komella

شه‌هاب كه‌ریم ; ئایا ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیار ،گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ده‌بوو ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن ، جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن

به‌شی كۆتایی

ئایادروستبوونی ئاڵای شۆڕش له‌سه‌رده‌می شاخ ، مه‌ترسی گه‌وره‌یە له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی بوو؟ یان گرتنی سه‌ركرده‌كانیان ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان خودی سه‌ركردایه‌تی بوو ، كه‌له‌شۆڕشی نوێی گه‌لی كورددا به‌سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن پێناسه ‌بكرێت؟

گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ و بگه‌ڕێن به‌دوای ڕاستیه‌كاندا ، ده‌بینین زۆربه‌ی زۆری ناكۆكیه‌كان بۆته‌هۆی دروستبوونی ئایدلۆژیای جیاواز و ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌وه ‌بوونیان هەبوو‌ ، دواتریش قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی شۆڕشه‌كه‌دا ، ئه‌وناكۆكیانه‌ په‌ره‌یان سه‌ندوه‌ و كاره‌ساتی دڵته‌زێن و ڕووداوی گه‌وره‌یان لێكه‌وتۆته‌وه ‌، كاتێك باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن خوالێخۆش بوو ( برایم ئه‌حمه‌د ) له‌پارتی دیموكراتی كوردستان جیابوه‌وه‌و ، دواتر گۆڕانی به‌رفراوانی ئه‌وباڵه ‌بۆجه‌لالیه‌ت و دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول و دووباره‌ گۆڕانی باڵی جه‌لالیه‌ت بۆشۆڕشی نوێ ، پاشان هه‌ردوو ته‌یاری سیاسی شۆڕشگێڕان و كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران به‌شێكی به‌رفراوانی تری پێكهاته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی بوو ، كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران هێشتا وه‌ك كۆرپه‌یه‌كی ساوای نێو باوه‌شی گه‌رمی دایكێكی هه‌ناسه‌سارد ، شه‌هیدبوو . سه‌ركرده‌كانی له‌سێداره‌دران و به‌شێكی دامه‌زرێنه‌رانی زیندانی و به‌شێكی تری خه‌باتی ژێرزه‌مینی و دواتر شه‌هیدبوونی شاسوارجه‌لال ( ئارام ) له‌شاخ . هه‌واڵی گه‌وره‌ی جه‌رگ بڕبوو.

کۆمەڵە له‌به‌رده‌م كۆنفراسی یه‌كه‌میدا ، جگه ‌له‌ناكۆكیە بێ چارسەسەرییەکان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تری ئه‌وتۆی نه‌بوو بۆخۆ ڕێكخستنه‌وه‌ بە كۆنفراسی دووشەوە له‌گه‌ڵ دوووباره‌كردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی پێشویدا بەردەوام بوو . هێزی پێشمه‌رگه ‌له‌خواره‌وه ‌به‌رده‌وام له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا بوو له‌گه‌ڵ ڕژێم ، سه‌ركردایه‌تیش لەناو گێژاویی ناکۆکییەکاندا کردەی خراپی بەسەر خوارەوە جێهێشت بوو ، تاوه‌كوو كۆنفراسی سێی كۆمه‌ڵه‌ و جارێكی تر بڕوانه ‌ئه‌زمون و یاد له‌سه‌ركانی سێو چه‌ند خێمه‌یه‌ك هه‌ڵدراون (٢٨٧) نوێنه‌ر و (١١) میوان و چاودێر و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ ، پۆل پۆل به‌ ئۆتۆمبیل ده‌گه‌نه ‌هه‌واری كۆنفراس ، ئه‌م ساباته ‌بۆسێ ڕۆژ ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانی ئاڵۆزترین و توندوتیژ ترین قسه‌ و باسی و مشتومڕه‌كانی … .پاشان كرمی ناكۆكیه‌كان گه‌وره‌ترده‌بن …. هاوڕێكان شمشێری داپاچینی فیكر و بینینه ‌جیاوازه‌كان ساوده‌ده‌ن . ئێمه‌ش دووباره‌ له‌خواره‌وه‌ ، برسی و تینوو بێكه‌س ، ته‌مه‌نی هه‌ریه‌كه‌مان به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌بژێردران ، بۆچوونه ‌ناو شاری خاوه‌ن شكۆ‌ ، بۆ ده‌سته‌ی پێشه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كان دڵی یه‌كترمان ده‌ڕه‌نجاند و له‌سه‌رمه‌رگی خۆمان شه‌رمان بوو ، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه ‌، سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ربیر و بۆچوونی جیاواز مه‌لابه‌ختیار ئاسا ئیعدام ده‌كران ئه‌مه‌ ئه‌زمون و یاده‌ و بۆلێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی فیكری و سیاسی له‌مه‌ڕبه‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و به‌قه‌ڵه‌می مه‌لابه‌ختیار ده‌نوسرێت كه‌چی مه‌لابه‌ختیار زیندانی و دواتر بڕیاری ئیعدامكردنی له‌ سه‌رده‌درێت ، ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌خواره‌وه ‌له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌جه‌نگین ، له‌سه‌ره‌وه‌ش به‌رده‌وام له‌سه‌ر فیكری جیاواز خه‌ڵكی ئیعدام ده‌كرێن.

قاسمه‌ڕه‌ش و بناری قه‌ندیل و زیندانه ‌بچكۆله‌كه‌ی پێش زه‌ڵێ ، وه‌ك ماڵێك بۆجێی حه‌وانه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌‌وده‌مه ‌ناخۆش بوو ، به‌ڵام بۆمێژوو له‌ئه‌مڕۆدا بڕیاری ئیعدام و زیندانه‌كه‌ی ، گێڕانه‌وه‌ی له‌ ‌په‌ڕتوك و یاده‌وه‌ری و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ، مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی سه‌روه‌ری بوو ، چۆن؟ سه‌رنج و تێبینیش بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ و بڕوانه‌كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر ‌دادوه‌ر و بڕیارده‌ری( ئیعدام ) كردنی مه‌لا به‌ختیار ، كه‌چۆن خه‌جاڵه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت،گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كان ، بۆلاوازی مه‌لا به‌ختیار نیه‌ ، به‌ش به‌حاڵی خۆم جۆرێك له‌خه‌جاڵه‌تیم هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌مێژووی خۆم ، ‌ئه‌وه‌كارێكی نه‌شیاوبوو ، من داوای لێبوردن له‌هه‌مو ئه‌وكادیرانه‌ و مه‌لابه‌ختیاریش ئه‌كه‌م ، كه‌بۆچی ده‌وری خۆمم باش نه‌بینیوه ‌…. كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر خۆی به‌نیگه‌ران ده‌زانێت له‌به‌رده‌م گوولله‌بارانكردن و ئیعدام كردنی پێشمه‌رگه‌ و دیله‌كان ، به‌كارێكی ناڕه‌وا و غه‌دری ده‌زانێت كه‌به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵده‌گرێت له‌هه‌ربڕیارێكی كه‌دایبێت ، ئه‌م جۆره ‌بڕیارانه‌ و دادگاییانه‌ ئه‌قڵیه‌تی شاخ بوو ، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان له‌نێودۆله‌بێ كۆتاییه‌كاندا و بڕیاری ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیار كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر ، ده‌یسه‌لمێنێت سه‌روه‌ریه‌كی مه‌زن بوو.

بۆخوێندنه‌وه‌ی هه‌مووبه‌شه‌كانی تری ئه‌م بابه‌ته‌ ، كلیك کەرە سەر ئه‌ولینكه ‌‌یاخود ناوی نوسەر لەتەنیشت وێنەکەی لەخوارەوە

 https://www.wtarikurd.info/author/shehab-kerim/

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت