Serdar-Pshderyi

سەردار پشدەریی : دەسەڵاتدارانی دنیاو کانزا بەنرخەکان و بێخەبەریی کورد لە زانستی نەوت .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی / وێرای دەستخۆشی لەکاک سەردار پشدەری ، بەڵام دەمانەوێت هەڵەیەک بۆ کاک سەردار پشدەری ڕاست بکەینەوە ، کە جەنابی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمود ، ڕۆژێک گرێدراویی پاشماوەی عوسمانی دەدەن و ، ڕۆژێک پروپاگەندی ئەوەی بۆ دەکەن کە دەستماڵەکەی لەدەستی ئاڵاندووەو بەرامبەرەکەی بەکافر زانیووە  . ئەم پروپاگەندانە جگەلەوەی هێزێک دەخوازیت مێژووی ئەو پیاوەگەورەیەی ، کە بۆڕۆژێک نەبۆتە دارودەستی هیج مرۆڤ و دەولەت و دەزگایەک ، بە مەردی ژیاو بەمەردی کۆتایی بەژیانی هات و میژوویەکی مەردانەی هەبوو ، بەکەسیش ناشەوێنرێت ،، بەداخەوە کاک سەردار نوسینەکەی خستۆتە داوی یەکێک لەو پڕوپاگەندانەی ناحەزانی شێخی مەردان  و مەدرەسەی ڕەسەنی کوردایەتی . وتاریکورد …

رەورەوەی مێژوو وای نیشان داوە ، کە هیچ نەتەویەکی کەم دەسەڵات خاوەن نیشتمان و کانزاکانی خۆی نیە ، دوای ئەوەی لە سەدو پەنجا ساڵەی رابردوەوە دەسەڵاتدارە گەورەکانی دنیا ، بۆنی نەوت و غازیان کردو بۆیان دەرکەوت کە ئەو دوو کانزایە لەدوا رۆژیکی نزیکدا دەبنە بنەمای ئابوری و بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگا ، هەریەکەو بەشێوەیەک پڕۆژەی خۆی دارشت بۆ دەست بەسەرا گرتنی ئەو ناوچانەی کە نەوت و گازی تیدایە .

لێشاویی کانیاوە نەوتیەکانی کوردستان کە بەچیاکاندا دەهاتنە خوار ، بوو بەهۆی سەرنج راکێشانی وڵاتە زلهێزەکان .

لەو سەردەمەدا ، وڵاتەکانی ( بەریتانیا ، ئەڵمان ، ڕووس و فەرەنسا) گەورەترین دەسەڵاتدارو زلهێزی دنیا بوون ، هەریەکەیان زانای نەوتی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆیان هان ” دا بۆئەوەی بێنە کوردستان و لەنزیکەوە ئەو کانیە نەوتانەو ناوچەکە ببین و دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەڵبسەنگێنن کە چۆن دەتوانن ڕازیان بکەن بۆ هاوکاریان ، دوای چوار پێنج ساڵ لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندن ، هەریەکەی بەشێوەیەک تەماحی کردە نەوتی کوردستان .

لەو سەردەمەدا کوردستان کرابوو بەدوو بەش لە ژێر دەسەڵاتداریەتی ( عوسمانی و ئێرانیی پەشماوەی صەفەوی ) ، هەردوو هێزی تورک و فارسی عوسمانی و ئێرانی پەشماوەی صەفەوی ، بەهۆی حومکڕانی هەزار ساڵەی رابردوویان ، کلتوری کوردیان شێواندو کوردیان وا ترساندبوو کە بە هیچ شێوەیەک بیر لەسەربەخۆیی خۆی و وڵاتەکەی نەکات ، لە هیچ سەرچاوەیەکدا نەمدیوە کاتێک کە نوێنەری ئەو وڵاتە زلهێزانە هاتوونە کوردستان دەسەڵاتدارێکی کورد پێی وتبن باشە نەوتەکە دەربهێنن ، بەڵام لەژێردەستەی رزگارمان بکەن ، هەر هەموویان باسیان لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کردبوو ، وەک لەکتێبی سەدساڵ و سەد کوردو کوردستان و کێشەی نەوتدا بەبەڵگەوە باسمان کردوە ، لەبەر ئەوەی کە شای قاجارەکانی ئێران لەو کاتەدا دۆستی ڕووسەکان بوو .

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر  … دەسەڵاتدارانی دنیاو کانزا بەنرخەکان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت