Barzani-u-Newshirwan

عه‌تا قه‌ره‌داخی : نزیكبوونه‌وه‌ى پارتی و گۆڕان روانینێكی پراگماتیكانه‌یه‌ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیاسه‌ت له‌ شێوه‌ سرووشتیه‌كه‌یدا په‌یڕه‌وى به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كات . هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیشه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وله‌تان له‌ ئاسته‌ فراوانه‌كه‌یداو په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه‌ سیاسیه‌كانی نیو یه‌ك ولات یان كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ئاسته‌ ناوخۆییه‌كه‌یدا ڕێك ده‌خات . ئه‌گه‌ر له‌ ربردووداو له‌ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌ره‌تایی و دواكه‌وتووه‌كاندا زۆرینه‌ى شته‌كان له‌ نیویاندا سیاسه‌تیش له‌ روانگه‌ى ئه‌خلاقه‌وه‌ سه‌یر كرابن و ئه‌وه‌ش وایكردبیت تیكه‌لاوییه‌ك له‌ نیوان سیاسه‌ت و جومگه‌و رووبه‌ره‌كانی تری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا رووبدات ، ئه‌وا ئه‌و تیكه‌لاوییه‌ كاریگه‌ری نه‌رینی له‌سه‌ر باری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌بووه ‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی تیكه‌لاوبوونی سرووشت و خاسیتی كۆی دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ژیانی حیزبایه‌تیداو ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش تیَكه‌لاوبوونی شوونسه‌كان یان ته‌مومژاوی بوونی شووناسه‌كان روویداوه‌و سه‌رئه‌نجام نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ى به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ خه‌ریكن یان ئه‌وانه‌ى كاری حیزبی ده‌كه‌ن به‌ڵكو كۆی كۆمه‌لگه‌ سه‌رقال بن به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ربووه‌ بۆ به‌ حیزبی كردنی یان به‌حیزبی بوونی كۆی كۆمه‌لگه‌ .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر – نزیکبونەوەی پارتی و گۆڕان

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت