سعدون جبار البیضانى : شاعیرێکى کەڕو ڵاڵ ….. ؟ .
لە رۆژنامەى الطریق الثقافی ذالعدد 81 ، ک1 / 2013
و/ ئازاد حەمدى
سەرپەرشتیارى ئاهەنگەکە ، ئاشکرای کرد ..
شاعرێکى باشی کەڕ وڵاڵ دێتە سەرەوە ..
ووتى : لە باشترین شاعیرى ئەم کاتانەى ململانێ و تەقینەوەکانە ….
پاش ئەوەى ئەم شاعیرە هاتە بەردەم جەماوەرەکە بە چەپڵە لێدانێکى گەرمى زۆرەوە پێشوازى لێکرا …
لە گیرفانە کانیدا وێنەى هەندێک لە وەزیرەکانى دەرهێنا و دڕانی ، وە وێنەی هەندێک لە پەرلەمانتارەکانی دەرهێناو دڕاندنى ، هەروەها وێنەى هەندێک لە پیاوانى ئاینی بە جۆرەها جلیان و مێزەرە کانیانەوە ..
باش پێچایەوە و خستنیە ناو گیرفانیەوە …!!!؟؟ هۆڵکە بە چەپڵە ڕێزان دەنگى دایەوە .. لە پاشدا ئاڵایەیەکى بچوکى عیراقی دەرهێنا دەستى کرد بە گریانێکى بە کووڵ …..
هۆڵەکە بەچەپڵە ڕێزانەوە زرنگایەوە هەروەکو لێزمەى باران بەسەر ( لەوحێکدا ) ببارێت ..؟؟
بە ئیشارەت داوای بێدەنگى کرد .. هەموو سەریان سوڕما لەوەى کاتێک پێی ووتن : ئاگاداربن .. خوا لەم چەپڵە لێدانەتان ئەپرسێتەوە چونکە ئەسپاردەیەکە لە ئەستۆتان و هۆڵەکەى بەجێهێشت .