شه‌هاب كه‌ریم : ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن ، جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن
به‌شی یه‌كه‌م
هه‌ندێك ڕاستی و نهێنی مه‌لابه‌ختیارلێره‌داده‌خه‌مه‌ڕوو،كه‌كۆمه‌ڵه‌كه‌سانێك نه‌ك مێژوی ئه‌م پیاوه نازانن،به‌ڵكومێژوی هیچ كه‌ساێتیه‌كی تریش نازانن و دڵنیام له‌وه‌ی له‌نزیكیشه‌وه‌ڕوخساریان نه‌دیوه و ته‌نانه‌ت بچوكترین زانیاریشیان له‌سه‌رڕابردوی ئه‌ودا نیه‌تاوه‌كوو‌بۆخه‌ڵكی ڕونبكه‌نه‌وه جگه‌له‌نوسینی كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی بێبنه‌ماكه بوه‌ته هۆی سه‌رلێشیواویی و تاڕاده‌یه‌كیش نه‌خۆشی ده‌رونیان پێوه‌دیاره،هه‌مووهیواو و مه‌به‌ستیان بۆخۆده‌رخستن و تیر و توانجی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی و ناوزڕاندنی نه‌بێت،له‌خه‌ونیشدامه‌لابه‌ختیاریان نه‌دیوه و بێزو و ئاره‌زوی ده‌كه‌ن گه‌ربۆته‌نهاجارێكیش له‌به‌رده‌رگاكه‌یدابكه‌ون و پاسه‌وانی بكه‌ن،من هیچ كارێكم به‌مه‌لا به‌ختیارنیه وله‌ڕابردوشدا و له‌ئێستاشداڕه‌خنه‌م ئاراسته‌كردوه و له‌نزیكیشه‌وه‌گفتگۆشم له‌گه‌ڵ كردوه و لێشی وه‌رگرتووم،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداهیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشم پێوه‌ی نیه و بڕواش ناكه‌م ئه‌م نوسراوه‌م به‌دی بكات،به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س بزماربه‌ده‌رگای مێژوداده‌كوتن،بێ ئه‌وه‌ی له‌مێژوش بگه‌ن.مێژوونوسینه‌وه‌به‌كه‌سانێك ناكرێت،كه‌هه‌میشه ئاوله‌لوله‌ی مسینه‌كانیان ده‌تكێ كاتێك ئاغا و لێپرسراوه‌كانیان ده‌ست له‌تارات هه‌ڵده‌گرن،بێ شه‌رمانه له دوایانه‌وه‌هه‌نگاوی بچوك ده‌نێن و ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری ده‌سڕن .
لێره‌داچه‌ندپرسیارێك دێته‌گۆڕێ ئایا ده‌کرێت به‌هه‌ر چه‌کدارێکی کورد پۆشی کوردیزمان بوترێت پێشمه‌رگه ؟ که‌ی گه‌نجێکی کورد ده‌بوو به پێشمه‌رگه بۆ ده‌بوو به پێشمه‌رگه؟؟ئه‌گه‌ر سه‌رپێی تێیبڕوانین پرسیارێکی گه‌لێك ساده‌یه‌وه و وه‌ڵامه‌که‌شی له‌خۆی ئاسانتره،کاتێک خاك و نیشتیمان ده‌که‌وته مه‌ترسیه‌وه‌ئیترپێشمه‌رگه‌له‌دایك ده‌بوو،هه‌رله‌وڕۆژه‌وه‌ی میلله‌ت كه‌وته‌به‌رشاڵاوی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی دوژمنی داگیركه‌ر و تێكۆشه‌ران ڕویان له‌شاخ كرد و مه‌فره‌زه‌سه‌ره‌تاییه‌كان دروست بوون،كه‌سانێك كه‌ئێسته‌سه‌نگه‌رله خه‌ڵكی ده‌گرن،له‌وڕۆژه‌وه‌ڕویان له‌هه‌نده‌رانكرد و ویست و حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانیان هاته‌دی و دڵنیابون له‌وه‌ی له‌دوره‌وڵاتێكی وادابۆنی كیمیاویی بێزاریان ناكات و هه‌وای پاك هه‌ڵده‌مژن،دڵنیابوون له‌وه‌ی ده‌نگی فڕۆكه‌ی سیخۆ و شیرقه‌ی تۆپ و هاژه‌هاژی له‌پڕده‌ركه‌وتنی كۆپته‌رله‌خه‌و‌دابه‌خه‌به‌ریان ناكات،دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌فر و باران و ته‌ڕو توشی كۆڕه‌وی دوای ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ئازادكردنی كوردستان،جل و به‌رگیان ته‌ڕناكات و جه‌سته‌یان شه‌كه‌تو ماندوناكات،ئیتربۆخۆیان به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌رگای باسیان خسته‌سه‌رپشك مێژوی تێكۆشه‌رانی شاخ به‌هی خۆیان ده‌زانن و به‌ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه،كارێكی زۆرگه‌وجانه‌یه‌له مێژوه‌یه‌ك ده‌دوێن و باس له‌كوشتنی فڵان و فیسك ده‌كه‌ن،ته‌نانه‌ت ناوی دووگوندی كوردستان نازانن،لێره‌شه‌وه‌خۆشیان ده‌ست له‌گیرفان و چاوه‌ڕێی موچه‌ی سۆسیال ده‌كه‌ن .
ده‌رخستنی ڕاستی و ڕوداوه‌كان،به‌په‌یامێكی ئه‌خلاقی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم و بابه‌تێكیش ڕاستیه‌كان بخاته‌پێش چاوسه‌رنجی خوێنه‌رڕاده‌كێشیت ،ئه‌وده‌مه‌قورساییه‌كی خۆی ده‌بێت و ئه‌ونوسینه هه‌میشه‌به‌زیندوویی ده‌مینێته‌وه،هه‌ندێك كه‌س مێژوو،بۆمه‌رامی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌نوسنه‌وه،گه‌رسه‌رنجێك بخه‌ینه‌سه‌رنوسینی یاده‌وه‌ریه‌كانی كاك برایم جه‌لال. پڕبه‌ده‌می وشه‌ی درۆی نێولاپه‌ڕه‌كانی خوارد،گه‌رمێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردبه‌وشێوه‌یه‌بوبێت،هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ناهه‌قیه‌كه و به‌رامبه‌ربه‌به‌خه‌باتی خه‌ڵكی و بیر و باوه‌ڕی شه‌هیدانه‌وه‌ده‌یكات.ده‌ناكاك برایم جه‌لال له‌نوسینی یاده‌وه‌ریه‌كانیداجگه‌له‌ته‌شهیر و هێرشی ناڕاسته و خۆله‌سه‌رئاستی بێ بنه‌ماده‌كاته‌سه‌ر و هاوسه‌نگه‌رانی،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆڕابردو و كێشه و گیروگرفته‌كانی خویی ململانێ نێوهاوڕێكانی،لاپه‌ڕه‌كانی په‌ڕتوكه‌كه‌ی ڕه‌ش ده‌كاته‌وه و زۆر به‌ئاسانیش ده‌توانرێت،به‌خوێندنه‌وه‌ی نوسینی یاده‌وه‌رییه‌كانیدا،ئیشاره‌ت به‌خاڵی لاوازی و باری ده‌رونی ئه‌وپیاوه‌بكرێت .