شوان ئه‌حمه‌د : ڕوانگه‌ی یار و نه‌یار .
ئێستا سی و هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی ( ڕوانگه ) دا تێده‌په‌ڕێت (1) ، بزوتنه‌وه‌یه‌ک که یه‌که‌مین بانگه‌وازی خۆی له به‌رواری 25/4/1970 دا له ژماره (15) ی رۆژنامه‌ی (هاوکاری) له شاری به‌غدا بڵاوکرده‌وه . ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه که خواستی سه‌ره‌کی نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی بوو ، له قۆناغێکدا هاته گۆڕێ که کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان به گۆڕانکاری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگدا تێده‌په‌ڕی . شۆڕشی خوێندکاران له ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو هه‌وڵی نوێکردنه‌وه‌ی شیعری عه‌ره‌بی له به‌یروت و له عێراق و ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئادار ، فاکته‌ری خوڵقاندنی زه‌مینه‌یه‌کی وه‌هابوون که له‌ناو ڕۆشنبیری کوردی‌دا خواستی نوێگه‌ری و تازه‌بوونه‌وه ، ببێته خه‌می ده‌سته‌بژێرێک له نوسه‌ران و ئه‌دیبان و بانگه‌وازی تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی بکه‌ن . ئه‌ڵبه‌ته هه‌موو پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی که دێت ( به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لافی تازه‌گه‌رێتی لێده‌ده‌ن و گه‌ره‌کیانه دنیابینی نوێ و فۆرم و ناوه‌ڕۆکی نوێ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بێنن ) ، مه‌رج نییه به‌دڵی هه‌موان بێت و هه‌موو که‌س له‌گه‌ڵیدا بێت .
ڕوانگه‌ش له‌کاتی خۆ ئیعلانکردندا ، چه‌ند یارانی له ده‌ور کۆبووه‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ش نه‌یاری بۆ په‌یدا بوو . هه‌ر بۆیه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی ئه‌و بزواته ئه‌ده‌بیه مۆدێرنه ، کۆمه‌ڵێک وتار و لێکۆڵینه‌وه‌و ڕه‌خنه وه‌ک هاوسۆزی ده‌ربڕین و لایه‌نگیری ، هاوکات وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و به‌رپێ گرتن بڵاوبوونه‌وه .
به‌شی زۆری ئه‌م نوسینانه‌ش له‌سه‌ر ڕووبه‌ری لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی (هاوکاری) ده‌رده‌که‌وتن . ئه‌م کتێبه (ڕوانگه‌و یاران و نه‌یارانی) که مامۆستا “حسێن عارف ” وه‌ک ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕوانگه ئاماده‌ی کردوو ه، به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و قۆناغه مێژووییه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیه‌و نیشاندانی ئه‌و بیروبۆچوون و دیدگا جیاوازانه‌یه که له ئه‌نجامی ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ڕوانگه‌دا دروست بوون . به‌گشتی ئه‌م کتێبه رووماڵکردنی ته‌واوی ئه‌و نوسینانه‌یه که له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی دووساڵه‌ی ڕوانگه‌دا به‌رهه‌مهاتوون ، واته نوسینه‌کان مێژووییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نێوان 1970 بۆ 1972 .
ئه‌م بزاوته ئه‌ده‌بیه گرنگه‌ی ژیانی ڕۆشنبیری کوردی که سی و هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌ستی پێ‌کرد ، به‌هه‌وڵی کۆمه‌ڵێک قه‌ڵه‌می لاوی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که دواتر ده‌بنه ناوێکی گه‌وره‌و گرانی کایه‌ی ڕۆشنبیریی کوردی ، ئه‌وانه‌ش بریتی بوون له : ” شێرکۆ بێکه‌س ، حسێن عارف ، کاکه‌مه‌م بۆتانی ، جه‌مال شارباژێڕی ، جه‌لال میرزا که‌ریم ، که‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د “. ئه‌مانه له‌و ساتهوهختهداو وه‌ک هه‌ستکردنێک به زه‌روره‌تی تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی و نوێکردنه‌وه‌ی جیهانبینی مرۆڤی کورد ، به‌دروشمی : (بیری نوێ ، وته‌ی نوێ ، کرداری نوێ) ، هه‌ڵده‌ستن به ده‌ستکاریکردنی کۆمه‌ڵێک فۆڕم و پێودانگ و جومگه‌ی کۆنی ناو ڕۆشنبیری کوردی و گۆڕینی به فۆڕم و ناوه‌ڕۆک و بابه‌تی تازه .
ساڵی 1993 ” شێرکۆ بێکه‌س” ی شاعیر‌و یه‌کێک له ڕابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ڕوانگه ، له دیدارێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ “عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی”، ده‌رباره‌ی شیعر‌و مه‌نفاو نوێگه‌ری ، له پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به(ڕوانگه) ئاوا ده‌دوێت :( له سه‌ره‌تادا ڕوانگه به‌رله‌وه‌ی ده‌ق بێت هاوار بوو ، به‌رله‌وه‌ی تێپه‌ڕاندن بێت ، تموح بوو ، به‌ڵام گه‌راکان له بنی ده‌رووندا بوون . به‌هره‌کان دیاربوون و ئه‌دره‌وشانه‌وه . دواتر ڕوانگه‌ی به‌رهه‌م و ئه‌فراندن و داهێنان دروست بوو . ڕوانگه خوڵقاو گۆمه مه‌نگه‌که‌ی شڵه‌قاند . ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه هاتینه کایه‌وه ، له سه‌رده‌مه‌کانی پێش خۆمان زۆر جیاوازتر بوو، دژواترو به‌ژانتر بوو، به‌سه‌رهاته‌کانی خێراتر‌و خوێناویتربوون . ئێمه له سه‌ره‌تای پشکوتندا بووین که زریانی شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ڵیکرد ، به‌یه‌کدادان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ردا توندوتیژ بووه‌وه ، مرۆڤی پێشمه‌رگه هاته کایه‌وه‌و ژیان ته‌قیه‌وه . شیعر له که‌ژاوه‌ی ڕۆمانسییه‌ت هاته‌ده‌رێ و چووه ناو دوکه‌ڵ و باروته‌وه ، گرمه‌و ناڵه‌ی فڕۆکه‌و ناپاڵم ، بوون به‌ده‌نگه زاڵه‌کانی ژیانی ڕۆژانه . سه‌رده‌می ئارامی گه‌شتی قه‌ره‌داغ و هه‌ورامان ، دڵداریی به‌ر مانگه‌شه‌و به‌سه‌رچوون . لێره‌وه ده‌بوو زمانی شیعر‌و ئه‌ده‌بیش وه‌رچه‌رخانی به‌سه‌ردا بێت . ڕوانگه یاخی بوون بوو، له ههماکانتدا گوتاری به‌رگری و مانه‌وه‌ش بوو ) .
ئه‌وانه‌ی دۆست و لایه‌نگری ڕوانگه بوون که‌م نه‌بوون ، وه‌لێ ئه‌وانه‌شی سه‌نگه‌ریان لێگرت که‌م نه‌بوون . خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌کانی ناو ئه‌م کتێبه نیشانمان ده‌دات که ئه‌وانه‌ی له‌دژی ڕوانگه بوون سێ تاقم بوون : چه‌په مارکسیسته‌کانی کورد ، ئه‌مانه زیاتر له گۆشه نیگایه‌کی سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌وه سه‌یری ڕوانگهییهکانیان ده‌کردو ڕه‌خنه‌یان له دیدو تێکسته‌کانیان ده‌گرت ، نموونه‌کانیان وه ک : ” فوئاد قه‌ره‌داغی ، فازیلی مه‌لا مه‌حمود ، فوئاد مه‌جید میسری ، که‌مال میراوده‌لی ، محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم “.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت له دووتوێی ئه‌م کتێبه‌دا ( ڕوانگه‌و یاران و نه‌یارانی ) ، وتاری ئه‌و نوسه‌رانه بخوێنێته‌وه‌و له ناوه‌ڕۆکی بیروبۆچوونه‌کانیان ئاگادار بێت . هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی دیکه‌ش ، خوێنه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش : (عه‌لی تاهیر حسێن : کاریگه‌ری ڕوانگه له نوێگه‌ری شیعری کوردی‌دا ) که له ئه‌سڵدا ماستهرنامهیهکهو ساڵی 2000 پێشکه‌ش به کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی کراوه . تاقمی دووه‌م و سێهه‌میش بریتی بوون له کۆنه‌خوازو پیاوانی ئایینیی که له‌هه‌ندێ وتار‌و بۆنه‌دا ، دژایه‌تی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌که ڕاگه‌یاندووه‌و ته‌نانه‌ت گهیاندوشیانهته ئاستی هه‌ڕه‌شه‌کردن و ته‌شهیر پێکردن . لێره‌وه یه‌کێک له ڕوانگه‌ییه‌کان که مامۆستا “حسێن عارف” ـه ، له وتارێکیدا له‌ژێر سه‌ردێڕی ( ڕوانگه له بانگه‌وازه‌که‌وه تائێستا ) که له ژماره(51)ی ساڵی 1970 ڕۆژنامه‌ی(هاوکاری) دا بڵاویکردۆته‌وه ، زۆر به‌ڕوونی ته‌عبیر له‌و دۆخی دژایه‌تیکردنه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌یان ده‌کات و ده‌ڵێت : ( وه‌ختێک ئێمه نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بانگه‌وازه‌که‌مان بڵاوکرده‌وه ، زۆر جۆره که‌س ده‌ماریان له ئاستیان گرژبوو . هه‌ندێک هه‌رزوو، چاوێکیان لێکرد به هه‌زارو کون به کون که‌وتنه گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ده‌ست و په‌نجه ئهفساناویانهدا که له پشت په‌رده‌وه ، ئه‌م کاره هه‌ره پڕ له مه‌ترسییه ، بگره ئه‌م پیلانه توناکهرهیان ساز کردووه ! هه‌ندێکی تر چاوی چه‌پیان لێقوچاندو به چاوی ڕاستیان ماوه‌یه‌کی زۆر تێی ورد بوونه‌وه . ئه‌مان هیچیان تیا نه‌دی ، له‌وه به‌ولاوه که یاری و گه‌مه‌یه‌کی مناڵانه‌یه‌و زۆری پێناچێت شه‌ویان به‌سه‌ردادێت ، ئه‌وسا ههڵدێنه ناو بێشهکانیان و خه‌و خپیان ده‌کات . هه‌ندێکی تر وتیان : ئه‌مه ته‌نها لاسایکردنه‌وه‌یه‌کی کاڵ و کرچی بێگانه‌یه‌و فڕی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵی کورده‌واری و مرۆڤی کورده‌وه نییه . دیاره ئه‌وانه‌ی له نوێخوازی و پێشکه‌وتن سڵ ده‌که‌نه‌وه‌و کوته‌کیان لێگرتووه به ده‌سته‌وه ، هه‌گبه‌که‌یان پڕه له جۆره‌ها بابه‌تی ناووناتۆره‌و گاڵته پێهاتن ).
به‌هه‌رحاڵ ڕوانگه وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ، ڕووداوێکی ڕۆشنبیریی گرنگی ناو واقعی کورده‌واری بوو . ئه‌گه‌رچی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه زۆرێک له فۆرمی شیعری کوردی و ژانره‌کانی دیکه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیی گۆڕیی ، به‌ڵام که‌متر توانی ده‌سکاری گۆڕینی مانا بکات و ببێته پڕۆژه‌یه‌کی ڕادیکالانه‌ی تازه‌گه‌ری .
دواجار ئه‌م کتێبه ، وێنه‌یه‌کی بێرتوشی قۆناغێکی گرنگی ئه‌ده‌بی کوردیمان پیشانده‌دات و نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌و مشتومڕو گفتوگۆ فیکری و ڕۆشنبیریانه ئاگادارده‌کاته‌وه که سی و هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا ، ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری کوردی پێیه‌وه خه‌ریکبووه .
په‌راوێز : * حسێن عارف : روانگه‌و یاران و نه‌یارانی- ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ، سلێمانی- چاپی یه‌که‌م ، 2005 .
1- ئه‌م وتاره له‌ساڵی 2008 دا نوسراوه .
- Latest Posts by All Posts