Abubakir-Caf1

ئەبوبەکرد جاف : دوو گۆشەنیگای مەترسیدار !

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جه‌برو حه‌تمیه‌تی سیستەم , ئۆتۆنۆمی بكەر

كە سیسیتەم وەك كۆمەڵێك ڕەگەزی بە یەكداچوی و لێجیانەبووەوە ببینیت . وەك قەدەرێك , وەك جەبرو حەتمیەتێكی نا مێژووی , وەك دەسەڵات و هێزی سەرو مرۆیی , بەو شێوەیەی كە ئینسان لە ناو ئەم سیستەمەدا تەنیا كۆمەڵێك ئەكتەری ئەحمەقی كولتورین , كۆمەلێك ماریۆنێت و بوكەشوشەن , تەنیا كاریان ئەداكردنی ئەو ەزیفە شاراوەو نهێنی و پڕ تەلیسم و سیحرەیی كە لە ئەزەلەوە بۆی دانراوە .  لەم جۆرە گۆشەنیگایەدا روئیایەكی میتافیزیكی بونیادگەرایی و سیستەمگەراییەك بەددەكرێت , وەك ئەوەی هەموو شتێك ( لە لەوحی مەحفوزدا ) نوسرابێت  . بۆ تێكشكان و دابڕان و دەرچون لە سیستەم تەنیا دەخالەتی هێزێكی نا ئینسانی و نا – مێژوییە . وشیاری و وشیاربونەوەو ئیرادەی كەسەكان تەنیا كەڵكەبونی ئەزمون و تەجروبەی ” نەستی ) ناو مێژو زمان بێت . لێرەدا ئەم جۆرە لە پشتگیری و كاركردن و تیۆریزەكردنە لە سەر سیستەم و حەتمیەت و جەبرو ناچاری سیستەم زۆرجار دەمانباتە ناو دۆخ و ماهیەتێكی پاسیف و دانیشتنی دەستەو ئەژنۆ لە كەنار قەبردا دانیشتن , بێئومێدی و بێهیواییەكی پاسیڤ و ئیرتیكاسی و ئیرادەی ئەكتەر و بكەرەكان . كە شەرعیەت بە بەردەوامی سیسیتەم و توندوتیژییە فیزیكی و سیمبۆلییەكانی دەدەات . واتە هەرچی ستەماكاری و تۆتالیتارییەت هەیە بە جەبرو سروشت و ماهیەتی ” سیستەم ببینرێت “

هەرچی بكەرو ئەكتەرەكانە , یا بكەرگەراكان ,  ئەوانەی بڕوایان بی ئیرادەیەكی تەواو سەربەخۆو دابڕاو هەیە لە گوتارەكانی وەك , زمانی , ترادیسیۆنی , میتافیزیكی , ئابوری , یا بڕوایان بە جۆرێك لە دابڕان و جیابونەوە هەیە ئەو كاتەی كە ( ویست و ئارەزومان ) بۆ خۆجیاكردنەوەو جیابونەوەیە هەیە . ئەم ئیرادەگەراییە لە ناو وەهمێكدا دەژی كە ئیسنان و ڕەفتارو ئەداكردنی هەڵوێست و هەڵوێست وەرگرتن تەنیا لە سەر چركەساتێك حساب دەكات . واتە من و تۆ لە نێوان شەوڕۆژێكدا دەتوانین ( قەناعەت و ئیرادەو ئیمان و بڕوا نیگامان بگۆڕین . جا ئەم گۆڕینە كتوپڕە بە جێگە گۆڕین بێت , یا بە سەرمایە گۆڕین بێت , یا بە دەستكاریكردنێكی سادەو ساویلكانەی ( شوێنەكان و سەرمایەو فۆرمی ڕێكخستنەكان بێت . سادە لەوحی و وەهمگەرایی ئەم جۆرەلە ڕوئیاو تیۆریزەكردنە , سەیر خۆشحاڵ و بە ئومێدە تا ئەو ڕادەی بە جێگۆڕكێەیكی ( بكەرەكان ” یا ترازانی بكەرێك , ئیتر ئەم بكەرە ( ئیرادەو هێزو نیەتێكی تری هەیە ! ) . بكەر بە سروشتی خۆی قەدەرییە یا ۆتۆنۆم , زۆر جار ئەم پرسە لە پەراوێزی قسەباسكردن لە مەڕ ( ئازادییەكان و ڕۆڵی سوجەو پەیوەندی سوژە بە ئۆبژێ  ) وە هەیە . مەترسی ئەم گۆشەنیگایەش لەوەدایە بەیانییەك ئەگەر ئەكتەرێكی ناو سیسیتەم و گوتارێكی ئیدۆلۆژی لە خەو هەستاو ئیعلانی ئەوەی كرد كە ئەم پەشیمانەو گەڕاەوەتەوە ناو بەرەی یارو بەرەی بەرگریكارەكانی ئینسان و و حورمەت و كەرامەتی خەڵك ئیتر ئەم بكەرە بووە بە مەلائیكەت و هێزێك و ئیرادەیەكی فریشتەیی هەیە . ئەمە زۆر جار لە دۆخی سیاسی كۆمەڵگەیی هەنوكەیی ئێمەدا بوە بە دۆخێكی پۆزەتیڤ و دەیان ماكینە كار لە سەر بەهمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ئەم تەرزە لە كاركردن دەكەن .

ئێمە پێمان وایە سیستەم جەبرو حەتمیەت و ناچاریی و فۆرمی جیاوازی هەیمنەكردنی هەیە , بۆ كەشفكردنی ئەم ( هەیمەنەگەراییەی سیستەم ) پێویستمان بە كەشفكردن و دۆزینەوەی سەرەداو دەركەتەو دراوەكانی هەیە . بەڵام زۆرجار ئەم سەرە داو دەركەتەو دراوانە هێندە شاراوەو نهێنی و شەیتانین زۆر لەو هەوڵانە بۆ دۆزینەوە بە قازانج سیتەم تەواو دەبێت . بەڵام ئەمە ئەوە ناگەینێت وەك ئەوەی ( دولوز ئەلێت و یەكێكە لە شا موفرەدەكانی دولوز : سیسیتمە هێڵی هەڵهاتن و ڕاكردن و خۆ ڕێكخستنەوەی نەبێت لە دەرەوەی سیسیتەم !

هەرچی بكەرو ئەكتەرەكان , تا ئەو شوێنە قەدەری نین , كە دەستەپاچەو كاڵ بن لە دۆزینەوەی هێڵەكانی هەڵهاتن و ڕاكردن و نیشتمان و پانتای دیكەی دۆزراوە بۆ هەڵهاتن لە سیستەم .

ئەكەتەرەكان بۆ ئەوەی ئیرادەو بونێكی وشیار و ئاگامەندییان هەبێت , ئەمە موعجیزەیەك نییە و لە چاوتروكانێكدا ڕوو بدات ، منی ئەمڕۆ بكەرەكەی دوێنێ نەبم , ئەمە پرۆسەیكی درێژخایەنە , بەڵام بەو مەرجەی لە میانەی ئەم پرۆسەیەداو لە كۆتاییەكانیشدا هەمیشە خۆت ئەزمون بكەیت و خۆت بكەیتە بەر تاقیكردنەوەی ئەوەی ( ئایا من ڕانەكراومەتەوە و ئاشتنەبومەتەوە لە گەڵ سیسیتەمدا ؟ یا ئەوە وشیاری و خود ئاگاییەی بەرانبەر سیسیتەم هەمە وەهمێك نییە ؟! یاخود گەمەیەكی سیستەم نییە ؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت