دکتۆر ئەحمەد میراودەلی : گەردوونگەرایی یان پووچگەرایی ؟
لەم سەروبەندەدا کە زلهێزەکانی رۆژئاوا و بەتایبەتیش ئەمەریکا بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی رۆژهەڵاتی نێوین ، گڕیان له ناوجه‌که به‌رداوه‌ته‌وه ، وه‌لێ ئه‌م جارەیان له‌ژێر په‌رده‌ی شەڕی دژەتێڕۆڕ و دابینکردنی ئازادی ، دیمۆکڕاسی ، دادگه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی میللەتاندایه . ئه‌م جاره‌یان پاره و چه‌ک له داگیرکاران و هێسک و گۆشت و خوێن له رهشووڕووتی ناچەکە و، تۆز و خۆڵ و دووکه‌ڵیش له دایه نیشتیمان .
ئەم جارەیان بەهۆی تێکنۆلۆجیای نوێ و داهاینانی چەکی زیرەک و کوشندەترەوە ، زلهێزەکان بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندەکانیان ، پێویستیان نەبوو هێندەی شەڕی جیهانیی یەکەم و دووهەم ، خوێنه شینه بهگزادهییهکانی خۆیان بڕێژن . وەلێ هەردەبوو هێندێکیش بکەنە قوربانی .
زۆر نین ئه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه ده‌زانن که ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌ن ، له‌به‌ر خاتری چاوی ره‌شی دانیشتوانی ناوچەکەدا نییه . ئه‌م گۆڕانکاریانه پێش وه‌خت کاری له‌سه‌رکراوه و له به‌ناو، کۆمه‌ڵه‌ی ” نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ” پێشتر بڕیاری ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه درا که کۆمه‌ڵکوژی هاو وڵاتیانی خۆیان ده‌که‌ن . ئه‌و بڕیاره هه‌رچه‌نده له بنه‌مادا بڕیارێکی مۆڕاڵی و ئێسیکییهکی هه‌تا بڵێت به‌هادار و جوانه ، وه‌لێ لەهەمان کاتیش‌دا په‌رده‌پۆشیی نیازێکی پیسیش دەکات .
هەموو شتێک گوماناوییە وەڵی نابێت زۆر پاسیمیست ” نه‌رێنی” بین له‌و گۆڕانکاریانه ، چونکه زلهێزه‌کان ده‌زانن ئه‌مڕۆ میلله‌تانیش تۆزێک چاویان کراوه‌ته‌وه و ملکه‌چی هه‌موو شتێک نابن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ جێگره‌وه‌ی سیستێمه رووخاوه‌کان/ رووخێندراوه‌کان، سیستێمێک بێت نه شیش بسووتێنێ نه که‌باب – به‌واتای ئه‌وه‌ی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێک بێت له‌وه‌ی پێشوو، باشتربێت ، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت پارێزه‌ری بهرژهوهدهکانی رۆژئاوابێت . هێندێک جار خراپه چاکه‌ی به‌دوادا دێت. لێره‌وه – به‌واتای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا، ئاسۆیه‌ک به‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک کوردی دابه‌شکراو و ژێرده‌سته‌دا ده‌کاته‌وه بۆ گه‌یشتن به خه‌ونی هه‌زار ساڵه‌ی، به‌و مه‌رجه‌ی خۆخۆر نه‌بێت و رۆشنبیرانی به ئایدیای پووچ و نا لۆجیکی و ره‌تکراوه ، هاو وڵاتیانیان له خشته نه‌به‌ن .
جێگەی داخە کە لەجیاتی هەوڵدان بۆ داڕشتنی بیر و بەرنامەیەکی تۆکمەی نەتەوەییانە، هێندێک له رۆشنبیرانمان، وه‌ک قه‌له‌نده‌ر و وشکه سۆفی گۆشه‌گیر، دژی ناسیۆنالیزم ده‌دوێن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ک/ ئاڵتیرنهتیڤێکیان هه‌بێت. هێندێکیشیان فیلۆسۆفیا‌ی” گه‌ردوونگه‌رایی” مان پێ دەفرۆشن، ئەو فیلۆسۆفیایەی کە رۆژێکیش رووناکی نەبینی.
هه‌ستی گه‌ردوونگه‌رایی؛ ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی زۆر زووی یۆنان، بۆ ئه‌و کاته‌ی له” سوکڕات” یان پرسیبوو، کوێنده‌ریت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتبووی” من، نه ئهسینیم نه یۆنانی، به‌ڵام هاو وڵاتییه‌کی ئه‌م زه‌مینه‌م”. ده‌ڵێن له” دیۆجێنێس Diogenes” یان پرسیوه، له کوێوه هاتوویت، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتووێتی” من هاووڵاتیی ئه‌م دنیایه‌م”.
دواتر ستۆیکه‌کان Stoics ، گوته‌که‌ی دیۆجێنێسیان وه‌رگرت و کردیانه بڕوایه‌کی تایبه‌ت – هه‌موو که‌سێک له دوو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژی، کۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌که‌ی/ لۆکالییه‌که‌ی، ئه‌و شوێنه‌ی لێی له‌دایک بووه و، کۆمه‌ڵگه‌ی گشت مرۆڤ. به‌ڵام گه‌ردوونگه‌رایی ستۆیک”بازنه‌یی”یه و، بازنه‌ی یه‌که‌م له خوده‌وه ده‌ستپێده‌کات ئه‌وجا خێزانی نزیک، خێزانی گه‌وره‌تر، کۆمەڵی ناوچه‌که، هاووڵاتیان و دوای ئه‌مانه هه‌مووی، ئینجا بازنه گه‌وره‌که – گشت مرۆڤ. به‌پێی ئه‌و فیلۆسۆفیایه، مرۆڤ ده‌بێت له پێش هه‌رشتێکی دیکه‌وه به ته‌نگ خۆیه‌وه بێت ئه‌وجا بازنه‌که فراوانتر بکات تا ده‌گاته نه‌ته‌وه و هاو وڵاتیانی، دواتریش په‌لی هاوپه‌رۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤاێتی بهاوێت. که‌واته به پێی فیلۆسۆفیا‌ی ستۆیک، ناسیۆنالیزم، پێش گه‌ردوونگه‌رایی دێت .
سه‌رده‌مێکی زۆر دواتر ئیمانۆئێل کانت؛ ساڵی 1795 ده‌رباره‌ی کۆسمۆپۆلیتان – یاسا و ماف، بابه‌تی نووسیوه. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، جاک دێریدا و هێندێکی دیکه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسن. بۆچوونه‌کانی دێریدا و کانت، چوارچێوه‌ی پێوه‌ندی له نێوان ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا و دوور له هه‌موو به‌ند و بڕگه‌یه‌کی یاسای نووسراو، داده‌ڕێژن. به بڕوای کانت، بنچینه‌ی ئێسیک، بریتییه له ئه‌رکی ئاگاداری و هاوکاری یه‌کدی، به بڕوای وی مۆڕاڵی یونیڤێرساڵ/ سه‌رانسه‌ری دنیا، بوونی نییه، به‌ڵام به‌رپرسیاری” چاککاری ،به‌زه‌یی هاتنه‌وه، خێرخوازی” هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه لاوازه‌ی داوای ده‌کات. ئه‌ی کورد لاواز نییه و داوای هاوکاری ناکات؟ ئه‌ی بۆ که‌س به هانایه‌وه نایه‌ت؟
گه‌ردوونگه‌رایی Cosmopolitanism : بڕوابوونه به‌وه‌ی که هه‌موو گرووپه ئێتنییه‌کان سه‌ر به یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ن، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای، مۆڕاڵی هاوبه‌ش. ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره ده‌هێنێته پیشێ، ئایا مۆڕاڵێ هاوبه‌ش له ئارادایه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه له چ ئاستێکدایه؟ له‌سه‌ر ئاستی تاکه یان گرووپ و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز؟ دڵنیام خوێنه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێز وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی لایه و پێوتست ناکات من بیدرکێنم .
ئه‌و رۆشنبیره کوردە دژه ناسیۆنالیستانه. هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ناڕه‌وایی و خوێنی رژاو به درێژایی ئه‌م دوا دووسهتهی مێژووی مرۆڤ له گه‌ردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی” ناسیۆنالیزم” ده‌ئاڵێنن و گوته‌ی دانسته‌ی فیلۆسۆفانی وه‌ک”تاغوور و دێریدا” به گوێی خوێنهرەوهدا ده‌ده‌ن، گوایه نه‌فره‌تیان له بیری نه‌ته‌وه‌یی کردووه، بی ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه که مه‌رج نییه هه‌رچی فیلۆسۆف گوتبێتی شتێکی راست و لۆجیکیی بێت. میژوو بۆی سه‌لماندووین که زۆر فیلۆسۆفیا له پوچگه‌رایی زیاتر هیچی دیکه نه‌بووه و نییه. هه‌ر بۆ نموونه؛ نیچی، له په‌رتووکی” له‌ودیوی چاکه و به‌دی Beyond Good and Evil ” دا، زۆر له فیلۆسۆفیا کۆنه‌کان، له‌سه‌رده‌می گریکه‌وه تا ده‌گاته سه‌رده‌می خۆی، بەزۆرێک لەوانەی کانت و سپینۆزا و شۆپنهاوه‌ر و…… زۆری دیکه‌شه‌وه، که رۆشنبیرانی کورد بەتایبەتیش دژە نەتەوییەکان، له نووسینه‌کانیاندا، په‌نا ده‌به‌نه بهرگوته نهستهقهکانیان و به‌کاری ده‌هێنن، پووچ ده‌کاته‌وه. ئه‌وجا پرسیار دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی کام فیلۆسۆفیا درووسته؟ ئه‌وه‌ی نیچی، یان ئه‌وانه‌ی نیچه‌ی به پووچگهراییان ده‌زانێت؟
پلێتۆ یه‌کێکه له که‌ڵه فیلۆسۆفه‌کانی سه‌رده‌می کۆنی یۆنان، ئایا بیرۆکه کۆماریه‌که‌ی په‌سه‌ندکرا ؟ خۆ هه‌ر له” کۆماریشدا ” ئافره‌ت به هاوتای پیاو نازانێ به‌ڵام به‌خێری خۆی ده‌ڵێ” ده‌بێ مامەڵهیهکی باشیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین”. ئه‌ریستۆتال ئافرەت له به‌شداریی جینیۆلۆجی منداڵدا، بێبه‌ری ده‌کات و هه‌مووی ده‌داته‌وه به پیاو، ئه‌ریستۆ له‌سه‌رده‌می خۆیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له زانست زانیوه، دڵنیام ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا زانست وه‌ک ئێستا پێشکه‌وتوو بوایه تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌ده‌بوو. نیچه‌ش به پیاو ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر چوویت بۆ لای دۆسته‌که‌ت، قامچیه‌که‌ت له‌بیر نه‌چێت”، و زۆر شتی دیکه‌ی قێزهوهنتریشی ده‌رباره‌ی ئافره‌ت گوتووه. ئه‌وجا که رۆشنبیرێک هه‌رچی فیلۆسۆفان گوتوویانه به راست بگرێ، ده‌بێ له‌ماڵه‌وه قامچییهکیشی هه‌بێت بۆ بیرازکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی و له‌سه‌ر فیلۆسۆفیاکهی” ئه‌ریستۆتال”یش به هاوسهرەکهی بڵێت” تۆ هیچ مافێکت به منداڵه‌وه نییه” و هه‌موو کات باوک خاوه‌نی منداڵه. بێ گومان ئه‌وه‌ش کاکڵی پیاوسالارییه. ئه‌گه‌ر رۆشنبیرێک ئه‌وه بڕوای بێت، ناتوانم لۆمه‌ی بکه‌م که له دوای مه‌لایه‌ک، قه‌شه‌یه‌ک، مالمێک، پاشنویژ بگرێت. ئه‌وجا به‌پێی فیلۆسۆفیا‌ی” مانی و شۆپنهاوه‌ریش” ئه‌گه‌ر خوشمان نه‌کووژین ده‌بێ خۆ له سێکس به‌دوور بگرین، ده‌بێت هاوسه‌رگیریش نه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌ینه ئه‌وه‌دنیا، چونکه ئه‌م دنیایه هه‌مووی ئێشوئازار و نه‌هامه‌تی و سه‌رئێشه و نه‌خۆشییه!! ئه‌رێ به راستی برای فیلۆسۆف و رۆشنبیری کوردم، ئه‌مه هه‌مووی پووچگه‌رایی و فاڵگرتنه‌وه نییه؟ ئه‌گه‌ر هێنده بڕوات به فیلۆسۆفیایه، فه‌رموو ئه‌وه تۆ و شۆپنهاوه‌ر و مانی، شوپنهاوه‌ر به ئاشکرا گوتی” من له‌خۆکوشتن ترسام بۆیه خۆم نه‌کوشت” ئه‌ی تۆ له‌چی ده‌ترسی، بۆ خۆت ناکووژی؟ یان درۆده‌که‌ی و بۆ خۆ فشکردنه‌وه نه‌بێت بڕوات به فیلۆسۆفیا نییه؟ له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ر رۆشنبیرانی ئێمەی کورد، به‌پێی پیویست و مه‌رامی تایبه‌تی، گوته‌ی فیلۆسۆفێک ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خۆیان بڕوایان پێیه‌تی، یان واده‌زانن ئه‌وه راستییه– به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ راکهیاندا گونجابێت. خۆ ئه‌گه‌ر ئاگایان له را و گوته‌ی پێچه‌وانه‌ی سه‌ت فیلۆسۆفی دیکە هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌وا وه‌ک که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ته‌که، خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ین .
کات و ” واقیع” گه‌وره‌ترین فیلۆسۆفیا‌ی سه‌رده‌م” ماددی” ره‌وانه‌ی په‌راوێزی مێژوو کرد. فیلۆسۆفی و ئه‌زموونی به‌رده‌ست” واقیع” دوو شتی جیاوازن. دوای ئه‌وه‌ش، به بڕوای من که ئه‌وه‌ی تاغوور و دێریدا و کێ کێ له‌و باره‌یه‌وه گوتوویانه” واقیعی” نییه … کێ ده‌ڵێ رۆژێک نایه‌ت وه‌ک فیلۆسۆفیا‌ی کۆماری پلێتۆ و ئاوڵه‌مه‌ی ئه‌ڕیستۆ پووچ نه‌کرێنه‌وه؟ ئه‌ی باشه هه‌ر ئهریستۆتالی فیلۆسۆف نییه ده‌ڵێ” ئه‌وه رۆژێکی خه‌مباره بۆ مرۆڤاێتی کاتێک یه‌کێک به پێویستی ده‌زانێت که شێوازێک داڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک له‌سه‌ری بژی” ؟ باشه‌ئه‌م گوته‌یه‌ی ئه‌ریستۆ پێچه‌وانه‌ی فیلۆسۆفیاکهی تاغوور و دێریدا نییه- مه‌به‌ستم گهردوونگهراییهکهیانه .
دڵنیام؛ ئه‌و راستییه‌ی من به‌رگری لێده‌که‌م له لایه‌ن هێندێکه‌وه، ئه‌گه‌ر رۆشنبیریشبن- کورتبینن و ره‌نگه به هێرشی سه‌رخۆیانی بزانن .
گوته‌ی تاغوور و دێریدا، به منی کوردی هه‌شبه‌سه‌ری وڵات پارچه‌پارچه‌کراو و چێنۆساید کراو به رێژیمی هه‌خامه‌نشی، ساسانی، ئیسلامی، تورکی عوسمانی و که‌مالی ئێستا ئۆردوگانی، ستالینی، فارسی سه‌فه‌وی و ئاخونده‌ی ئێستا چی ؟
فیلۆسۆف دژی بیری نه‌ته‌وه‌یی نییه، فیلۆسۆف دژی شۆڤێنیزمه، کێشه‌که‌ش ئالێره‌دایه که به‌داخه‌وه زۆر لهوهانهی به رۆشنبیر ناویان هه‌یه – به‌تایبه‌تیش له ناو ئێمه‌ی کورد دا، خۆشویستنی نه‌ته‌وه و وڵات و زمانی خۆ،که ئه‌مه کڕۆکی ناسیۆنالیزمه، وه‌ک شۆڤینیزم سه‌یر ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه و هۆکاری لاوازکردنی کوردبوون و وڵاتپارێزیی کوردانه. دڵخۆشکه‌ری داگیرکارانی کوردستانه. ئه‌رێ برای رۆشنبیری دژه ناسیۆنالیزم، بۆ رزگارکردنی کوردستان و کوردستانیان چیت له هه‌گبه‌دا هه‌یه؟ بۆ ههڵیناڕێژی تا پێڕه‌وی بکه‌ین؟ تۆ که هیچت له‌و باره‌یه‌وه پێ نییه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت دژی ناسیۆنالیزم، چاولێکه‌رییه‌کی کوێرانه‌ی” دێریدا و مێریدا” و ” تاغوور و ماغووره” ه و من وه‌ک لاسایی بۆڵیوود بۆ” هۆڵیوود” ی ئەماریکا دێته به‌رچاوم و له پووچگه‌رایی زیاتر به هێچی دیکه‌ی نازانم. سەیریش ئەوەیە ئەو رۆشنبیرانە له نووسینه‌کانیاندا ”دژی ناسیۆنالیزم”، خۆشویستنی نه‌ته‌وه و وڵات و زمانی خۆی ده‌درکێنێ و کوتومت وەک منێکی نەتەوەیی خوازیاری ئازادی و دیمۆکڕاسییە بۆ نه‌ته‌وه و وڵاته‌که‌ی. ئەویش وه‌ک من نهتهوییهکی ساغڵهمە وه‌لێ له هۆشی نووستوویدا، که راسترین هۆش و به ئاگابوونه. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه هێشتان باڵی به‌سه‌ر هۆشه ئاگادارهکهیدا نه‌کێشاوه. منی نه‌ته‌وه‌ییش هه‌ر هێنده‌ی ئەو رۆشنبیرە خوازیاری ئازادی و دیمۆکڕاسیم بۆ وڵات و هاو وڵاتیانم، هه‌ر هێنده‌ی ئەوانیش زمان و کولتووری خۆمانم خۆشده‌وێت. وه‌لێ جیاوازی من و ئەوان ئه‌وه‌یه که، من ده‌زانم له سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا نه‌بێت نایه‌ته دی. ئەوانیش له وه‌همدا به‌دی ده‌کەن. وه‌همی” کۆمیونیزم و کۆسمۆپۆلێتی”.
زۆر رۆشنبیری کورد، هیشتان له نیوان وههم و دیماگۆگی فیلۆسۆفیادا سه‌ریان لێ شێواوه و ئه‌وه‌ی له کۆلکە پەرتووکێکدا ” ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که‌شی ته‌نها به ناو به فیلۆسۆف ناوبرابێت” به راست ده‌زانێ و ده‌یکاته به‌ڵگه‌ی بۆچوونه خێلوخێچهکهی .
ده‌وڵه‌ت” state” بریتییه له، له‌خۆگرتنی فیزیکی بڕوایه‌ک، گرینگیش نییه ئه‌و بڕوایه چه‌ند دواکه‌وتوو یان پێشکه‌وتووه. ده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ره‌تاوه به‌ده‌ستی پاتریارکی دامه‌زراوه. پاتریارکی که له‌سه‌ر بنه‌ما درۆزنه ئاسمانییه‌که‌ی گوایه هێدێک که‌س به بڕیاری خودا له سه‌رووی ئەوانی دیکه‌وه‌ن، باڵا ده‌ستی ده‌داته ده‌ست گرووپ و که‌سانێک و مافی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ ئه‌وانی دیکه به‌ڕیوه به‌رن، خه‌ڵک هه‌ڵواسن، شه‌ڕ ههڵایسێنێنن، ژێردهستهکانیشیان بچه‌وسێننه‌وه .
به نیازی پێچدانه‌وه به خراپترین ئاکاری ده‌وڵه‌ت، دیمۆکڕاسی هێنرایه ئاراوه، وه‌لێ دیمۆکڕاسیش له‌ژێر په‌رده‌ی ره‌واییدا زۆر ناڕه‌وایی ده‌کا یان بازی به‌سه‌ردا ده‌دات .
جاک دێریدا؛ که هێدێک له رۆشنبیرانی کورد وه‌ک فیلۆسۆفێکی نه‌فره‌تکار له ناسیۆنالیزم به نموونه ده‌هێنێته‌وه، له مه‌به‌ستی دێریدا تێنه‌گه‌یشتوون. دێریدا هه‌قی خۆیه‌تی نه‌فره‌ت له ناسیۆنالیزم بکات، چوونکه ئه‌و پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له‌و نهفرهتلێکردنهدا دبینێته‌وه. ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین دامه‌زراوه نه‌ک ناسیۆنالیزم، دێریدا، ده‌زانێ بۆ دژی ناسیۆنالیزم و ئاینه، ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ستی شۆڤێنیزمی عاره‌بی و ئیسلامیزم، سڕ بکات، ئه‌و ده‌یه‌وێ عاره‌ب واز له بیرۆچکه‌ی فڕێدانی ئیسڕائیل بۆ ناو ده‌ریا بهێنێ. وه‌لێ نازانم ئه‌و رۆشنبیره کوردانه له دژایێتی ناسیۆنالیزمدا، مه‌به‌ستیان چییه؟ وا دیاره زۆر رۆشنبیری کورد به هه‌ڵه له دێریدا تێگه‌یشتوون. دێریدا وه‌ک رۆشنبیری کورد کوێرانه نه‌فره‌تی له بیری نه‌ته‌وه‌یی و ئاین نه‌کردووه. نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیه‌تی و دیمۆکڕاسیترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که‌شه و به نه‌فره‌تی ئه‌و له ناسیۆنالیزم، جووله‌که زه‌ره‌دمه‌ند نابێت. ئه‌و نه‌فره‌تی له بیره شۆڤێنییه‌که‌ی عاره‌ب کردووه که ده‌یه‌وێ جووله‌که فڕێداته ده‌ریاوه. ئه‌مه‌ش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ره باڵا و هۆشمه‌ندانه‌ی ”دێریدا” یه و داهینانێکی بلیمه‌تانه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی نه‌ته‌وه‌که‌یدایه. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر دێریدا بیزانیایه رۆشنبیرانی ناوچه‌که هه‌موویان وه‌ک هێندێک رۆشنبیری کوردی” واعیزدهر” کۆڵه‌وارن، بهزههییهکی به‌دڵدا ده‌هات و به شێوه‌کی دیکه له ناسیۆنالیزم و ئاین ده‌دوا .
مۆسۆلێنی و هیتله‌ر، بوونه‌ته بنیشته خۆشکه‌ی زاری ئه‌و کوردە دژه نه‌ته‌وه‌ییانه، باشه با” ناواقیعیانه” گریمانه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌وانه به‌رهه‌می بیرێ نه‌ته‌وه‌یی بوون. ئه‌ی، ما‌و تسی تۆنگ،کاسترۆ، چاوشێسکۆ، تیتۆ، ستالین، پۆلپۆت،کیم ئیل سۆنگ وکوڕه کورته‌باڵاکه‌ی، به‌رهه‌می کام بیری نه‌ته‌وه‌یی بوون، که ده ئه‌وه‌نده‌ی هیتله‌ر و مۆسۆلێنی مرۆڤی بێ تاوانیان کرده حه‌زی دیکتاۆتۆریێتی خۆیان؟ ستالین مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سۆڤێتستانی کرده قوربانی رووسه سووره‌کان، به بێلۆ رووسیشه‌وه. به‌ڕێزینه، که ده‌زانن ستالین خه‌ڵکی جۆرجیا بوو، ناشی بڵێن ستالین له رووسه سووره‌کان بوو و ناسیۆنالیست بوو بۆیه وای کرد .
برای رۆشنبیری کوردی دژه ناسیۆنالیزم: بڕوا ده‌که‌م به لینگاوقووچی له مێژوو و فیلۆسۆفیا تێگه‌یشتبیت. له خۆت بپرسه. بۆچی سۆشیالیزم- نه‌ک کۆمیونیزم، که سیستێمێکی هه‌تا بڵێت جوانه هه‌تا ئێستاش له هیچ وڵاتێک‌دا به نیوه‌ناچڵیش پێڕه‌و نه‌کراوه ؟ ده‌زانم وه‌ڵامت پێ نییه، چونکه له راستییه‌کان تێنه‌گه‌یشتوویت. ئه‌گه‌ر له راستییه‌کان تێگه‌یشتبای، ده‌تزانی که ناسیۆنالیزم سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه نییه که تۆ باسی ده‌که‌ی. ئه‌وه پیاوسالارییه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤه. خۆ پیاوسالاری ته‌نها مانای ژێردەستەکردن و رەتکردنەوەی هاوتایی نێوان نێر و مێ نییە. پیاوسالاری به ته‌واوی مانای چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌موو چینه‌کان له لایه‌ن چینێکی سه‌روه‌ره‌وه، ئه‌وجاش، پیاوێکی مه‌زن له سه‌روو هه‌موانه‌وه به نێرینه و مێیینه‌وه. ……. پاشا، دیکتاتۆر، زار … له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه خودا که باوکی دیکتاتۆر و پادشاکانه و پاشا و دیکتاتۆره‌کانیش جێگری ئه‌ون له‌سه‌ر زه‌مین. با هه‌نگاوێک بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، سه‌یربکه‌ین و له خۆمان بپرسین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی” ئاژه‌ڵ مرۆڤ” له‌خۆی رشتووه، چییه؟ ناسیۆنالزم ؟ ئایدیای جیاواز؟ ئاین؟ یان پیاوسالاری ؟
پێم بڵێن؛ له‌و کاته‌وه مه‌یموونه‌که له دار دابه‌زی و هه‌ستایه سه‌ر دووپێ، خه‌ریکی خۆکوژی نییه؟ ئه‌و کاته‌ی به به‌رده‌قانێ و کوته‌کی دار، مرۆڤ یه‌کدی ده‌کوشت، ناسیۆنالیزم له‌کوێ بوو؟ هه‌خامه‌نشی بۆ دژی مید بوو که، گوایه ئامۆزاش بوون؟ شه‌ڕی ئێران و یۆنان، چ پێوه‌ندییه‌کی به ناسیۆنالزمهوه هه‌بوو؟ هێرشی مه‌نگۆل و تاڵانکاری و سڕینه‌وه‌ی شارستێنهکان چ پیوه‌ندییه‌کی بە ناسیۆنالیزمه‌وه هه‌بوو/ یان شه‌ڕی پاپا و پادشاکانی ئه‌ورووپا و شه‌ڕی خاچهه‌ڵگران و ئیسلام ؟ به‌راستی جێگه‌ی نه‌هامه‌تییه که رۆشنبیرێک، جا له هه‌ر ناسیۆنێک بێت، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو خوێنه‌ی، پیاوسالاری، ئاین و ئایدیای سیاسی نا نه‌ته‌وه‌یی، رشتوویانه، بێت بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی پاک که” بریتی بێت له خۆشویستنی نه‌ته‌وه و وڵات و زمان و کولتووری خۆی و رێزگرتن له هاوسێ و نه‌ته‌وه‌ی دیکه و پێکه‌وه ژیان” بخاته ژێر جه‌کوشی تێنه‌گه‌یشتنی خۆیه‌وه .
مێژوو بۆمانی سه‌لماندووه‌که، ژیانی مرۆڤه‌کان هیچ نه‌بووه جگه له شه‌ڕ و پێکدادان، ناوبه‌ناوێک ئاشتی وه‌ک دادانه‌وه و لاداناوهی په‌رده‌ی شانۆگه‌ری هاتۆته ئاراوه. تۆماس هۆب/ هۆبز، به هه‌ڵه‌دا نه‌چوه که، گوتووێتی” پێوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ و مرۆڤێک، وه‌ک پێوه‌ندی نێوان دوو گورگه ”
ئێمه‌ی مرۆڤ له هه‌رکوێیه‌ک هه‌ین، هه‌تا ئێستاش نه‌مانتوانییوه له پیاوسالاریی تێپه‌ڕین و له‌و بواره‌دا هه‌نگاوێک به‌ره‌و دوا، به‌ره‌و کۆمه‌لگه‌یه‌کی ئیگالیتاری و هاوسه‌نگکردنه‌وه‌ی ته‌رازووی لاسەنگی سۆشیالی نێوان چینێک و چینێکی دیکه، نێوان، نێر و مێ. بنێین. ئیدی که له ناو کۆمه‌ڵگه‌ێکی تاک ئیتنیشدا ئه‌وه‌مان بۆ نه‌کرابێت، چۆن ده‌توانین ئه‌و هاوسه‌نگییه له ناو کۆمه‌ڵگه‌کاندا به هه‌موو جیاوازیی پاشخانه ژیارییهکانیانهوه” کولتووری، زمان، ئاین، نه‌ریت ….. هتد” راگرین و خۆمان به تیۆری گه‌ردوونگه‌رایی- هه‌ر نه‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بگهوجێنین. با باش له‌وه تێ بگه‌ین، هه‌تا پیاوسالاری له ئارادا بێت، چه‌وسانه‌وه به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه ده‌مێنێته‌وه و داهێنانی نوێش له پیاده‌کردنیدا ده‌خرێته گه‌ڕ. با له‌وه‌ش تێبگه‌ین که، ناسیۆنالیزم و شۆڤێنیزم، دوو شتی جیاوازن، ناسیۆنالیزم له هه‌وڵی پاراستنی، زمان و کو‌لتوور و مێژوو و مانه‌وه‌ی نهتهوهیهکدایه که له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تواندنه‌وه‌دایه، کوردیش ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ی له‌سه‌ره. ئه‌وجا کاکی رۆشنبیر و فیلۆسۆفی کورد که، دژی ناسیۆنالیزمی کورد ده‌دوێی، بته‌وێ و نه‌ته‌وێ یه‌کاو یه‌ک ده‌بیته ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه .
رۆشنبیری کورد هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ک/ ئاڵتێرناتیڤێکی بیری نه‌ته‌وه‌یی پێشنیاز بکات بۆ رزگاربوونی وڵات و هاووڵاتییانی – به‌واتای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، دێت کوێرانه و ده‌رویشانه و چاوڵێکەرانه هێرش ده‌باته سه‌ر بیری ناسیۆنالیزمی کوردی، بیرێک که جگه له هه‌ستێکی تاکه‌که‌سی پارتێکیش نییه نوێنه‌ری بێت .
گه‌ردوونگه‌رایی وه‌ک کۆمیۆنیزم، به ئه‌ندێشه/خه‌یاڵ، دنیایه‌کی پڕ، ئارداری/ دادگه‌ری، یه‌کسانی، خۆشویستنی یه‌کدی، ئازادی، خزمه‌تگوزاری و شادمانییه. به‌ڵام ئایا، ژیان هه‌ر به خه‌یاله؟ باشترین نموونه‌ی ئه‌زموونێک ئه‌وه‌یه له شوێنێک هه‌بێت و بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه ده‌کاته، خراپترین نموونه. کوا ئه‌زموونی گه‌ردوونگه‌رایی؟ لهخهیاڵداندا نه‌بێت له‌کوێ هه‌یه؟ مه‌گه‌ر ههجهمۆنییهکهی ئه‌مه‌ریکا به گه‌ردوونگه‌رایی بزانین!! گه‌ردوونگه‌رایی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست، پێشهیهکه قازانج سه‌ری مایه‌ی تێدا ده‌خوات.
دێریدا؛ پێمان ده‌ڵێت، خانه خوێیه‌کی باش به، بێ مه‌رج میوان راگره. باشه که من ماڵی خۆمم نه‌بێت، چۆن و له‌کوێ میوان راگرم؟ رۆشنبیرێکی کوردی بێ ماڵ بیهووێ ئه‌و فیلۆسۆفیایه پیاده بکات، یان له گوته‌که‌ی دێریدا تێنه‌گه‌یشتووه، یان ده‌یه‌وێت کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکاته کای به‌ر با و نه‌وه‌کانی ئاینده‌ش بۆیان کۆ نه‌کرێته‌وه .
با راستگۆبین و به‌دوای راستییه‌کاندا وێڵ بین، وههم له‌خۆمان نه‌که‌ینه رێگه‌ی به‌هه‌شت. راستگۆش که‌سێکی بوێره و شه‌رم و ترسی له هێرشی درۆزن و بوختانی ئهموئهو نییه .
به بڕوای من؛ نه‌ته‌وایێتی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی دوو ئایدیای زۆر جیاوازن و زۆر رۆشنبیریش به مه‌به‌ست یه‌ک خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ن. ئه‌من نه‌ته‌وایێتی وه‌ک منداڵێکی پێگرته سه‌یر ده‌که‌م که یه‌که‌م هه‌نگاوی ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی و ئاسایشی ”نه‌ته‌وه‌یی” بێت، دووهه‌م هه‌نگاوی بەرەو سۆشیالیزم بێت. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر خواوڕاستان رۆژێک له رۆژان کورد گه‌یشته ئه‌و ئاسته و گهردوونگهراییش له هێدێک کونوکه‌له‌به‌ری ئه‌م دنیایه‌دا وه‌ک چۆن ئێستا له ولاته سکاندناڤییهکاندا هه‌نگاو به‌ره‌و سۆشیالیزم ده‌نرێت، به‌ره‌و گه‌ردوونگه‌رایی نرا، ئه‌وه کوردیش هه‌قه له‌سه‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆی به‌ره‌وپیری بچێت. له‌م کاته‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌کی شه‌ڵاڵی خوێن به ده‌ست شۆڤێنیسته داگیرکاره‌کانه‌وه، گه‌ردوونگه‌رایی له‌کوێ به‌هانایه‌وه دێت؟ خۆ” کانت”یش له گهردوونگهراییهکهیدا باسی پاراستنی ئه‌و لایه‌نه لاوازانه ده‌کات که داوای پاراستن ده‌که‌ن، ئه‌رێ گه‌ردوونگه‌رایی هه‌یه یان به‌ختی کورد هه‌ر کورتی دێنێ؟ ئێمه‌ی کورد له لاوازییه‌وه رۆژانه و به درۆ هاتوهاواری برایێتی کورد و عاره‌ب و فارس و تورکمانە، ئه‌وانیش هێنده گه‌لحۆ نین نه‌زانی وه‌ک ئێمه دراوی قهڵپیان پێ بفرۆشێ. ئه‌وه‌تا رۆژانه ئێران و تورکیا ئاگر و ئاسن به‌سه‌ر ئه‌و تۆزه هیوایه‌ی هه‌مانه، داده‌ڕێژن، ئەوەتا ریژیمه نه‌ته‌وه په‌رسته‌که‌ی تورک، رۆژانە که‌سانی سڤیلی پێتاوانی کورد دەکاتە قورباتیی رۆکێت، دڵنیاشم فرۆکه‌وانه‌کان سه‌ت ده‌ستی ئافه‌رینیان له‌پشت دەدرێ و خه‌ڵاتیش دەکرێن. ئیدی برای به‌ڕێزم که دراوسێکه‌ت به خۆشحاڵییه‌وه جێنۆسایدت بکات و چاوی پێت هەڵنەیە و زگی هرسی گهردوونگهراییهکهی تۆ نه‌کات و گه‌وره‌ترین زلهێزیش – ئه‌مه‌ریکا، بڵێت تورکیا مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خوی بکات ، گه‌ردوونگه‌رایی نابێته شه‌رمه‌زاری؟
وڵاتانی ئه‌وروپا که، هه‌موویان ئه‌وڕۆ پێشکه‌وتووترین وڵاتن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا به باشترین شێوه مافی مرۆڤیان تێدا پارێزراوه و زۆر کورد و رۆشنبیری کوردیش له سایه‌یاندا حهواونهوه. جێگه‌ی داخه ئه‌و رۆشنبیرانە ئەو راستیه نەبینن که هه‌موویان به ده‌ستی ناسیۆنالیسته‌کانیان درووستکراون و بیر له‌وه نەکهنهوه بۆ ده‌بێ ناسیۆنالیزمی کوردی – ئه‌گه‌ر خواوڕاستان سه‌ر هه‌ڵبدات جیاوازبێت ؟ ئەو رۆشنبیرانەی بۆ دژایێتی ناسیۆنالیزم، په‌نا ده‌به‌نە به‌ر گوته‌ی فیلۆسۆفانی” تاغوور و دێریدا” ده‌بوو ئاوڕێکیش له نیچه بده‌نەوه و پێمانیان بگوتیبایه ئه‌ویش ده‌ڵێت چی ؟ ئه‌ی ئه‌ویش فیلۆسۆف نییه؟ ئەوە نیچی نییه له هەردووک په‌رتووکی” له‌ودیوی چاکه و به‌دی” دا و له ویستی ده‌سه‌ڵاتدا، گاڵته به‌و که‌سانه ده‌کات که له تێکه‌ڵکردنی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به کو‌لتوور و دابونهیت و به‌هاو بۆماوه‌ی باوک‌و باپیرانیانه‌وه،که زۆر کات له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا ده‌جه‌نگێن و که‌م کات له ئاشتی دان، ده‌رمانی هاوسه‌نگی و به‌خته‌وه‌ری و شادمانی، ده‌دۆزنه‌وه – که ده‌کاته گه‌ردوونگه‌رایی و دژە ”ناسیۆنالیزم” ە کوردەکانمان، رێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن و پێمان ده‌فرۆشن ؟
له کۆتاییشدا ئه‌وه ده‌پرسم: ئه‌رێ به راستی کورد فیلۆسۆفیایهکی ناسیۆنالیستی هه‌یه هه‌تا ئه‌و نوێ فیلۆسۆف و رۆشنبیرانه خۆ به دژاێتیکردنییهوه سه‌رقاڵ بکه‌ن ؟ من هیچ شک نابه‌م وه‌لێ، سه‌ت خۆزگه هه‌یبوایه .
تێبینی؛ ئەم وتارە لە ژمارەی یەکەمی گۆڤاری” قەقنەس”دا بڵاوکراوەتەوە .