دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : به‌های ئابوری كشتووكاڵی ئۆرگانیك .
كشتوكاڵ یان چاندنی ئۆرگانیك (organic farming) جۆر و فۆرمێكه له سستمی كشتوكاڵ كردن كه پابه‌نده به: 1-رژێمی ده‌وره‌ی یان خولانه‌وه(Rotation) له به‌كارهێنانی خاكا بۆ چاندن ، بۆ نموونه ئه‌مساڵ له خاكێكدا تووتن ئه‌كرێ به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو جۆره به‌روبومێكی تری تیا ئه‌چێنرێ .
2-به‌كارهێنانی كودی سه‌وز (سروشت) له جیاتی كودی كیمیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆراكی ڕووه‌ك له خاكدا .
3- به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی بایۆلۆجی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه ڕوه‌كیه‌كان له جیاتی ڕشاندن به موادی كیمیایی .
كشتوكاڵ ئۆرگانیك سسته‌مێكی به‌رهه‌مهێنانه كه پارێزگاری له ته‌ندروستی خاك و ئیكۆلۆجی و مرۆڤ ده‌كات . به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كشتوكاڵی یان چاندنی ئۆرگانیك به‌مه ناسراوه كه سازنده بێ له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا، به‌ڵام ئایا ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ ئابوری‌دا سازنده‌یی هه‌بێ ، واته به‌هاو قازانجی ئابوری هه‌یه؟ ئه‌توانین بڵێین ئه‌مه پرسیارێكه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كرێ به‌ڵام هه‌ر وڵاتیش به گوێره‌ی هه‌ل و مه‌رجی ژیان و ئابوری هه‌تا فه‌رهه‌نگی خۆیه‌وه خۆی ئه‌سازێنێ له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی وه جدل كردنی له‌سه‌ری ئه‌مجار لایه‌نی به‌رهه‌م هێنه‌رو به‌كاربه‌ریش وه‌كو دوولایه‌نی به‌شداری راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌م دوو حاڵه‌ته‌وه .
1-ئایا به‌رهه‌م هێنه‌ران ئاماده‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئۆرگانیكه‌وه؟ چوونكه له به‌رهه‌م هێنانی ئورگنیكا وه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێ كرد كه نابێ موادی كیمیایی نه‌له خاكا وه‌كو كودی كیمیایی به‌كاربێ وه نه له‌سه‌ر رووه‌ك به‌كاربێ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی نه‌خۆشیه‌كان . به‌كارهێنانی كودی كیمیای بۆ خۆراكی رووه‌ك وموادی كیمیایی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌رهه‌م زیاد ئه‌كان به‌ڵام بۆ ژینگه و ته‌ندروستی ترسناكن ئیتر لێره‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م ئابوری وه ئه‌مجار هه‌ڵوێست ڕۆڵ ئه‌بینێ كه ئایا به‌رهه‌م هێنه‌ر سودی ئابوری خۆی لا باشتره یان ژینگه‌و ته‌ندروسستی بۆ كۆمه‌ڵ؟
2-ئایا به‌كاربه‌ران ئاماده‌ن پاره‌ی زیاتر به‌ن به كه‌ره‌سه خۆراكیه‌كان كه ڕۆژانه به‌كاری ئه‌هێنن له پێناو ژینگه‌و ته‌ندروستی خۆیان ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه هه‌ڵه‌به‌ته توانای ئابوری تاك ڕۆڵ ئه‌بینێ به‌ڵام به دڵنیایی هه‌ركه‌سێ توانای ئابوری هه‌بێ ئه‌وا ته‌ندروست ترین خۆراك و ژینگه هه‌ڵئه‌ژمێرێ. له‌گه‌ڵ زیادبوونی هۆشیاری ته‌ندروستی و ژینگه‌یی لای تاكه‌كان و داوای ئه‌وان بۆ خۆراكی ته‌ندرویت و ژینگه‌یی لای تاكه‌كان و داوای ئه‌وان بۆ خۆراكی ته‌ندروست به‌رهه‌م هێنه‌ران هان ئه‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ئۆرگانیك چوونكه به‌های ئابوری ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ له چاندنی یان به‌رهه‌مهێنانی تقلیدی ئه‌وا كه‌متر نابێ .
وه به‌كاربه‌ریش، ئه‌گه‌ر ئێستا به‌هایه‌كی ئابوری بدات بۆ ژینگه‌و ته‌ندروستی خۆی باشتره له‌وه‌ی به‌هۆی خۆراكی خراپه‌وه نه‌خۆشیه‌كی ترسناك بگرێت و هه‌رچی سه‌رچاوه‌ی دارایی خه‌رجی بكات. له كوردستانی خۆمان (باشوور) ئه‌مڕۆ به داخه‌وه نه ته‌نها خۆراكی ئۆرگانیك نیه به‌ڵكو خۆراكی تقلیدیشمان نیه، ئه‌مه‌ش به‌هاكه‌ی ئه‌وه‌یه كه به گیانی خۆمان وه ئابوری خۆمان به‌هاكه‌ی ئه‌ده‌ین به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش زیادبونی نه‌خۆشیه ترسناكه‌كان و نه‌بوونی كاڵای ناوخۆییه .