هەندرێن هەورامی : سلێمانی .
پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندنی شاری نوێگەرایی و هەڵمەت و قوربانی سلێمانی ..
لە بەردەم
گۆیژەی سەرکەشا
لەسەر
خاکی وڵاتی زاموا
شارێکی نوێ
ئاوا کرا و
ناوی لێنرا
سلێمانی
کێ دەیزانی
هێندە خێرا
ئەم شارۆچکە چکۆلانە
دەبێتە شاری شاران و
بۆ کورد
دەبێتە جێی هیوا
بەبیری کێدا دەهات
کە ڕۆژێ دێ
سلێمانی
تاجی
سەروەری و سەرفرازی
لە سەر دەنێ
دەبێتە پایتەختی ڕۆشنبیری
و
نوێگەرایی و
مەدالیای بەرخودان و
هەڵمەت و قوربانی
لە سنگ دەدرێ
سلێمانی
لەوەتەی هەی
چقڵی چاوی دوژمنانی
پشت و پەنایی
تێکۆشانی کوردستانی
لە باکور ، باشور ، ڕۆژهەڵات
تا ڕۆژئاوا
بێ جیاوازی
تۆ شارێکی
خۆشەویستی و
جێی شانازی