ئاسایشی سلیمانی دەستی بەسەر بەڵگەی ئەو سەرچاوانەدا گرتووە ، کە خەڵکی دەنێرن بۆشەری دژی کورد لە ڕۆژئاوا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
دەقی روونكردنەوەكی ئاسایش بخوێنەرەو ە :
پاڵپشت بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان كە , تێیدا بەڕوونی هاتووە , مزگەوت و شوێنە پیرۆزەكان تەنها بۆ كاری خواپەرستی بەكار بهێنرێن و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نەدرێت , كە بەمەبەستی كۆبونەوە و هەركارێكی تر بە دەرلە ڕێنماییەكان بەكاریان بهێنێـت و تێیاندا بمێنێتەوە و بیان كاتە جێگەی كۆبونەوە و ڕێكخستن و هاندان و داڕشتی پلانی تێكدەرانەو ڕوواندنی بیری توندڕەوانە و فریودانی گەنجانی هەرێمەكەمان , وە بەپێی یاساو ووردتر كاركرن بەپێی ماددەی حەوت لە یاسای ژمارە پێنجی دەرچوی ساڵی 2011 تایبەت بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە تێیدا هاتووە : كۆكردنەوەی زانیاری و دەست نیشان كردنی جموجوڵەكان لەبارەی هەڕەشەی ناوخۆ بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی و هەڵسەنگاندن و ڕوو بەڕوو بوونەوەی , ئەركی ئاسایشە , لە چوار چێوەی ئەم دوو دەسەڵاتەدا و دوای كۆكردنەوەی زانیاری وورد و دەستخستنی بەڵگەی تەواو بەدواداچون بۆ پێشگرتن لەهەر ڕووداوێكی نەخوازراوو دژ بە دانیشتوانی شارە خۆشەویستەكەمان , توانرا لەچەند كاتێكی جیاوازو لەچەند گەڕەكێكی ناوشاری سلێمانیدا لە ژووری ئەوكەسانەی كە بەنایاسایی لە مزگەوتەكاندا دەمێننەوە پشكنین ئەنجامبدەن و دەست بەسەر چەندین كۆمپویتەردا بگرن كەكۆمەڵێك بەڵگەنامەیان تێدایە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە .
وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش داواكارین لە حكومەت و وەزارەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان و مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و هاوڵاتیانی خۆشەویست , كە گرنگی بەم لایەنە بەدەن و بەهەموومانەوە كاربكەین بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەكەمان و پاراستنی گیانی ئەو گەنجانەی كە چەند دەستێك دەیانەوێت لەڕێیان لابدەن و بەرەو لەناوچونیان بەرن بۆمەرامی گڵاوی خۆیان بۆ شەڕی دژ بەكورد بەكاریان بهێنن ،چونكە یاسای و ڕێنماییەكان دەسەڵاتیان پێداوین كەبەتوندی دژ بەم جۆرە كارانە بوەستینەوە , ڕێكاری یاسایی توندیان بەرانبەر دەگرینەبەر هەركەس پشتیوان و هاندەرو هاوكاریان بێت بەهەر ئامرازێك بەپێی بابەتی یاسایی (2)ی تیرۆر ، بۆیە داوا لەدایك و باوكانی بەڕێز دەكەین ئاگاداری ڕۆڵەكانیان بن بۆ ئەوەی جەرگ سوتاو نەبن و ڕۆڵەكانیان نەبنە سوتەمەنی خواستی تیرۆرو تۆقاندن وەداوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین كە پشتیوان و هاوكاربن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان .
لەگەڵ ڕێزدا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە