شه‌هاب كه‌ریم : مه‌لابه‌ختیارله‌نێوان مان و نه‌ماندا .
ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیار ده‌جریوێنن ، جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن
به‌شی چواره‌م
بڕوانه ئه‌زموون و یاد ،كاتێك مه‌لابه‌ختیار له‌زینداندا هه‌ڵات ، دنیاخرۆشا . هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه و به‌رگریی میللی ،كێوماڵی هه‌موو ناوچه‌كه‌یان كرد ، هه‌موو ڕێگا و توله ڕێگاكانیان گرت ، هه‌ر شوێنێكی سووكه گومانێکراو پشكنێردرا .
جگه‌له‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی ئاڵای شۆڕش ،له‌به‌ری قه‌ره‌داخ له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌ندامان و كادرانی ناوشار بوون گه‌ر مه‌لابه‌ختیار به‌ره‌و شار هه‌ڵبێت ، له‌وێشه‌وه بیفڕێنن بۆبه‌ری قه‌راخ ، چونكه ئه‌وانه‌ی ناوشار كۆمه‌ڵێك كادری سه‌ربازی ده‌ستكه‌ره‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌زمونی سه‌ر ڕێگای مه‌رگ بوون ، كه‌له‌كاتی خۆیدا مه‌لا به‌ختیار پێی گه‌یاندبوون ، به‌وبه‌ری پیره‌مه‌گرونه‌وه و تاكوو گوندی زێوێ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی ئاڵای شۆڕش ، له‌چاوه‌ڕوانی مه‌لابه‌ختیاردا بوون ، پێشمه‌رگه‌ی تیپی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ندێك له‌پێشمه‌رگه دابڕاوه‌كانی تیپ و كه‌رته‌كان ، هه‌ر له‌به‌رگه‌ڵوو ، سه‌رگه‌ڵوو ، هه‌لاج و دابان و مێرگه‌پانیان كۆنترۆڵ كردبوو ، له‌به‌ری دۆڵێ له‌گووندی گاپیڵۆن كه‌باره‌گای تیپی ٤٧ی پیره‌مه‌گرونی لێ‌بوو ،كه‌دوای كاك ئاوات قاره‌مانی كاك شۆڕش ئیسماعیل سه‌رتیپی بوو ، شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمانی حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج جێگری تیپ بوو ، سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د فه‌تاح و سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د فه‌تاح ( عه‌ده‌دجیهاز ) ی تیپ بوون فه‌رمانده‌كانی گوونده‌كانی به‌ری دۆڵێ جه‌لالی مه‌لامسته‌فا و ئازاد وه‌نده‌رێنی جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت بوون ، دلێرناسراو به ( خله‌بێدین ) عه‌لی قلیاسانی سالاری شێخ عومه‌ر ، پێشڕه و ئه‌حه‌كه‌لان شه‌هیدكامیل فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌و سه‌رهه‌نگ و شوانه قلیاسانی ڕابه‌ر سیاسی و مامۆستاعه‌لی كه‌مال به‌رپرسی دارایی و مه‌لاخالید ، سه‌ڵاح حاجی عه‌لی ناسراو به ( سه‌ڵاح چاوزه‌ق ) عومه‌رعه‌ره‌ب نه‌وزادی عه‌به‌ی ته‌قێ فه‌رمانده‌ی كه‌رت بوون ، كاك جوامیری سه‌رتیپ شێخ بابه‌تایه‌ر جێگری تیپ له‌وده‌مه‌دا له‌گوندی باڵخ ،گاپیڵۆن سڕ ( ته‌جمید )كرابوون ، له‌دۆڵه‌ڕوت سه‌ڵاح كونجرینی (سه‌لاحه شه‌ل) شه‌هید وه‌ستا مه‌جید ،شێخ فه‌تاح ، ئیسماعیل مه‌لاعه‌بدول ، دلێرشێخ ڕه‌زا ، شه‌هید عومه‌ركه‌ڵه‌كنی شێخ فه‌تاح ، سالار چاوشین ، شه‌هیدحه‌مه‌عه‌لی به‌رخانه‌قا ، فه‌رمانده‌ی كه‌رت بون ، شه‌ماڵه خێل و ئازادسه‌ید سه‌لیم جێگری كه‌رت بوون . كاك عه‌بدول ڕه‌حمان سیته‌كی سه‌رتیپی تیپی پارێزگاری بوو ، سالاری حاجی ده‌روێش و غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی كه‌رت و ئه‌رده‌ڵانی ئیسماعیل عارف جێگری كه‌رت بوو ، ئه‌وانه‌ی لێره‌دا ناویان هاتوه ، هه‌ندێكیان شه‌هیدبوون و چونه‌ته‌كاروانی نه‌مرانه‌وه‌و هه‌ندێكی تریان له‌ژیاندا‌ماون و چه‌ندكه‌سانێكی تریان به‌هۆی ناكۆكی و ململانێی نێوان یه‌كتر ، ته‌سلیم ببوونه‌وه و له‌ژیاندا نه‌ماون .
كاتێك فه‌رمان ده‌ركرا به‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوی سنوره‌كان كۆنترۆل بكه‌ن و خۆشم له‌وده‌مه‌دا فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه و دواتر جێگری كه‌رت بووم ، له‌گووندی گاپیڵۆنه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندپێشمه‌رگه‌یه‌كدا به‌ره‌وگوندی قزله‌ر به‌ڕێكه‌وتم ،دیاره له‌ناو هێزێكی ئاوادا به‌تایبه‌ت ناوی سه‌ركرده و كادرانی ئاڵای شۆڕش ، به‌په‌یوه‌ندی كردنیان به‌ڕژێمی به‌عسه‌وه ، پڕوپاگه‌نده‌یان له‌سه‌ر كرابوو ،له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌كوده‌تا تاوانبار كرابوون ، ده‌ربازبوونی مه‌حاڵ بوو ، مه‌به‌ست له‌ناوهێنانی ئه‌م پێشمه‌رگانه ته‌نها بۆسه‌لماندن و ڕاستی و دروستی وه‌ك شایه‌تی زیندو و به‌رز نرخاندنی مێژوه‌كه‌یه . بۆزانیاری و به‌ڵگه‌ی زیاتر ئه‌و شوێنه‌ی مه‌لابه‌ختیار تیایدا زیندانی كرابوو ، دوو ژوری قوڕ بوو ، پێشمه‌رگه‌كان بۆكاتی بۆردومانكردنی فڕۆكه‌كان دروستیان كردبوون . ژورێكیان بۆئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی كه‌پاسه‌وانی مه‌لابه‌ختیار بوون ، به‌رپرسه‌كه‌یان وه‌ستاعه‌بدول ناسراو به (عه‌بدوله بچكۆل) وه‌ستا له‌تیف فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه بون ، ژوره‌كه‌ی تر مه‌لا به‌ختیاری تیا زیندانی كرابوو ، پترله دووری سه‌دمه‌ترێك لەپاسه‌وانه‌كان بۆ پارێزگاری و پاراستنی ژیانی مه‌لا به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی پرسگه‌یه‌كیان دروستكرد بوو . ماڵی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆچكردو (حه‌مه‌جه‌زا ) له‌گووندی قزله‌ر بوو ، پێشتر له‌گه‌ڵ كاك جوامێری سه‌رتیپ بۆئێواره‌خوانێك سه‌ردانمان كردبوو ، كاتێك ئه‌بووشه‌هاب بڕیاریدا له‌ماڵی حه‌مه جه‌زای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو ، بۆ پشودان خۆی و مه‌لابه‌ختیار میوانداری بكرێت ، بۆ ڕۆژی دواتر ئه‌بوو شه‌هاب به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ مه‌لابه‌ختیار له‌گوندی یاخسه‌مه‌ر سه‌ردانی باره‌گای فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادریان كرد ، كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و پاش بەربوونی لە زیندان ، یه‌كێک بوو هاوڕێی دێرینەکانی مه‌لابه‌ختیار ، به‌ڵام له‌ڕوی توند و تیژی و لێكۆڵینه‌وه‌شدا یه‌كه‌م حاكم و به‌مه‌حكومكردنی مه‌لا به‌ختیاری سه‌ركرده‌ی ئاڵای شۆڕش بوو .
ئه‌مه به‌شێكی كورتی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی زیندانی كردنی مه‌لابه‌ختیاره كه‌له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی دوودا و سنوری تیپی ٤٧ ی پیره‌مه‌گروندا له‌دوای ده‌ستگیركردنی له‌به‌ری قه‌ره‌داخ و به‌سه‌رهاتێكی دووروو درێژی پڕ له‌ئه‌زمونی سه‌رده‌می ڕۆژگاره سه‌خته‌كانه و ئه‌و پێشمه‌رگه تێكۆشه‌رانه‌ی لێره‌شدا ناویان هاتووه ، جگه له‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین (وه‌ستاعه‌بدوله‌بچكۆل) و پێشمه‌رگه‌ی دێرین (وه‌ستا له‌تیف) به‌تایبه‌تی كاك شۆڕش ئیسماعیل كه‌له‌وده‌مه‌دا سه‌رتیپی٤٧ی پیره‌مه‌گرون بوو ، ئێستاش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه ، ده‌نا له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ومێژوه‌دا مافی به‌سه‌ركه‌سه‌وه نیه و هه‌ركه‌سێكیش له‌هه‌ر كونجی ماڵپه‌ڕ و لێواری ڕۆژنامه و گۆڤارێكدا باس له‌م مێژوه بكات ئه‌وه‌بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌مێژوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد ده‌كات ، چوونكه ئه‌مانه به‌سه‌رهات و ڕوداوی نێوشۆڕشن ، گه‌ر ڕاست و دروست باسیان بكرێت ، ده‌بێت باس له‌كۆمه‌ڵێك ڕوداوی تریش بكرێت كه‌هه‌ندێك تێكۆشه‌ر به‌ده‌م قه‌تار ئه‌ڵاوه‌یسی و هۆره‌ی جافه‌وه ، فیشه‌كی گڕدار به‌سه‌ر دڵیانه‌وه نراوه ، جارێكی تر مه‌لابه‌ختیار له به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌كانیدا ، ده‌بێت چی به‌رامبه‌ر بكرێت ؟؟؟ ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر سفره‌ی نان خواردن له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كاندا ، له‌خۆشی و ناخۆشیه‌كاندا ، سوێندیان به‌گۆڕی شه‌هیدان و سه‌ری یه‌كتری ده‌خوارد ، به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌لابه‌ختیاری به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ی شاخ و شار ، له‌سه‌ربیر و ڕای جیاواز له ناو ڕێكخراوێكی ماركسی و لینیزمدا ، له‌به‌رده‌م فه‌ریدون عه‌بدولقادری سه‌ركرده‌ی پرۆلیتاریدا ئه‌و هاوڕێ پرۆلیتاره‌ی كه مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا ، ئه‌وه‌تا له‌ناو ماڵ و باره‌گای خۆیدا ، بڕیاری گووله بارانكردنی ده‌دا . چاوه‌ڕوان بن بۆ به‌شی كۆتایی و ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیار .