ئەبوبەکر جاف : جێگۆركێی سەرمایەكان .
(لە بارەی دەركەوتنی بكەری نوێ ) وە .
ناتوانین , تاكێك , گروپێگ . كۆمەڵگەیك , ناچار بكەین بە یەك شێوازی هەلسوكەوتكردن و ئاراستە وەرگرتن. لە ناوكایەكانیشدا پەراوێزێك بۆ ئازادی و شوێنگۆڕگێ و ئەكسیۆنی جیاواز هەیە . دەكرێت تاكێك, گروپێك كۆمەڵگەیەك كردە و ئەكسیۆنێك بنوێنێت , لە گەڵ ئەكسیۆنی پێش خۆیدا جیاواز بێت, تەنانەت جۆرێك و فۆرمێك بێت لە دابڕان, ئەمەش دەخالەتی دەست و هێزێكی دەرەكی نا-كۆمەڵگایی نییە . بونێكە لە هێزدا , واتە ئامادەیی و زەمینەیەكە لە هەلومەرجێكی بۆگونجاو بۆ ڕەخساودا دەبێتە كردار . واتە هێزێكی ناوەكی و ناواخنییە . دەكرێت ستراكتۆرێكی شاراوە بێت . دەكرێت ستراكتۆرێكی داپۆشراو بێت لە ڕێگەی ئیدۆلۆژیاوە , بەڵام ئەمە هیچ كات بە مانای نەبون نییە . بونێكە و بەشێكە لە خودی ماهیەتەو جەوهەرەكە , یا بەشێكە لە خودی صەیرورەكە . بازدانیش نییە . یا بەریەككەوتنەی دوهێزە و لە ناو گەمەكەدا ناچارن یەكێكیان یەكلایی بكاتەوە . ئەوە هەلو مەرج و دۆخەكە یارمەتیدەرێك دەبێت بۆ ئەوەی سود و قازانج بە لای هێزێكدا بكەوێتەوە بەلای كەسێكدا بكەوێتەوە .
ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستان, ئەگەر لە ئاستی هێزەكاندا دراوی گۆڕاو زۆر جیاوازی پێنەدابین . ئەوا ئیچكە دراوی ترمان هەیە و ئەم دراوەش هێزێكی ترە و فۆرمێكی تری دەركەوتنی هێزی ترە . لە ناو سەرجەم هێزەكانی ئێمەدا. واتە دەركەوتنی ئەكتەری نوئَ بە سەرمایەی ڕەمزی جیاوازەوە, بە حیكایەتی جیاوازەوە, بە زمانی جیاوازە. ئەم فینۆمینە ڕاستە ئەكتەرو بكەری فەردی و ئیندیڤیدواڵن. واتە كەسین. بەڵام ڕێژەی دەنگەكانیان پێمان دەڵێن هێزن و لەشكرێك لە سەرمایەی ڕەمزی تر ,جیاواز لە سەرمایەی پێشو مۆتیڤی دەركەتنی ئەمە ئیندیڤیدواڵ و تاكانەیە.ئمە بۆ كۆی یا زۆربەی هێزە سیاسیەەكانی ناو كایەی سیاسی كوردی وەك یەكەو.لە كۆی ئەم هێزانەدا دەركەوتون.پارتی, یەكێتی, گۆڕان, ئیسلامییەكان … بۆ نمونە :
كاتێك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبێك بە ئەندازەو ڕێژەی گەنجێگ دەنگ ناهێنن ؟! بۆچی بەمشێوەیە ؟! خۆ ئەگەر وابێت ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی,یا سەركردایەتی , كەناڵەكانی كۆكردنەوەی سەرمایەی ڕەمزی و سەرمایەی ماتریالی زیاتر بێت لە گەنج و لاوێك كە سەرمایەكەی تەنیا دەركەوتنێتی لە شاشەكانەوە , بە قسەی ترو میكانیزمی بەرگری تر لەم هێزە سیاسییەی تێدا كار دەكات . دەبوایە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی كە پانتایی كۆنتاكت و پەیوەندیكردنیان واڵاترو كراوە ترە, زیاتر دەنگیان بهێنایە . یا كاتێك بانگخوازێك لە زنجیرە بەندییەكەی لیستێكی ئیسلامیدا لە پێشەوەیە ؟ بەرانبەر بە مەكتەبی سیاسییەكەی ! چ دەلالەت و هێمایەكی ( سۆسیۆلۆژی ) لە خۆیدا هەڵگرتووە ؟!
كەواتە ئێمە لە بەردەم,بەرانبەر بە جۆرێك لە دەركەوتنی بكەرو ئەكتەرێك وەستاوین , كە سەرمایەی ڕەمزی جیاوازترە , لە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەی كە زیاتر دراو و پێداروێكی ئیجماعیانەو ڕێكخستنی و ئۆرگانیانەیە . ئەم ئەكەتەرە نوێە سەرمایەكەی شاخ نییە , بەرپرسیارێتی حزبی و ئیداری نییە … دەكرێت ( بیركردنەوە ) بێت .! بیركردنەوەش دۆخێكی فەردی و تاكانەییە تا جەماعی …
ئێمە لە سەروبەندی دەركەوتنی جۆرێك بكەری نوێداین , كە لە لایەكەوە ( تاكە!ئیندیڤیدوالە ) نەك جەماعی . لە لایەكی ترەوە سەرمایەكانی ڕەمزی و مەعنەوین زیاتر لە دەزگایی و ماتریالی ..