ئەکرەم محمدئەمین : پێناسەی شارەکەم ( سلێمانی )

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر پێناسەی شارەکەم وێنەی چوار دەروازەو چوار وەرزی ساڵی تیایە ،

لەسەری نوسراوە شاری سلێمانی

لەدەروازەی رۆژهەڵاتەوە نوسراوە ،

شاری هەڵمەت و قوربانی وەرزی بەهاری ساڵ .

وەرزی هەڵمەت و بەرخودان وەرزی نوێبونەوەی ژیان

بەرەو ئاسۆی ڕونە رۆڵەکانی شارولادێ دەست لە ملانن بەرەو چیاکان ڕوو لە کشانن .

سرودی تێکۆشان بۆتە وێردی سەر زمان

لەسەر سنگمان نوسراوە کوردستان یاخود نەمان

لە خوێندنگاو ماڵەوە فێریان کردوین مانای ژیان … ژیان تێکۆشانە لە پێناوی ئازادیدا خوێندانە .

ئێمەی خەڵکی ئەم شارە لە باو باپیران و رۆشنبیران بۆمان ماوەتەوە بەرخودان .

وا فێرکراوین بژین بۆ ژیان نەوەك بۆ مردن .

با دوژمن چاك بزانێ ئەم شارە شاری شێرانە بەرامبەر دوژمن هەروەك بورکانە .

– – – – – – – –

دەروازەی ڕۆژئاوا – وەرزی زستانە

شەوی پێشمەرگەو قەڵای مەردانە .

شەوی بەستەڵەك و خۆ راگرتنە .

کەڵ ژیان و کەم ژیان دروشمی شارە .

شارەکە بۆ من هەروەك هێلانە هەرماڵێك ئەچم زۆر بێباکانە ،

هەموومان وەك یەك دڵسۆزی شارین

دوژمن شکێن و ڕوو لە خەزانین .

خەڵکی ئەم شارە لە هیچ سڵ ناکا — دوژمنی سەرسەخت بەشەو ڕائەکا .

– – – – – – – – – – – –

دەروازەی باشور – وەرزی هاوینە

جێگەی کەلە شاعیرو نوسەرانە – قەڵای ناودار و تێکۆشەرانە .

من یەکەمین کرێکاری بەنزینخانەم مام ( محمد ئەمین ) م ڕٶلەی ئەم شارم .

ئاشەکەی مەلا فەیزی نەوەی خاڵوانمە حاجی حکریسی قسابیش زۆر چاك بیزانە کە لە باوانمە .

خاڵە حمەرەشید چایچی ناوشار – هەرلە مەزادخانەوە تا شەقامی کاوە

بۆ چا خواردنەوە ئەهاتنە لای ئەم پیاوە .

ماڵە خەزوران دەروازەی شێخان

شێخ مارفی نۆدێ خزمانی شێخان

هەموو پێکەوە جوانی ئەنوێنن بۆ سلێمانی هیچ دانامێنن

دەروازەی خۆشەویستیە وەرزی جوانیە

شاری کورانە شاری کیژانە شاری وەفایە دەرگای وەڵایە

گەورەتین خوێندنگایە بۆ ئەم دنیایە

ئازایەتی و وەفاداری خوشەویستی و ڕێزداری

یەکەمین وانەی سەرەتایی منن لە سلێمانی

 

دەروازەی باکور – وەرزی پایزە

شاری شەهیدانە ، دەروازەی هاتنەوەی ڕۆڵەکانە

وەرزی وەرینی گەڵاکانە ، دەروازەی هاتنەوەی شەهیدانە .

خەڵکانی شار دەست لەسەر سنگیان پێشوازی ئەکەن لە هاتنەوەت تەرمی ڕٶڵەکان .

نەسرەوتن تا سەرکەوتن بۆتە وێردی سەرزمان

داێک و باوکی ئەم شارە هەرچیەك ئەڵێن هەموی هەقدارە

لە هەموو شۆڕشێك پشکی گەورە هی منە

گەورەترین گۆڕستان لە کوردستان شەهیدانی منە

مێژوویەکی کەم و داستانی گەورە لە شاری منە

بەردەرکی سەرام مێژوی خوێناوی لە ناو دڵی منە

یەکەم وانەی شۆرش و خۆشەویستی لە خوێندنگای منە

منم شاری هەڵمەت و قوربانی – چۆن فیدات نابم شارەکەم سلێمانی

  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت