muhamad-genawi

دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : سیاسه‌تی خۆراك .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سیاسه‌تی خۆراك بریتیه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانی خۆراك ، ئاماده‌كردنی و دابه‌شكردن و به‌های خۆراك ، ڕۆڵی خۆراك له‌سه‌ر ته‌ندروستی تاك و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و سیاسه‌تی كشتوكاڵی به‌ئامانجی دیاری كردنی به‌رهه‌م و بازاڕ و سیاسه‌تی خۆراك له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناو نه‌ته‌وه‌یی .

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی (1974) سیاسه‌تی خۆراك بوو به‌جێگه‌ی بایه‌خی ناونه‌ته‌وه‌یی به‌ دامه‌زراندنی شورای خۆراكی جیهانی (world food covncil) ، دوای ئه‌مه‌ به‌ ساڵی دامه‌زراندنی رێكخراوی په‌یمانگای جیهانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆراك ( international food policy research institute) ئه‌م په‌یمانگایه‌ گرنگی به‌ سیاسه‌تی خۆراك ئه‌دات له‌ وڵاتانی جیهان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر توانای وڵاتان بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆاراك، په‌یوه‌ندی نێوان داوا و خستنه‌ڕووی خۆراك له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆراكی وه‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارو گرفتانه‌ی رووبه‌رووی وڵاتان ئه‌بنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ جیهانی سێ هه‌م بۆ دابینكردنی ئاسایش و سیاسه‌تی خۆراك .

له‌ ساڵی 1999 ئه‌وهه‌له‌م بۆ ڕه‌خسا له‌ سیمینارێكی فراواندا له‌سه‌ر گرفته‌كانی خۆراك له‌ جیهانی سێ هه‌م كه‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه‌ ئاماده‌كرابوو ، ئاماده‌بم له‌ هه‌مان زانكۆ كه‌ خوێندنی باڵام تیا ته‌واو كربوو . دوای سیمیناره‌كه‌ هه‌ندێ پرسیاری تایبه‌تی له‌ من كرد ، ئیتر ئه‌مه‌ش بۆ من بوو به‌ یارمه‌تیده‌ر كه‌ هه‌ندێ پرسیاری زیاتری لێ بكه‌م چونكه‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ كردبوی به‌ ئاسانی ئه‌توانی حاڵی خۆراك و كشتوكاڵی كوردستانی تیا بدۆزێته‌وه‌ . هه‌ر چه‌نده‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م زیاتر گشتی بوو له‌ جیهانی سێ هه‌م .

ئه‌م پێی وابوو وێران بوون یان نه‌بوونی سیاسه‌تی خۆراك له‌ جیهانی سێ هه‌م به‌هۆی :

1-دابه‌زینی به‌رهه‌می كشتووكاڵی و نه‌بوونی سیاسه‌تی ئابوری كشتوكاڵی .

2-نه‌بونی سیاسه‌تی بازرگانی و گومرگی كارا بۆ ڕێكخستنی خستنه‌ڕوو داوا .

3- نه‌بوونی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ستراتیجی و اداره‌ی كارا بۆ به‌كارهێنانی سامانه‌ سروشتیه‌كان جا كه‌می ڕۆشنبیری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌ماع و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ وڵاتانی سێهه‌م .

سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌شی بۆ نه‌بوونی سستمی یان لاوازی سستمی دیموكراتی گێڕایه‌وه‌ له‌ جیهانی سێ هه‌م كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له‌ دیاری كردنی سه‌ر نه‌وشتی ژیان و ته‌ندروستی و ئابووری خۆی .

هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ ئه‌بێ كه‌ به‌رهه‌می خۆراكی ته‌ندروست وه‌ سیاسه‌تی خۆراك بوونی یان نه‌بێ یان زۆر لاواز ئه‌بێ ، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ خۆی كۆمه‌ڵ دووچاری كه‌م خۆراكی برسیه‌تی یان به‌دخۆراكی ببێ ، وه‌ هه‌ر یه‌كێ له‌م حاڵه‌تانه‌ ئه‌بێته‌ زیانی ئابوری بۆ كۆمه‌ڵ و وڵات ، چونكه‌ كاتێ كۆمه‌ڵ دوچاری نه‌خۆشی جۆراوجۆر بۆوه‌ به‌هۆی به‌دخۆراكیه‌وه‌ ئیتر هێزی كارای كار كه‌م ئه‌بێ وه‌ به‌رهه‌م كه‌متر ئه‌بێ. بۆیه‌ سیاسه‌تی به‌رهه‌م و خۆراك جگه‌ له‌ سودی ته‌ندروستی گرنگیه‌كی ئابوری گه‌وره‌شی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌بێ زۆر به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێ . بۆیه‌ به‌نده‌ پێشنیار ئه‌كات به‌ دامه‌زراندنی په‌یمانگایه‌كی فراوان و كارا به‌ ئه‌ندازه‌ی وه‌زاره‌تێك له‌ كوردستان به‌ناوی ( په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رهه‌م و سیاسه‌تی خۆراك له‌ كوردستان ) وه‌ دیاریكردنی رۆژێ به‌ناوی ڕۆژی خۆراك ، بۆ نموونه‌ له‌ (1/1/2014) وه‌ هیوادارم ئه‌م پێشنیاره‌ بگاته‌ گوێی هه‌موان و كاری بۆ بكرێ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت