فەرەیدون کونجرینی : جەمال نەبەز لۆژیکی نیشتمانی و نەتەوایەتیمانە .
بــــــــۆ ساڵیادی ٨١ هەمین ڕۆژی لەدایكبونی مامۆستا جەمال نەبەز
مامۆستا جەمال نەبەز سنوری ئەدەبی کوردی نیەو بەردەوامە ، ئەو پڕ لە ئەزمونە دەگاتە تەمەنی هەشتاو یەك هەمین ساڵی تەمەنی ، پێویستە هەموو لایەکمان بەسەرکردنەوەی بکەین وەك هەستی فکری کە کەسایەتی ناسراوی گەلەکەمانە توانیویویەتی مێژوی نەتەوایەتی کوردی واژوبکات و گەشەکاری زمانی کوردی کردووە . لەماوەی50 پەنجا ساڵی تەمەنیدا هەوڵی بەرفراوان بونی کولتوری کوردیداوە هەمیشە بەئەرکی سەرەکی خۆی زانیوە . ئەرکە بە بیری خاوێنی نەتەوایەتی ناوی بنێین، ئەم مەزنە توانیویەتی بە چەندین زمان زانیاریە گشتیەکان واژووبکات ، واتە مامۆستا جەمال نەبەز هەر لەسەر ئاستی کوردی و کوردستانی مەزنی خۆی و خزمەت گوزاریەکانی نیشان نەداوە ، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان هەوڵی زمانەوانی و کولتوری تێکۆشاو ە .
مستەفا زەڵمی لە پێناسێکی فارابیەوە باس لە لۆژیک دەکات : لۆژیك زانستی بیركرنه‌وه‌ی تەندروسته و باس له یاساكان و شێوازی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و گه‌یشتن بهڕاستیە، چونكه نازانین چۆن بیرده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته بزانین كه بیر ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێـته پله‌به‌ندی بۆ پێشه‌كی یه‌ك بۆ به‌رئه‌نجامێك به‌ره‌و دڵنیایی.، ئیبین سینا دەڵێت ئه‌وه‌ی زانیاری نه‌بێت به لۆژیك ، باوه‌ڕ به زانستیشی ناكرێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: لۆژیك یاسایه‌ك و وێستگه‌یه‌كی دروستی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئاست و پێوانه‌ی شته‌كانه ، لۆژیك ڕاده‌ی زانست پیشان ده‌دات ، مامۆستا جەمال نەبەز کۆکاری سەرجەم ئەم وشە دەوڵەمەندەیە پێی دەگوترێ لۆژیك ، با لای خۆمانەوە پێی ببەخشینەوە لەمەڕ ئەرکو تێکۆشانی ساڵەهای ساڵی ڕابوردو وەك خۆبەخشێکی نیشتمانی و نەتەوایەتی پێناس بکەین .
مامۆستا جەمال نەبەز تەمەنێکی پڕاوپڕ لە هەمەڕەنگی ئادابی نەتەوایەتی تێدا بەدی دەکرێت کە پانتاییەکی هەیە لە پەروەردەو فێرکردن سیاسی و زانستی بەگشتی لەمێژوی نەتەوەکەمان ، مامۆستا جەمال نەبەز ئەو کەسەی دەڵێت ئازادی لەسەربەخۆیی بەنرخترە ، زۆرێك لە هەوڵەکانی کەداویەتی ئەو ڕێچکەیەبووە کەئازادی تیا بەدەست بهێندرێت بۆ هاوڵاتی کورد ، ئەوکەسەی میهرەبانی مێژوی نەتەوەکەمانی پێ بەخشیوین ، ئەو پڕۆفیسۆرەی ڕەگی فێرکاری تێدایە . شایەنی وشەی بەنرخە پێی ببەخشینەوە .
مامۆستا جەمال نەبەز ساڵی ١/١٢/١٩٣٣ لەدایك بووە لەسەرەتای ساڵەکانی شەستەکانەوە لەوڵاتی ئەڵمانیا دەژی ، مامۆستا جەمال توانیویەتی چەندین کتێبی زانیاری دانیسقەی کەم وێنەیە و پەرتوکی لێکۆ لینەوەیە لەسەر بیری نەتەوەیی کورد وەك خۆبەخشێك پەرە پێداوە.لەڕێگەی نوسینەکانیەوە کاری گەری هەبووە لەسەر کار‌و خەباتی نەتەوەیی بۆ نیشتمان .
سوقرات ده‌ڵێ ; به‌دوژمن هه‌ژمارده‌کرێت هه‌رکه‌سێك باس له‌واقیع و حه‌قیقه‌ت بکات ،
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts