Mela-Bextiar

شه‌هاب كه‌ریم : ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیار ده‌جریوێنن ، جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

به‌شی دووه‌م

مه‌لابه‌ختیاركێیه‌ ؟

دروستبوونی ئاڵای شۆڕش ، كه‌مه‌لا به‌ختیار و كاك سالارعه‌زیز سه‌ركردایه‌تیان ده‌كرد ، له‌لایه‌ن كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌وسه‌ركردایه‌تیه‌دا گیرا و دواتر له‌كۆتایی ساڵی هه‌شتاكاندا كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان له‌لایه‌ن كاك نه‌وشیروانه‌وه‌ ‌كۆتایی به‌ژیان و ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێكخراوه‌هات و ئیتر كۆمه‌ڵه‌ كۆچی دوایی كرد و بۆهه‌تا هه‌تایه ‌باس له‌پچوكترین سه‌روه‌ری ئه‌وڕێكخراوه ‌نه‌كراوه‌ .

تاگه‌یشتنم به‌م ته‌مه‌نه‌ و كه‌خۆشم به‌شداربووم له‌شۆڕشه‌كه‌دا ، نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه‌هێشتا له‌ژیاندا ماوم ناڕاستگۆیی به‌رامبه‌ربه‌و مێژوه ‌ده‌كرێت ، نه‌خوازه‌ بۆنه‌وه‌ی داهاتوو كه‌هه‌ر له‌وكاته‌شدا له‌دایك نه‌بووبن ، ئاخۆچی بوترێت و چی بنوسرێت ؟؟ چونكه ‌ئه‌مرۆ له‌هه‌رێمی باشوری كوردستاندا به‌جۆرێك دیموكراتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین بونی هه‌یه‌ و به‌رقه‌راره‌ ، كه‌سانێك به‌هه‌ڵه ‌له‌و ئازادیه‌ گه‌یشتون و وه‌ك ئه‌وگیانداره ‌پچوكه ‌وان ، كه‌مرۆڤێكی گه‌وره‌ ده‌كوژن و خوێنی ده‌مژن ، هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانن مێژوی كه‌سانێك قوت بده‌ن ، بۆ نمونه ‌گه‌ر چاوێك به‌مێژوی ئاڵای شۆڕشدا بخشێنین ، كه‌له‌ساڵی ١٩٨٤ به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیان دامه‌زراند ، هێشتا ته‌مه‌نی ئه‌وكه‌سانه‌ نه‌گه‌یشتبونه‌ چوارده‌ ساڵان و ددانی پێشه‌وه‌یان نه‌هاتبوو ، باس له‌مێژوی سه‌ركرده‌كانی ئاڵای شۆڕش و زیندانی كردنی سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن ، پاش به‌ده‌ركه‌وتن و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش كه‌مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٩٨٥ ته‌واوی كادره ‌پێشكه‌وتوه‌كان و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان و زۆربه‌ی زۆری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی گرته‌وه‌ .

هێشتا بڕیار نه‌درابوو ، له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه ‌، ده‌ست به‌سه‌ر كادر و سه‌ركرده‌كانیاندا بگیرێت ، كاك ئیبراهیم جه‌لال ، كه‌وته‌ هه‌ڵه‌داوان و كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ئێمه‌ ‌كرد له‌گوندی گاپیڵۆن و زۆر توندڕه‌وانه ‌داڕوخا به‌سه‌ر كه‌سایەتی مه‌لابه‌ختیار و كاك سالار عه‌زیز و هاوه‌ڵه‌كانی ، گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وبوایه‌ ته‌واوی هێزه‌كه‌یان ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ بكردایه ‌، پێشتر مه‌لا به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌وه‌ میوانداری كرابوون و له‌ومه‌سه‌له‌یه ‌دوابون پاش گه‌رانه‌وه‌یان ، بۆ به‌ری قه‌راخ ، له‌وێ له‌لایه‌ن هاوڕێكانی خۆیه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ریاندا گرتبون نامه‌وێت درێژه ‌به‌باسه‌كه ‌بده‌م ، مه‌لا‌به‌ختیار و شێخ عه‌لی (خوله‌كه‌شكۆڵ) و مامۆستا پشكۆنه‌ جمه‌دین به‌رشاڵاوی ئه‌وهێرشه‌كه‌وتن ، شه‌هید كاك جه‌لالی حه‌مه‌ی محه ‌به‌خۆیی و هێزه‌كه‌یەوه‌ ڕوی له‌دۆڵی سه‌فره‌ و زه‌رون كرد و له‌شاخی برزوت به‌بێ خۆراك مایه‌وه‌ ، كاك جه‌مالی حه‌مه‌ی خواكه‌ره‌م له‌وده‌مه‌دا سه‌رتیپ بوو ، ڕوی له‌ئێران كرد و له‌كه‌نه‌دا خۆی بینیه‌وه‌ ، هه‌ر پێشمه‌رگه ‌بوو چه‌ك ده‌كرا و هه‌ركادری پێشكه‌وتو بوو ، خۆی له‌به‌ر شاڵاوی ئه‌وهێرشه‌دا ده‌رباز ده‌كرد ، پاش ماوه‌یه‌ك زیندانیكردنی مه‌لابه‌ختیار ، ده‌یان كادری سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی شار ( ئه‌ندامی ئیختیالات ) له‌ناوشاردا له‌هه‌وڵی ڕزگاركردنی مه‌لابه‌ختیار بوون ، زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌نهێنی و زۆری له‌هاوه‌ڵه‌كانی ئاڵای شۆڕش سه‌رسنوره‌كانیان گرتبوو ، رژێمی به‌عس هه‌میشه ‌له‌ پلاندابوو ، بۆته‌قینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌و مه‌لابه‌ختیار به‌زیندوی بگرن یان به‌كوژراوی هه‌واڵی ببیستن . ئێران هه‌میشه ‌له‌هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه ‌بوو ، به‌ده‌یان سیخوڕ و ئیتلاعاتی خۆی به‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا بڵاوكردبوه‌وه‌ و كاری ئاژاوه‌گێڕیان ده‌كرد بۆ تێكدانی ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌كانی .

له‌شه‌وێكدا مه‌لابه‌ختیار هه‌ڵهات و دوای ماندوبونێكی زۆری نه‌گه‌یشته ‌ئاكامی خۆی ، لێره‌دا ده‌بێت زیاتر بچینه ‌قوڵایی چیرۆكه‌كه‌ و باس له‌باری كه‌سایەتی مه‌لابه‌ختیار بكه‌ین ، ئاخۆ زیندانیكردنه‌كه‌ی ڕه‌وابوو ؟ ئه‌ی كاتێك كه‌سێك زیندانی ده‌كرێت چۆن باس له‌پاڵه‌وانیەتی ئه‌و زاته ‌بكرێت ؟ مه‌لابه‌ختیار كێیه‌ و هۆی چیه ‌ڕۆژانه ‌له‌لایه‌ن ده‌یان نوسه‌ره‌وه ‌باس له‌مێژوی ئه‌و پیاوه‌ ده‌كرێت ؟

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت