه و چاودێریم ئه‌كه‌ن نه‌بادا جه‌سته پر تاوانه‌كه‌م تژى تر بێت له خراپه‌كارى!!! من نه جه‌سته‌م نه عه‌قڵم نه‌نه‌ستم له‌ده‌ست خۆم نیه من به هه‌موو مانایه‌كه‌وه خاوه‌نى چه‌ند پیاوێكم ئه‌و پیاوانه‌ش چۆنیان بوێ ئاوا ئاراسته‌م ئه‌كه‌ن ، چۆنیان بوێ ئاوا بیر ئه‌كه‌مه‌وه ، ئه‌وه ئه‌پۆشم كه ئه‌وان پێیان جوانه ، ئه‌وه ئه‌كه‌م كه ئه‌وان پێیان ڕه‌وایه ، ئه‌چمه ئه‌و شوێنه كه ئه‌وان پێیان باشه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌م كه ئه‌وان پێیان پاكه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه قسه ئه‌كه‌م كه ئه‌وان به باشى ئه‌زانن ، شوو به‌و كه‌سه ئه‌كه‌م كه ئه‌وان به دڵیانه ، ڕقم له‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌وان ڕقیان لێیه، ئه‌و كاته ئه‌چمه ده‌ره‌وه كه ئه‌وان بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ، له قوتابخانه تا ئه‌و شوێنه ئه‌خوێنم كه ئه‌وان گه‌ره‌كیانه ، هه‌ر كاتێك ئه‌وان بڕیاریاندا له خوێندن دوور بكه‌ومه‌وه ئه‌بێت دوور بكه‌ومه‌وه ئیدى گرینگ نیه له چ قۆناغ و ئاستێكم !!! ئه‌و جلانه‌ش ئه‌پۆشم كه ئه‌وان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه نه‌ك من .
تاكه تاوانى من ئه‌وه‌یه من ژنم و ئه‌وان پیاو ، هه‌موو ئه‌و ناخۆشى و تاڵیانه‌ى ئه‌یچێژم باجى ژن بونمه نه‌ك خراپه‌كار بوونم ، له مه‌مله‌كه‌تى ئێمه ژن بوون واته تاوانبار بوون ، واته زه‌لیل بوون ، ژن بوون واتا قوربانى دان له پێناو سه‌ره‌تاییترین مافى سروشتى خود ، ژن بوون واتا شه‌ڕێكى به‌رده‌وام و دانه‌براوه له‌گه‌ڵ هه‌موو پۆخله‌واته‌كانى كۆمه‌ڵگا ، له مه‌مله‌كه‌تى ئێمه ژن بوون واتا كاركردن بۆ ڕزگار بوون له ته‌وقى دیلى ، به‌ڵام چه‌ند ته‌وق !!! ته‌وقى نێرینه‌كان، یا ته‌وقى كلتور‌و ئاین ، یا ته‌وقى كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات ، یا ته‌وقى خێزان و قوتابخانه و هاوڕێكان ، ته‌وقه‌كان ئه‌وه‌نه زۆرن ژنان تا یه‌كێكیان ئه‌پچرێنن یه‌كێكى تر له لایه‌كى تره‌وه به به‌هێزتر له جاران دروست ئه‌بێته‌وه و ده‌ست ئه‌كاته‌وه به كۆیله كردنى ژن ، ته‌وقه‌كانى مه‌مله‌كه‌تى ئێمه ئه‌وه‌نه زۆرن ته‌مه‌نى كورتى ژن فریاى شكاندنیان ناكه‌وێ بۆیه یا بێ هیوا دا ئه‌نیشێت و چاوه‌ڕێى فریادره‌سێكى ئه‌فسوناوى ئه‌كات بێت و رزگارى بكات ، یا هه‌وڵ ئه‌دات له‌و به‌ندیخانه‌یه گه‌وره ڕزگارى بێت و بچێته ده‌ره‌وه ئیدى گرینگ نیه بۆ كوێ گرینگ ئه‌وه‌یه ڕزگارى بێت له‌و فه‌زا خوێناویه له‌و فه‌زا پڕ خراپه‌كاریه !!!
گه‌ر ژن بوون له مه‌مله‌كه‌تى ئێمه تاوانێكى ئه‌وه‌نه گه‌وره نه‌بوایه هیچ كام له ئێمه جه‌لاده‌كانى ژنانمان به ئازادى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نه ئه‌بینى ! گه‌ر ژن بوون تاوان نه‌بوایه هێزى كۆمه‌ڵگاو نێرینه‌كان به‌رامبه‌ر به ئێمه لۆژیك ئه‌بوو نه‌ك داركارى ، عه‌قڵ ئه‌بوو نه‌ك ماسولكه ، خۆشه‌ویستى ئه‌بوو نه‌ك رق ، گوڵ ئه‌بوو نه‌ك گوللة، له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌دا ته‌قینه‌وه‌ى بۆمب و هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ژن به ته‌نیا یه‌كسانه به‌یه‌ك !!! له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌دا ڕۆژانه بێ تاوانه‌كان به ده‌ستى تاوانباره‌كان ئه‌خرێنه زیندان ، له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌دا ئه‌بێت ژنان له ناو چوار دیوارى ماڵه‌وه دابنیشن و چاوه‌ڕێ ى فه‌رمانه‌كانى باوك، برا ، مێرد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ره‌فى پیاوه‌كان بپارێزن ئه‌بێت له ژێر فه‌رمانیان ده‌رنه‌چن ، ژنانى مه‌مله‌كه‌تى ئێمه چاوه‌رێ ى پیاوان ئه‌كه‌ن ئاخۆ كه‌ى و چۆن و بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌روازه‌ى ئازادیان بۆ ئه‌كه‌نه‌وه یا رێگایان پێ ئه‌ده‌ن بۆ بازاركردنێك و چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك !!! ئه‌وانیش هه‌ر هه‌فته‌ى له شارێك و هه‌ر مانگه‌ى له ووڵاتێك و هه‌ر ساڵه‌ى له قاره‌یه‌كن ! ئه‌وان ئازادى و سه‌ربه‌ستیان ئه‌وه‌نه زۆره وه‌ك بڵێ ئه‌وه هى ئێمه‌یه بۆ خۆیانیان بردوه و دابه‌شیان كردوه ، ئێمه له‌سه‌ر یه‌ك په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى هه‌ڵه جه‌سته‌مان خه‌ڵتانى خوێن ئه‌كرێت ، له‌سه‌ر یه‌ك خۆشه‌ویستى خوێنمان حه‌ڵاڵ ئه‌كرێته‌وه شه‌ره‌فمان ئه‌كرێته‌وه ، له‌سه‌ر یه‌ك دڵدارى به‌ردباران ئه‌كرێین ، ئه‌وانیش له هه‌ر كوچه‌یه‌كى شاره‌كه‌ى ئێمه‌دا ماڵێكیان كردۆته‌وه سۆزانیخانه ، ئه‌م سۆزانیخانانه له مه‌ڵبه‌ندى عه‌قڵخانه‌كان زیاتر ڕه‌واجیان هه‌یه لاى ئه‌وان، ئه‌وان له پێناو گه‌یشتن به‌و سۆزانیخانانه ئاماده‌ن ئێمه بكه‌نه پردێكى پۆڵاین بۆ په‌رینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وێ ، كه‌چى خۆیان له ماڵه‌وه پارێزگارى له شه‌ڕه‌فى ئێمه ئه‌كه‌ن ئه‌و شه‌ره‌فه‌ى ئه‌وان ده‌مێكه له ده‌ستیانداوه و دۆڕاندویانه .
ژن بوون له مه‌مله‌كه‌تى ئێمه گۆرستانى ژنه عاشقه‌كانه، به‌ندیخانه‌ى ژنه ئازاده‌كانه، دۆزه‌خى ژنه به‌هه‌شتیه‌كانه، له مه‌مله‌كه‌ته‌ى ئێمه ژن بوون له ژه‌هر تاڵتره ، هه‌ر ژنێك بيه‌وێ ژن بوونى خۆى له وو‌ڵاتى ئێمه‌دا بسه‌لمێنێ ئه‌بێت تامى ژه‌هر بكات، ژه‌هر نۆش بكات ، چونكه خێزان و سيسته‌م و په‌روه‌رده‌ى وو‌ڵاتى ئێمه كارگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى ژه‌هره بۆ ژنان ، به‌تايبه‌تى ئه‌و ژنانه‌ى ئه‌يانه‌وێ ته‌وقى ديلى و كۆيله‌يى بشكێنن .
وێنەکە وەرگیراوە .
- Latest Posts by شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts