کەژاڵ عەلی : نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــزا .
خودایا
عەبدە زالمەکانت بەرەوە
زەلامە بۆگەنەکانت بۆ خۆت
ئەوان بەسەرو بەبەر ، هەر دەزانن بڕشێنەوە .
خودایا
ئەو غەزەبەی لێت گرتووین لایبە
ئەو بەڵایەی بە موریدەکاندا بۆت ناردوین بە باڵندەکانتا بیبەرەوە
ئەو دۆزەخەی لە دڵت بەرداین
دەمانکا بە قەقنەس .
ئێمەش دەکەوینە یەک و دوو لەگەڵ خۆمان
دڵمان دەکەینە بەردەبازی فریشتەکان
ڕۆحمان دەدەینە جالجالۆکە گوناهەکانمان بتەبێ
ئەو هەڵۆیانە لە سەر شانی سەرکەوتنەکان دەکەینەوە
توانای فرینیان نەماوە
چۆلەکەکان لە سوانەکان هەلدەفرێنین تا نەبنە نێچیری فرسەت
لە جیاتی جنێو دەممان پڕ دەکەین لە ئایەتی ماچ
لە بری بوختان لێومان دەبەخشینە هەناسەیەکی سەرابی
بەلێن دەدەین
بینمان لە قومی مەحەببەت نەترازێنین
لە جێی بەرد بەدەوری گولدا خول بخۆین
ئەی باری تەعالا
ئەو دنیا بۆ عەبدە پیاوکوژە ژن کوژە دلکوژەکانی خۆت
لەم دنیا قومێك ئاشتیمان بکە بە دەمەوە
گەزێک ئازادی ببرە بەباڵامان
گۆرێک نیشتیمان بکە بە نسیبمان ..