قوباد تاڵەبانی: ئەگەر براكەی خۆشم لەپشتی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانییەوە بێت دەستی دەقرتێنم .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
قوباد تاڵەبانی لەسەردانێكیدا بۆ گەرمیان رایگەیاند دەستی ئەو كەسانە دەقرتێنێت كە لەپشت تیرۆكردنی كاوە گەرمیانیەوەن ئەگەر براكەی خۆشی بێت .
كاروان ئەحمەد برای كاوە گەرمیانی بەشارپرێسی وت ” دوێنێ قوباد تاڵەبانی سەردانی ئێمەی كرد بەڵێنیدا كە ئەو كەسانەی كاوەیان شەهیدكردووە ئاشكرابكاتو ئەوانەشی لەپشتی ئەو شەهیدكردنەوەن ئاشكرایان بكات “.
كاروان ئەحمەد وتیشی ” قوباد تاڵەبانی پێیوتین ئەگەر براكەی خۆشم لەپشتی ئەو رووداوەوە بێت دەستی دەقرتێنم “.
براكەی كاوە گەرمیانی ئاماژەی بەوەشكرد قوباد تاڵەبانی پێیراگەیاندوون كە ئەو دۆسییەیە پینەكردن هەڵناگرێت، چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دادگا بن .
دوێنی قوباد تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی گەرمیانی كردو لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوەو سەردانی كەسوكاری كاوە گەرمیانشی كرد .
س . هـ
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە