Mela-Bextiar1

شه‌هاب كه‌ریم : ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن ، جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

به‌شی سێیه‌م

ئایا مه‌لابه‌ختیار نه‌خوێنده‌واره‌ ؟؟

یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌دێرینه‌كانی ( ئاڵای شۆڕش) شۆڕش ده‌ڵێت : ئێمه‌ ده‌مانویست سه‌ربه‌خۆی كۆمه‌ڵه‌ بپارێزین و له‌ژێر ڕكێفی جه‌لالییه‌ت بیهێنینه‌ ده‌ره‌وه ‌، ده‌مانویست كۆمه‌ڵه‌ دووربێت له‌ئه‌فكاری جه‌لالییه‌ت ، ته‌نانه‌ت ته‌سفییه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ بكرێت كه‌ له‌ژێر فكری جه‌لالیدا بوون ، ئێمه‌ گۆڕان خوازبووین ، هه‌ر بۆیه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش و كۆمه‌ڵه‌ له‌گرده‌كه‌ین و پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌كه‌ین ، پاشان ده‌ڵێت ، فیكری ئاڵای شۆڕش فكرێكی گۆڕانخواز بووه‌و كار بۆ گۆڕانخوازی كردووه ‌. گه‌ربه‌رواردێك له‌نێوان ئه‌م بیر و بۆچونه‌دابكه‌ین ده‌بینین نه‌ك غه‌در به‌ڵكووتاوانێكی زۆرگه‌وره ‌به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركرده‌كانی ئالای شۆڕش كراوه ‌، چونكه ‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئاڵای شۆڕش به‌وپێیه‌بێت زۆرله‌مێژه ‌‌بیری له‌ چاكسازی و ‌هه‌وڵی گۆڕانكاری له‌ناو خودی یه‌كێتیدا داوه‌ و له‌هه‌وڵی پاراستنی كۆمه‌ڵه‌ و بنه‌بڕكردنی فكری جه‌لالیه‌تدا بووه‌ ، كه‌واته ‌له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ش میژوو ، وه‌ك خۆی نانوسنه‌وه‌ و پاشان به‌مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و تێكشكاندنی باری كه‌سایەتی خه‌ڵكن ، هه‌مان كادر ده‌ڵێت ، مه‌لا به‌ختیارله‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ پیاوێكی نه‌خوێنده‌واره ‌، ئه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌لابه‌ختیار نه‌خوێنده‌وار بوو ، چۆن توانی سه‌رنجی سێ به‌شی فه‌رمانده‌ و كادرانی پێشكه‌وتو و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و شۆڕشگێڕان به‌لای ئاڵای شۆڕشدا رابكێشێت ، جێێ سه‌رنج و تێبینیه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ئه‌زمونی ناویه‌كێتی كه‌سێكی نه‌خوینده‌وار ساڵانێكی زۆرده‌ستگیر بكه‌ن مه‌لابه‌ختیار كێیه ‌؟؟( حیكمت محه‌مه‌د كه‌ریم ) له‌بنه‌ماڵه‌ و خێزانێكی هه‌ژاردا له‌دایك بوه‌ و دانیشتوی خانه‌قین و نه‌ك بڕوای به‌خێڵه‌كی و عه‌شره‌ت گه‌ری نیه‌ ، به‌ڵكوو عه‌شره‌تدارێكی به‌رفراوان و گه‌وره‌یان نه‌بووه‌ .

پاشان كه‌سێكی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ناو سه‌ركردایه‌تی شۆڕش نه‌بووه‌ ، به‌ڵكوو به‌هێز و توانا و بیركردنه‌وه‌ی خۆی به‌رپرسیارێتی ناوسه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولی كردوه‌ ، له‌ساڵی ١٩٧٠داكاری له‌ناوڕێكخستنه‌كا‌نی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانداكردوه‌ و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروسبوونی كۆمیته‌ و هه‌رێمه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمیته‌كانی شاری به‌غداد و خانه‌قین بووه‌ له‌ساڵی١٩٧٥دا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچوه‌ و به‌نهێنی له‌شاردا ماوه‌ته‌وه‌له‌سالی ١٩٧٦به‌رپرسی هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی كوردستان و شاره‌كانی باشوری عێراق بووه ‌، ساڵی ١٩٧٦بۆتۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران‌ ، شه‌هید خاڵه‌شه‌هاب و كاك جه‌عفه‌رعه‌بدول واحید و كاك ئه‌نوه‌ر ، به‌رپرسی داڕشتنی پلانو به‌سزاگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی بووه‌ ، ساڵی ١٩٨٤یه‌كێك بوه‌ له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئاڵای شۆڕش و له‌ساڵی ١٩٨٦له‌لایه‌ن یه‌كیتیه‌وه ‌له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی ، پشكۆ نه‌جمه‌دین ده‌سگیركراون ، ساڵی ١٩٨٩ئازادكراون و پاشان ئاڵای شۆڕش دوكه‌رت بون و دابه‌ش بوون به‌سه‌رحیزبی زه‌حمه‌تكێشان و له‌كۆتایشدا مه‌لابه‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی تری گه‌ڕانه‌وه‌ ناو یه‌كێتی و پاشان به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان بووه ، له‌ژیانی سیاسیدا ئه‌م قۆناغانه‌ی بڕیوه‌ و له‌ناوجه‌رگه‌ی خاكی توركیای دوژمنی داگیركه‌ر ، بۆ پشتگیری كردن له‌مافی چاره‌نوسی گه‌لی كورد له‌كوردستانی باكو ر و ئازاد كردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه‌ وتاری مێژویی ئاراسته‌كردون .

له‌گێڕانه‌وه‌ی گیر و گرفته‌كانی سه‌رده‌می شاخ و شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ ، ڕاستگۆیانه‌ خۆی به‌به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ ده‌ژمێرێت به‌وه‌ی له‌وشه‌ڕانه‌دا به‌شداربووه ئه‌گه‌ركه‌سێكی وه‌ك مه‌لابه‌ختیارله‌ڕوی سیاسیه‌وه‌ نه‌خوێنده‌وار بوبێت و ئه‌م هه‌موو قۆناغانه‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌ بڕیبێت ، له‌گریمانه‌ و ئه‌گه‌رێكدا خوینده‌وار بوایه ، جگه‌ له‌م به‌رپرسیاریەتیانه‌ چی تری له‌ژیانی سیاسی خۆیدا ده‌كرد؟ كه‌واته‌ مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوه ‌به‌م نه‌خوێنده‌واریه‌شیه‌وه‌ توانیویه‌تی ئه‌م هه‌موو ڕێنمایی و سه‌ركردایه‌تیه‌ بكات .

زۆربه‌ی زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دوو ، باره‌گاكانیان له‌به‌ری دۆڵێ بوو ، كاك سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د فه‌تاح ناسراوبه‌ ( سه‌ركه‌وتی جهیاز ) كاك سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د فه‌تاح ناسراو به (‌ سه‌ربه‌ستی جیهاز) كه‌هه‌ردوكیان له‌تیپی ٤٧ی پیره‌مه‌گرون بوون و له‌زۆربه‌ی زۆری بروسكه‌كاندا ئاگاداربوون له‌یادمه‌كاتێك مامه‌ڕیشه‌یان شه‌هیدكرد ، هه‌موان له‌ده‌وری جیهازه‌كه‌دا كۆبووینه‌وه‌ و بروسكه‌یان كرد به‌وه‌ی شه‌ڕهه‌ڵ ده‌گیرسێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن كاك سه‌ركه‌وت و كاك سه‌ربه‌سته‌وه ‌، هه‌واڵی ڕاسته‌ و خۆی شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه‌مان پێگه‌یشت و بروسكه‌یان كرد و هێزی پێشمه‌رگه ‌له‌هه‌ر شوینێك بێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌باره‌گاكانیانه‌وه‌ ، ئه‌مه‌شم بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ هێنایه‌وه‌ كه‌وا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشمه‌رگه‌ی دێرین هێشتا له‌ژیانداماون ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ، ناڕاستگۆیانه ‌ڕوداوه‌كانی سه‌رده‌می ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كان بازاڕگه‌رمیان پێوه‌ده‌كرێت و ده‌نوسرێنه‌وه‌.

ئه‌وانه‌ی ڕوخساری مه‌لابه‌ختیاریان له‌نزیكه‌وه‌ نه‌دیوه‌‌ ؟ چیرۆكی مه‌لابه‌ختیار و فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر ، ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیار ده‌جریوێنن ؟؟ بۆچی مه‌لابه‌ختیار ئازادكرا ؟؟؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت