کادرێکی پارتی ڕەخنەی توند لە ماڵباتی قانع دەگرێت ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەسەر ماڵپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، کورتە نوسینێکی بڵاوکردۆتەوەو لەو نویسنە ڕەخنەی توند لە ماڵباتی قانع دەگرێت و بەسوڵتانی نەوەکانی قانع ناوزەندیان دەکات . وەک بەم نوسینەوە دەردەکەوێت کاک ئەبوبەکر جاف ” بەدوای نوسینەکەی مەریوان وریا قانع بەناونیشانی ( فهرھاد پیرباڵ ھهمان ئهو ڕۆڵه دهبینێت كه سهلهفییهكان لهكوردستاندا دهیبینن ) لە ئاوێنە بلاوکراوەتەوە لەسەر ئەو جاوپێکەوتنەی فەرهاد پیرباڵ لە گەڵ بەرنامەی کەوانە لە تەلەڤزوێنی ( ڕوداو) ئەنجامی دا ، کە وتوبووی ماڵباتی بارزانی لە پاشاش زیاتر قابیلیانە ..
ئەمەی خوارەوە تەواوی کورتە نوسینەکەی کاک ئەبوبەکرد جا ف ” ـە .
سوڵتانیزمی نەوەكانی قانع
مەریوانی وریا قانع , كۆی تاقە و كاری تیۆری بەستۆتەوە بە یەكێتی و پارتییەوە ؟! یانی ئەگەر پارتی و یەكێتی نەبن , یا نەمێنن , ئەم زاتانە دەكەونە سەرساجی عەلی ! كەلیمەی سولتانیەت چەمك نییە , خۆ ئەگەر چەمكیش بێت ئەوا پێش هەر بنەماڵەیەك خانەوادەكانی خۆیان (خانەوادەی قانعی شاعیر بە نەوەكانیەوە ) بژمێرێت بزانێت چەندێكیان بە زۆرە ملێ و بە ناحەقی داوای سوڵتانیزمی كولتوری دەكەن . كاكە یەكەمجار تیۆریزەو كۆنسیپتوالیزاسیۆن لە سەر نەوەكانی قانع بكە بزانە سەڵتەنەت و سوڵتانیزمی سەقافی !ئەوان كردویانە بە خێزانی …
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە