le-pencerew

سلام سعید : پەنجەرە بەوخانمەی وەك گوڵ لەگوڵدانی شیعردایە — پێشکەشە .

Avatar photo

دەبێ پەنجەرەکان واڵاکەیت

دەبێ هەموو ئاوێنەکانی جەستەت

بدەیتە بەر خۆر

دەبێ بۆن بەگوڵە کانەوەبکەی

ژوانەکانت واڵاکەیت

وردەماچەکان بچنیتەوە

پێویستە لەئاوێنەکان بروانی

سیمات پێت ئەڵێت

تەمەنی ژوانەکانت چەندی ماوە

یان رەونەقی نیگات تاکوێ ئەروات

تۆ هێشتا بێ هێزی ماندوی نەکردوی

تا خەیاڵ بتباتە کۆڵانەکانی بیرکردنەوە

ناسکیت نیگاکانت

چاوەکان بەدوتا دێنێ

من دەبینم چاوەکانت پرن لە نەسیم

پرلە ئاواز

من چی بکەم رەنگی چاوت

سەرنجەکانت

هەموو چیرۆکەکانی تۆم پێ ئەڵێت