مەحمود سەنگاویی : لەدادگا بێ تاوانی خۆم دەسەلمێنم .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
مەحمود سەنگاویی ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نێستمانی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە ، سەبارەت بە دەنگۆی بانگێشتکردنی بۆ دادگا ، لەو ڕونکردنەوەدا ، مەحمود سەنگاویی بەوپەری هیواوە دەنوسێت : لەم كەیس و تۆمەتەی ئێستاش دڵنیام بێتاوانی من بۆ هەموو لایەك روون ئەبێتەوەو ئەسەلمێ و چوونیشم بۆ بەردەم دادگا بەڵگە و نیشانەی بێتاوانیمە لەبەرامبەر ئەو تۆمەت و شاڵاوەی بۆم چنراوە .
تەواوی ڕونکردنەوەکەی مەحمود سەنگاویی :
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستیە ئەزانن كە من پێشمەرگە و تێكۆشەری ئازادی و سەروەری گەلەكەمم و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆرم داوە. بەداخەوە كە شاڵاوێكی ناڕەوا لەسەر من هەیە
بۆ شكاندنی خۆم و حزبەكەشم .
لە هەواڵەكاندا بیستمان كە لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیر كردنم دەرچووە ، هەرچەندە هیچ شتێكی رەسمی نەگەیشتۆتە دەستم ، بەڵام ئەمەوێ بۆ رای گشتی روونی بكەمەوە كە من ئازادی گەلەكەم و سەروەری یاسا بە پیرۆزییەوە تەماشا ئەكەم ، بۆیە هەرچەندە بڕوام وایە ئەو شاڵاوە ناڕەوایە بەرامبەرم ، رای ئەگەیەنم كە ئەچمە بەردەمی دادگا و پابەندم بە سەروەری یاسا و لەوێ بێتاوانی خۆم ئەسەلمێنم .
بۆ زانیاری زۆرتری رای گشتیش روونی ئەكەمەوە كە پێشووتریش لەسەر سكاڵای پەیوەست بە خوالێخۆشبوو كاوە گەرمیانی سێ جار چومەتە بەردەمی دادگا و لەوێ بێتاوانی خۆم سەلماند و كەیسەكە بە قازانجی من كۆتایی هات . لەم كەیس و تۆمەتەی ئێستاش دڵنیام بێتاوانی من بۆ هەموو لایەك روون ئەبێتەوەو ئەسەلمێ و چوونیشم بۆ بەردەم دادگا بەڵگە و نیشانەی بێتاوانیمە لەبەرامبەر ئەو تۆمەت و شاڵاوەی بۆم چنراوە .
مەحمود سەنگاوی
20/12/2013
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە