Zindan-2

سلام سعید : پە نجە رەیەك لەسەر تەمەن .

Avatar photo

ئەبێت پەنجەرە کان واڵا کەیت

ئەبێت هەموو ئاوێتە کانی جەستەت

بدەیتە بەرخۆر

ئەبێت بۆن بە گوڵە کانەوە بکەیت

ژوانە کانت واڵاکەیت

وردەماچەکان بچنیتەوە

پێویستە لە ئاوێنەکان بروانی

سیمات پێت ئەڵێت

تەمەنی ژوانەکانت چەندی ماوە

یان رەونەقی چاوت تا چەند ئەگات

تۆ هێشتا نە گە یشتوتە ئەوەی

بێهێزی ماندوت بکا

خەیاڵ بتباتە کۆڵانە دورەکانی

بیر کردنەوە

— تۆ هێشتا ناسکیت–؟

جێگا کانت بۆ چۆڵ ئەکات

چاوەکان بە دوتا دێت

من ئە بینم چاوەکانت

پرن لە نە سیمی بە ئازار

من چی بکەم –؟

رەنگت

چاوت

سەرنجەکانت

هەموو چیرۆکە کانی تۆم پێ ئە ڵێن

تازەترین وێنەت پێی ووتم

چاوەروانی ماندوی کردوی

بۆیە جەستەت ئەدەیتە بەر

شەپۆلی دەست بازی–شەو

شەوەکانیش پر حەز ئەکەی

دەوەرەوە تاپێکەوە

سەفەرێ بۆ وڵاتی عیشق کەین

یان تازەترین ئاواز

بەتازەترین سەمفونیای

حەزەون بوە کانمان بدەین

پێش هاتنەوەت

پاساریەکان ئاگادارکە

تاژوانێ دوور لەچاوە چڵێسەکان

بدۆزینەوە