دکتۆر سالار باسیرە : به هه‌رێم بونی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان .
ئه‌و راستیه‌ی كه فكری مه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌قلی ده‌سه‌لاتی سیاسی كوردیشی ته‌نیوه هه‌ربۆیه به پێویستیه‌كی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و ئیداری ده‌بینم پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ببنه هه‌رێمی فیدرالی سه‌ربه‌خۆ. پارێزگای سلێمانی هه‌رێمێك بێت ، هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها پارێزگای دهۆك ببنه هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ . هه‌ر پارێزگایه‌كی نوێ دروستبێت ببێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی فیدرالی . ( هه‌مان ئه‌م مۆدێله بۆ پارێزگای كه‌ركوكیش له ناوچه داگیركراوه‌كان ) . ئه‌م فره هه‌رێمیه له‌نێو فیدراسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ، ته‌نانه‌ت له ئاینده‌دا له‌نێو ده‌وله‌تێكی كوردیدا . به‌لجیكا له دوو فیدراسیۆنی هۆلهندیهكان و فه‌ره‌نسیه‌كان پێكهاتوه . هه‌ر فیدراسیۆنێكیش پێنج پارێزگای هه‌یه‌و كراون به پێنج هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له نێو فیدراسیۆنه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا و له‌نێو ده‌وله‌تێكی ئیتحادی به‌لجیكادا .
( سوده‌كانی فرهههرێمیی فیدرالی له هه‌رێمی / باشوری كوردستان )
له سوده‌كانی ئه‌م فرهههرێمیه فیدرالیه ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی ده‌سه‌لات و رێگر ده‌بێت له چربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و مه‌ركه‌زیه‌ت له ده‌ستی لایه‌نێكدا . هه‌روه‌ها ده‌بێته به‌هێزكردنی دیموكراسیه‌ت و سه‌قامگیری سیسته‌می سیاسی به‌لام دیموكراسیه‌ت و سه‌قامگیریی مه‌رجی پێشوهختیشن بۆ دروستبوونی ئه‌م سیسته‌مه لامه‌ركه‌زیه . یهكێكیتر له سوده‌كانی ئه‌م فرهههرێمیه دروستبونی كێبركێیه له نێوان هه‌رێمه‌كان و هه‌روه‌ها بواره جیاوازه‌كانی ژیان ده‌بوژێنێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی ئاسانكردنی به‌شداری سیاسی هاولاتیان . هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه له‌لایه‌ن خه‌لكی ناوچه‌كه خۆیه‌وه ئه‌نجام بدرێ كه له روی كه‌لتوری و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسیه‌وه نزیكه لێوه‌ی .
هه‌ر هه‌رێمه توانای به‌سه‌ر ئیداره‌كه‌ی خۆیدا باشتر ده‌شكێت و كاری دانیشتوان خێراتر ده‌روات و كێشه‌و پێداویستیه‌كان (ئابوری ، كۆمه‌لایه‌تی ، ئیداری ، په‌روه‌رده ..) باشتر ده‌بینرێن . له‌م سیسته‌می فرهههرێمیه مه‌ترسی لایه‌نێك بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی تر زۆر كه‌مه . له‌م سیسته‌می سیاسی فیدرالی هه‌رێمیه‌دا هه‌مان ئه‌و ده‌زگایانه‌یان هه‌یه وه‌ك ئه‌وانه‌ی له ئیتحاد هه‌ن ( په‌رله‌مان ، حكومه‌ت ، دادوه‌ری …تاد ) .
ههلبژێردهر هه‌ر چوار سال جارێك له‌نێو ئه‌و هه‌رێمه‌ی تێیدا تۆمار كراوه په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی هه‌لده‌بژێرێت . حیزبه سیاسیه‌كانی نێو هه‌رێمه‌كان ده‌توانن چۆنایه‌تی سه‌ركرده‌بوون له هه‌رێمه‌كانیاندا تاقیبكه‌نه‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه ده‌توانن موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئاستی “ناوه‌ند ” به‌رز بكه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌و پێكهاته سیاسیه جیاوازانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا پیاده‌ی ده‌كه‌ن . بۆ كورد له باشوری كوردستان پیاده‌كردنی فه‌رمانره‌وایی سیاسی و مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل ده‌وله‌ت و سیسته‌می سیاسی‌دا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت ئیتحاد ئه‌زمونێكی گرنگه دواتر بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل ده‌وله‌تی عێراقدا له دوارۆژدا له ده‌وله‌تێكی كوردیشدا . هاولاتیان ده‌توانن به‌هۆی كورتی رێگاكان له‌م سیسته‌می فره هه‌رێمیه فیدرالیهدا زوتر په‌یوه‌ندی به سیاسهتمهدارو داموده‌زگاكانه‌وه بكه‌ن و له پرۆسه‌ی سیاسی زۆرتردا به‌شداربن . دیارده‌یه‌ك ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له گرفته‌كان . هه‌ر هه‌رێمێك له‌وانه ده‌بێته خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ری خۆی بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ بكاته سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی و هه‌ست و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و پاشه كشه نیه له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان .
( رێگریی یاسایی نیه بۆ به هه‌رێمبوونی پارێزگایه‌ك )
به‌پێی ده‌ستوری عێراق (مادده‌ی 119) هیچ رێگریه‌ك نیه له بریاری به هه‌رێم بونی پارێزگایه‌ك بۆنمونه به‌هه‌رێم بونی پارێزگای سلێمانی . عێراق ده‌ستورێكی هه‌یه‌و له‌و ده‌ستوره‌دا مافی فیدرالیزم بۆ پارێزگاكان چه‌سپێندراوه . هه‌ر كاتێك پارێزگاكان هه‌ست بكه‌ن كه ماف و ئیراده‌یان زه‌وت ده‌كرێت ده‌توانن په‌نا بۆ فیدرالی به‌رن . بۆ رێگری له‌و یاسایه به پێی برگه‌ی 3 مادده‌ی 2ی ره‌شنوسی هه‌رێمی كوردستان هاتوه “ نابێت هه‌رێمێكی نوێ له‌نێو سنوری هه‌رێمی كوردستاندا دابمه‌زرێت ”.
بریارێك كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه ، ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه كورد خۆی ده‌نگی پێداوه‌و دهسهلاتهكهشی به‌شداری كردوه له دروستبونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وله‌ته‌ی عێراقدا دوای روخانی ده‌وله‌تی به‌عس . ئه‌وه له كاتێكدا كه ده‌ستوری هه‌رێم راپرسی گه‌لی له‌سه‌ر نه‌كراوه به‌واتا شه‌رعیه‌تی نیه كه‌واته رێگریی ده‌ستوریی نیه له‌به‌رده‌م یرۆژهی به هه‌رێم بونی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا .
بۆنمونه ئه‌گه‌ر پارێزگای سلێمانی بیه‌وێت ببێته هه‌رێمێكی فیدرالی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وا به‌پێی مادده‌ی 120ی ده‌ستوری عێراقی بۆی هه‌یه ده‌ستوری خۆی هه‌بێت و هه‌روه‌ها به پێی مادده‌ی 121 ببێته خاوه‌نی هه‌ر سێ ده‌سه‌لاته‌كان . به‌م پێیه‌و به پێی برگه‌ی 3ی ئه‌و مادده‌یه ده‌بێته خاوه‌ن بودجه‌یه‌كی خۆی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتحادیه‌وه ئه‌وه‌ش به پێی رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه . سامانه سروشتیه‌كان هی ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه‌تێیدایه .
به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی سامانه سروشتیه‌كان زۆر جیاواز به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كاندا دابه‌ش بوبن ده‌بێت ناوه‌ند یه‌كسانیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی تر كه ئابورییان كورت ده‌هێنن. دروستبونی هه‌رێمی فیدرالی زۆرتر له‌عێراقدا فشارێك ده‌بێت بۆسه‌ر ده‌سه‌لاتی ئیتحاد بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی فیدرالی / هه‌رێمه‌كان. ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه هه‌رێمه‌كان تێیدا نوێنه‌رایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن . ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كورد بیه‌وێ له نێو ده‌وله‌تی عێراقدا بمێنێته‌وه .
( فیدرالی بۆ عێراق ، مه‌ركه‌زیه‌ت بۆ كوردستان )
له‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان دوو حیزبی قائید حوكم ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌لاتی خێزان و بنه‌ماله به شێوازێكی ئۆتۆكراسی و حیزبی قائیدی كاریزما كه بریارو ئیراده‌ی سیاسی به‌نده به سه‌رۆكه‌وه . حیزبی قائیدیش هه‌میشه به ئاراسته‌ی تاك حیزبی ده‌روات و هه‌ربۆیه ناكرێ خه‌سله‌تی دیموكراسی راسته‌قینه‌ی پێوه دیاربێت . له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستیه سه‌رجه‌م سێ ده‌زگاكه‌ی ولات په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ری له‌لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌لاته‌وه كۆنترۆل ده‌كرێن و به جیانه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م سێ ئۆرگانه له یه‌كتر خه‌سله‌تێكی گرنگی دیموكراسیه‌ت له‌نێو ده‌برێت . پارتی دیموكراتی كوردستان كارله‌سه‌ر به سولتان كردن و به سعودی كردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌كات . هه‌ربۆیه كارێكی گرانه ده‌سه‌لاتێكی له‌م جۆره بروای به سیسته‌مێكی سیاسی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زی و فرهههرێمی فیدرالیی دامه‌زرابێت هه‌ربۆیه دروستبونی فرهههرێمی له كوردستانیشدا ده‌بێته هۆی لاوازكردن و چربونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌ده‌ستی خێزان و بنه‌ماله‌كان و سه‌نترال خوازه‌كان . ناكۆكه به‌خۆی ئه‌گه‌ر هه‌رێمێك خۆی بهفیدرالی ناوببات و داوای فیدرالیه‌ت بكات بۆ عێراق به‌لام له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا بروای بهلامهركهزی پارێزگاكان نه‌بێت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بێدهسهلات كرابن . یاسای پارێزگاكان وه‌ك پێویستیه‌كی ئیداری گرنگ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه داده‌نرێت . به‌په‌یڕه‌و نه‌كردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له ولاتدا رۆلی ئهنجومهنهكانیش نامێنێت . سیسته‌می لامه‌ركه‌زی كه ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاته‌كان ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی دیموكراسی و سه‌قامگیری و كه‌مبونه‌وه‌ی گهندهلییش .
سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ئه‌مرۆكه له جیهانی هاوچه‌رخدا مۆدێلێكی گونجاوی فه‌رمانره‌واییه . مه‌ركه‌زیه‌ت نه‌ك ته‌نها كۆی ئه‌قلی سیاسی و سیسته‌می سیاسی ده‌وله‌تی عێراقی ته‌نیوه به‌لكو له هه‌رێمی كوردستانیشدا هێشتا له ژیانی حوكمرانی و سیاسی و حیزبیشدا ئه‌قلیه‌ت و سیسته‌می مه‌ركه‌زی و كه‌لتوری مه‌ركه‌زی زاله. كاره‌كانی هاولاتیان و پارێزگاكان ئه‌مرۆكه له سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی ئێسته‌دا له هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ئه‌زمونه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌می لامه‌ركه‌زی نارۆن بهرێگاوهو سیسته‌مه‌كه سیمای سه‌نترالیزمی هه‌لگرتوه . ئه‌وه ناكۆكه به‌خۆی ده‌سه‌لاتی كوردی ئیدیعای ئه‌وه بكات گوایه حوكمرانی مه‌ركه‌زیی له عێراقدا قبول ناكه‌ن كه‌چی له كوردستاندا خۆی مه‌ركه‌زیه‌ت په‌یره‌و ده‌كات . خۆئه‌گه‌ر وه‌ك واقیع بۆی بروانین هه‌رێمی كوردستان دوو ئیداره‌یه . هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی دوو هه‌رێمی جیاواز بێت له‌یه‌كتر هه‌رچه‌نده به‌ناوی یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكومه‌تی هاوبه‌شه‌وه قسهدهكرێ . بادینان به كرده‌وه له لایه‌ن پارتیه‌وه مامه‌له‌ی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی له‌گه‌لدا ده‌كرێ و هه‌موو شتێكی له سۆران جودایه . مه‌ركه‌زیه‌ت و دیموكراسیه‌ت دوو شتی ناكۆكن به یه‌ك .
هه‌تا ئه‌مرۆكه‌ش هه‌ندێك له لایه‌نه عیراقیه‌كانیش كار بۆ ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن و دژ به دروستبوونی هه‌رێمی فیدرالین . كورد له مێژوی ده‌وله‌تی عێراقدا و له نێو هه‌موو گه‌لانی تری نێو عێراق گرفتاری سیاسه‌تی مه‌ركه‌زیه‌ت و به‌و هۆیه‌وه روبه‌روی زیان بۆته‌وه . هه‌ربۆیه مه‌ركه‌زیه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نیه . فكری مه‌ركه‌زیه‌ت له عێراق به‌ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌یه‌كی دیاری ده‌سه‌لات بوه .