Kawe-Germyani

زانا عوسمان : ماڵئاوا کاوەی نیشتیمان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نازانم لە کوێوەو دەست پێبکەموو بە چ کۆتاییەک خاڵک دابنێم ، ئێمە لەناو هەرێمێکدا ڕێ ئەکەین و گوزەرمانە دووهەرێمی بچکۆلەین لە نێوان ئەو دوو هەرێمە بچکۆلەیەدا سنورێک هەیە لەنێوانیاندا ، بەڵام بێئەوەی ئەم سنورە پێویست بێت ، ئەوەی پێویست بێت هەبێت یەک سنوربوونە لە دەوری ئەم هەرێمەدا بۆ ئێمە پێویستە بەڵام بۆ ئەوان نا !!! چونکە هیچ کیشەو گیرو گرفتێکمان لەگەڵ دەورو بەر نیە ( ئەمەیە یەکەم خاڵ و یەکەم جیاوازی ئەم هەرێمە وێرانە بەڕووی دنیادا) !!؟؟ کەلە سلێمانیەوە دەچیە ئەو دیوو سنور ( هەولێر ) لە بازگەی یەکەم سڵاوێک و بەس !!؟؟ لە بازگەی دووەم پێش سلام ناسنامەت ئامادەکە ، دەزانن بۆ ، چونکە بەرەو حکومەتی دووەم دەچیین ، بەڵام بە پێچەوانەوە لەحکومەتی دووەم ڕێکردن بەرەو حکومەتی یەکەم لەبازگەی یەکەم سڵاوێک و بەس کێشە نیە ، چونکە مەترسی لەسەر حکومەتی دووەم نامێنێت بەڕۆیشتنت !!؟؟ .

لە حکومەتی یەکەم چی ئەکەیت ، مەبەستم لەم نمونەیە نەبوونی حکومەتێکی نیشتیمانیە لەم هەرێمە بچوکەدا بۆیە وێرانە نەک تەنها ئەو نمونەیە نیە بگرە سەدان و هەزاران نمونەى تر ئەو نیشتیمانەى بچوککردۆتەوە بەئاستێک مافیاکانى ناو ئەم دەسەڵاتە وەکو ماڵێکى بچوک بەناو نیشتیمانا یاری دەکەن ئەوەى ئارەزوویان لێبێت هەربۆیەشە بەدیتنى نیشتیمانە گەورەکەمان لە شێوەى دوو ماڵى بەڕێوەبردنێکى مافیایى بچوکبۆوە وێرانە بەوەی بەردەوام سوکایەتی /لەنێوان هەردوولادا بەمرۆڤەکان لەناو هەریەکێکیانا هەر بەمرۆڤەکان / ترساندن / نانبڕین/ گەندەڵی…. هتد.

وەلە گرینگترین چەک کەبەکار دەهێنرێت لەسایەی لەژێر سێبەرى حکومکردنی حزبیەوە بریتیە لە ئاسانی بەکارهێنانی چەک بەڕووی مرۆڤە دڵسۆزەکانی نیشتیمان ، بێ ئەوەی ئەنجامدەرانی گوشتنی مرۆڤەکان بزانرێن ، بێ ئەوەی گرووپە مافیاکانی ناو ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە بگات بەئامانجەکانی ، نەک هەر مانەوەی بارودۆخ وەک خۆی بگرە کاری ئەو گروپە مافیایانەی ( گوشتن و بڕین و تاڵان و سوکایەتی…. هتد) . ئەنجامدەدەن دنیایەکی پێچەوانەی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت دروست بێت دێتە دروستبوون ، بەگوشتنی سۆران دەیان و سەدان سۆرانی مامە حەمەی تریان هێنایە دروستبوون بەتیرۆرکردنی سەردەشتیش بەهەمان شێوە ئەوە بەگوشتنی کاوەش دەیان سەدان کاوەی تر دروست بوونە ولەدروستبووندان کاوەی تر بەمانای کاوە بوون نەترسان لەمافیاکانی ئەم نیشتیمانە شەڕ لەپێناو هێنانەدى دەسەڵاتێکى نیشتیمانى .

مرۆڤ گەلێک لەم هەرێمەدان زۆر گەورەترن لەوەی مافیاکانی دەسەڵاتی ئەم هەرێمە خوێندنەوەیان بۆ دەکەن ، گەورەترن بەئاستێک لەوەی کەکۆتا بەکارهێنانی چەکی ئەو مافیایانە کەبەکاری دەهێنێت ، مردنە بەو مانایەی ئەوان کەتێی دەگەن ، نەک بەو مانایەی کە مافیاکانی دەسەڵات تێیدەگەن هەموو توانایان بەکارهێناوە بۆ تێگەیشتن لەمردن بەشێوەی کۆتایی هێنانی یەکجارەکی لە گەڵ کۆتا بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی ، تێگەیشتنی دیکتاتۆرەکان لە مردن تێگەیشتنە بەڕووح دەرهێنان ، تێگەیشتنی ئازادی خوازو خەمخۆرانی نیشتیمانیش تێگەیشتنە بەمانای بەردەوامی مانەوەیان بەزیندوویی و سەربەرزیان لە دنیاو لە قیامەتدا ، ئەوان بەو تێگەیشتنە لەمردن ( کاوەی گەرمیانیان) لەجوگرافیاو کوڕی گەرمیانەوە کردە کوڕی نیشتیمان کوڕی نیشتیمان بەهێمای مانەوە و زیندوویەتی هۆکار بۆ درووستبوونی دەیان و سەدان کاوەی تر ، هۆکار بۆ دانانى سەدان و هەزاران نیشانەى پرسیار لەسەر ئەو دەسەڵاتە حزبیە ، لێرەوە ئەگەر دەسەڵات کاوەی شەهید نەکردووە کوا بکەرانی گوشتنەکەی ، چونکە ئەوەی ئێمەی هاونیشتیمانی پێویستمانە ڕادەستکردنی بکوژانیەتی بە دادگا ، نەهێشتنی تیرۆرە لە وڵات ، نەک وتاری بریقەدارو لێدوانی خۆ دزینەوە لەبەر پرسیاریەتی بەرپرسەکان لەگەورەیی بەرپرسیاریەتیان بەرامبەر تاوانەکان ، ماڵئاوا کاوەی نیشتیمان کە نیشتیمانت زیندووتر کرد ، ماڵئاوا ئەی کوڕە خۆنەویستەکەی گەرمیان ئەی کوڕەکەی نیشتیمانی بێتۆ بریندار ….

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت