Fidrali-Xorawa

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتی له‌ رۆژئاوای کوردستان راگه‌یه‌ندرا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت
له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاری بۆ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتی دا له‌ رۆژئاوای کوردستان که‌ به‌ به‌شداری پێکهاته‌کانی ( کورد، عه‌ره‌ب، چیچان و کریستیان ) سازکرا، به‌ڕێوه‌به‌ری کاتی رۆژئاوای کوردستان راگه‌یه‌ندرا . به‌وپێیه‌ پرۆژه‌ی رۆژئاوای کوردستان له‌ (3) کانتۆن ــ هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ــ پێکدێت که‌ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ ئاماده‌کاری یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن . 
کۆبوونه‌وه‌که‌ رۆژی 9ی تشرینی دووه‌م له‌ هۆڵی ره‌وابی شاری قامیشلۆ ده‌ستی پێکردبوو و دوای دوو رۆژ ئه‌مڕۆ جارێکی تر کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ ماوه‌ی (3) کاتژمێری خایاند و به‌ ئه‌نجام گه‌یشت . 
له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی که‌ PYD پێشنیاری کردبوو، ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراندنی گشتی رۆژئاوای کوردستان پێکهاتوو له‌ (82) نوێنه‌ری کورد، عه‌ره‌ب، چیچان و کریستیان دامه‌زرا . 
رۆژئاوا به‌ (3) کانتۆن ده‌ستنیشان کرا 
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کان و بڕیاره‌کانیان ، ئه‌ندامی دیوانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراو ( حه‌که‌م  خه‌لۆ ) رایگه‌یاند که‌ ئه‌وان کاریان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی PYD کردووه‌ که‌ تێیدا رۆژئاوای کوردستان به‌ (3) هه‌رێمی کانتۆن ــ هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ــ ده‌ستنیشان کراوه‌ و هه‌رێمه‌کانیش وه‌کو عه‌فرین، کۆبانێ و جزیره‌ رێکخراوه‌ . خه‌لۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌ر یه‌کێک له‌و هه‌رێمه‌ کانتۆنانه‌ ئه‌نجوومه‌نی خۆی دروست ده‌کات و له‌ ئه‌نجوومه‌نی گشتی دا نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێت . 
ناوبراو رایگه‌یاند که‌ له‌ ژێر چه‌تری ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراندنی گشتی دا کۆمیته‌ی به‌دواداچوونی کارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتی له‌ (61) که‌سی کورد، عه‌ره‌ب، چیچان و کریستیان پێکهێندراوه‌ . 
به‌پێی لێدوانه‌که‌ی حه‌که‌م خه‌لۆ کۆمیته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراندن له‌ (13) که‌س پێکهاتووه‌ و له‌وانه‌ش (2) نوێنه‌ری شاری عه‌فرین، (2) نوێنه‌ری شاری کۆبانێ و (9) نوێنه‌ری هه‌رێمی جزیره‌ن. 
ناوبراو ده‌ستنیشانی کرد که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان ئه‌رکس سه‌ره‌کییان دانانی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمییه‌ و ئاماده‌کاری هه‌ڵبژاردن و دانانی یاساکانه‌ و هاوکات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ کار له‌سه‌ر گرفته‌کانی پاراستن، سیاسی و ئابووریش ده‌که‌ن .. 
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت