Abubakir-Caf-2

ئەبوبەکر جاف : دوو وشە لە دۆزەخەوە ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قۆناغی گواستنەوە , كەموكورتی

موفرەدە بۆ خۆی و لە خۆیدا بڕێكی زۆر بێلایەنە , بێگوناهە , خاڵیە لە حوكمدا ,.. ئەوەی گوناهباری دەكات , پڕپڕی دەكات لە لە ماناو دەلالەتی ئیدۆلۆژی , مۆراڵی , بەهایی … بكەرو ئەو كۆنتێكستەیە تێیدا بەاكر دەخرێت . هەر موفرەدەیەك , وشەیەك , چەمكێك لە بەكارخستن و بەرهەمهێنانی مانادا ماشینێكی ئیدۆلۆژی مانابەرهەمهێنەرو مانا بەرهەمێنانەوە ئامادەیە. زمان كایەیە , كایەیە بەو مانای یاساو ڕێسای خۆی هەیە , ئەلبەتە لە بەكاربردن و ئاڵو وێردا, كایەیەكە لێوان لێو لە گەمە , لە یاساكانی گەمە بە گشتی و گەمەی ئیدۆلۆژی بە تایبەتی , وشەیەك كە كەوتە ناو ڕستەو پەرەگرافێكەوە ناكرێ و نەبووە هەڵگری پیناسەكردن و حوكمدان نەبێت . دەكرێت لێرەوە قسەوباسی ئەوە بێتە پێشەوە چۆن و كێ و بۆچی و لە كوێدا وشەیەك , موفرەدەیەك بەكاردێت و بەكاردەخرێت ؟!

گرنگتر لە هەموی , وشەیەك كاتێك بكەرێكی ئیدۆلۆژی بەكاۆریدێنێت , تەواو جیاوازە لەو بكەرەی لە كایەی ئەكادیمیدا بەكاریدێنێت , جیاواز لەو بكەرو مێدیاكارەی لە ناو كایەی ڕۆژنامەگەریدا بەكار دێت , هەروەك چۆن هەمان وشە ماناو دەلالەتی جیاوازی هەیە كاتێك ئەكتەرو بكەرێكی ناو كایەی ئاینی بەكاری دێنێت , یا ناو كایەی سیاسی ..

زیاد لە هەر ماشینێك , پتر لە هەر ماشینێك , ماشینی ئیدۆلۆژیا كاری بەلاڕێدابردن و بارگاوی كردنی موفرەدەو وشەیە بە حوكمدان , ماشینیە ئیدۆلۆژییەكان بڕێكی زۆر لە سەر ئاڵوگۆرپێكردن و چۆنێتی تەوزیفكردنی وشەكان بەندن .. ئەوە هابیتوسی بكەرە كۆمەڵایەتیەكانە , هابیتوسی بكەرە ئاینییەكانە , هابیتوسی بكەرە سیاسییەكانە … لە ناو هەریەك لەو كایانەدا چەمكێك , موفرەدەیەك بەكاردێنێت , بەكاری دەخات .. كەوتە لێرەوە بە پاڵپشت بە بۆردیۆ دەتوانین بڵێن ئەكتەرەكان لە چۆنێتیدا , لە شوێنێكدا وشەیەك بەكاردەخەن دەبێت بۆ هابیتۆسێكی نائاگاتیانە بگەڕێن ..

مەبەستی ئێمە دوو وشەیە , دوو موفرەدەیە , كاتێك لە فەزاو كایەی سیاسەتكردندا بەكار دەخرێت بۆنی ئیدۆلۆژیای لێدێت , بۆنی پرۆسەیەكی لێدێت كە كاری پاساوهێنانەوەیە بۆ مانەوەی دۆخێك , دیاردەیەكی باو , لە پشت ئەم وەستان و بەرگریكردنەوە چی ئەژدیهایەك , چ دۆزەخێك نوستووە , یا بە زۆر دادەپۆشن , پەردەی بە سەردا دەدەن ..

دوو وشەی وەك :

1- كەم و كورتی

2- قۆناغی گواستنەوە .

هەرچی زاراوەی یەكەم . لە و سیاق و كۆنتێكستەی تێدا بەكار دێت, بە تایبەت لە نلاو كایەی سیاسەت و سیاسەتكردن و حوكومەتداری و حوكومەتكردندا, دەكرێت و ناچارین چی ببینین . ئەوان دەڵێن , كاری باش هەیە‌ هەوڵی ڕیفۆرمكردن و چاكسازی باش هەیە, ئاوەدانی هەیە, جێگۆركێ و پرسەی گۆڕان هەیە …. ئیتر هەركەسەو بەو دروشمانەوە … بەڵام كاتێك كاری بكرێكی ناو ئەم كایە ئەم وشەیە بەكاردێنێت لە پشتەوە دەیان, سەدان نیەت و كەڵكەڵەی بەرژەوەیندیخوازی, سود وەرگرتن لە دۆخی باو, بونی بەرژەوەندی و قازانج لە بەردەوامی دان و بەرگریكردن لەوەی هەیە, خەون نەبینین و ڕێگرتن لە خەون بینین بەوەی كە (دەبێت) هەبێت . بەڕوی یەكی تردا, ئاسایكردنەوە, سادەكردنەوە, دروستكردنی ستراكتۆر و بونیادو زەمینەیك كە ئێمە بە خوێن ساردییەوە لەو بەدبەختی و نەهامەتیانە بڕوانین كە هەیە.واتە ئێمە ناچار بكرێن بڵێن ئاساییەو كەمو كورتی لە هەموو دونیادا هەیە,چ جای لای ئێمە كە لە قۆناغێكی هەستیار و گواستنەوەداین , ئەمە , بە ڕاستی نوكتەیە. نوكتەیە لەوێدا ئەوەی هیە تەنیا كەم و كورتی نییە. وشەی كەم و كورتی ئەوەی كە كارێكت ئەنجانمداوەو كارێك ئەنجامدەدەیت بەڵام كامڵنییە, هەرگیز بە كامڵیش ناكرێت ؟! بەڵام ئەوەی بونی هەیە, دەبینرێت یا شاراوەیە, یا دەشارێتەوە كەموكورتی نییە, شیو دۆڵە , كەلێنگەلێكی وەهایە قاترەو مەقتورە دەكێشێت.خزان هەیە,لێژبونەوە هەیە,.. كەموكورتی نییە .. بێسەرو بەرییە, گەندەڵی و بەربڵاوی مۆراڵێكی وەهایە دەكرێت سەرلە بەری كارو پرۆژەكەی پێهەڵوەشێنیتەوە.. كۆی ئەو پرۆژەو كارانەی ئەنجامدراون و ئەنجامدەدرێن, سەرجەمیان, نەك هەر تەنیا كەمو كورتی لە خۆی هەڵنەگرتووە, قڵیشان و درزی وەهای تێدایە كە ڕەنگە لە هەر شوێنێكی تری دونیادا بێت بە تایبەت لەو شوێنانەی حورمەت بۆ وشە هەیە , سەرلەبری حكومەتێك , وەزارەتێك شێواز فۆرمی ڕێكخستنێك, سیستەمێكی پێ بكەوێتە لەرزین , ڕوخان ..

2– قۆناغی گواستنەوە

ئەم وشەیە لە بنەڕەتداو پێش ئەوەی بكەوێتە ناو بازاڕو بە بازاڕیكردن لە دونیای كوردیا چەمكە.؟! نازانم سیاسیەك و ئەو هەمو چاودێرە سیاسی و ئینشانوسانە دەزانن چەمك چییە ؟ . قۆناغی گواستەوە , پێش بەكارهێنان و بەكارخستێكی سیاسیانەو ئیدۆلۆژیانە, چەمكێكە زیاتر لە كاری تیۆریزاسیۆن و كۆنسێپتوالیزاسیندا بەكار دێت , بە تایبەت ڕەهەندێكی قوڵی سۆسیۆلۆژی هەیە كاتێك قسە لە جڤاك و كۆمینێتێیەك دەكرێت , كاتێك سۆسیۆلۆگێك بەكاری دێنێت, مەبەست دیاریكردن و پێناسەو بە پرۆبلێماتیككردنی دۆخێكە,كە پڕ لە ئەگەری دۆزەخی وسەرەولێژبونەوە بۆ دۆزەخ , وەك چن ئومێدێكیش هەیەبۆ دونیایەكی باشتر . كە سۆسیۆلۆگێك لەودیو دروشم و پرۆسەی پاساوهێنانەوەو بەرگریكردن لەوەی هەیە. فاكتی تری تێدا دەبینێت . بەڵام كە سیاسیەكی كوردی بەكاریدێنێت بۆنی چی دەكەین؟! چ دەلالەت و مانایەكی هەیە ؟!

بڕێكی زۆر لەو حەقیقەتانەی پیِوی تێدایە كە سەبارەت بە وشەی (كەموكورتی )وتمان. پاساوهێنانەوە بۆ ئەو وێرانەیەی كە هەیە. بەردەوامیدان و ئیدامەپێدانی سیستەم و فۆرمەكانی وێرانەبون و گەندەڵی… مامەڵەكردن و ڕاهێنانی خەڵك بۆ ئەوەی مامەڵەیكی خۆێنساردانەو ئاساییانە لە گەڵ ئەو دۆخە باوەدا بكەن…ئەوەی كە هەیە.. دزی , گەندەڵی, بەرژەوەندی پەرستی ,بێحورمەتیكردن بە ئینسان و مۆراڵ و بەها مەزنەكان . قۆناغی گواستەوە , ئەم وشەیە كە ساسییەك, پیاوێكی ئیداری بەكاردێنێت ڕێك پاساو بۆ ئەو وێرانەییە دێنێتەوە ….

من بۆ خۆم ته‌مه‌نا ئه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی ده‌ سالیك ئه‌م دوو وشه‌ به‌كار نه‌هینم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت