شه‌ربه‌تێكی سیحری بۆ سێكس.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
كه‌مبوونه‌وه‌ی حهزوخواست بۆ سێكس یان هه‌ستكردن به قه‌له‌قی یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه كه به‌هۆیه‌وه نه‌توانرێت پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه گهرموگوڕهكانی نێوان ژن و مێرد بكرێت، یه‌كێكه له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كان هه‌یه.
كێشه‌كانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیی سێكسی یان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه پێی ده‌وترێت په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كان، به خراپی كار له سه‌رتاپای ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، بۆیه مرۆڤ هه‌میشه به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا بۆ ئه‌و جۆره كێشانه ده‌گه‌ڕێت.
به‌مدواییه، زانایان چاره‌سه‌رێكی سیحرییان بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كان كه‌مكردنه‌وه‌ی ساردوسڕیی نێوان ژن و مێرد، پێشكه‌شكرد، ئه‌وه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ژن و مێرد رۆژانه یه‌ك كوپ شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بخۆنه‌وه، چونكه ئه‌و شه‌ربه‌ته كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی سێكسی و په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كان ده‌بێت.
شه‌ربه‌تی گێزه‌ر، مادده‌ی دژه ئۆكسیدی تێدایه و هاوكاره بۆ باشتربوونی سێكس له‌نێوان ژن و مێرد، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و شه‌ربه به‌سووده بۆ دڵ كه ره‌گه‌زی سه‌ره‌كییه بۆ دروستبوونی خۆشه‌ویستی و رۆمانسیه‌ت.
جگه‌له‌وه‌ی له‌مێژه وتراوه كه شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بۆ چاو زۆر به‌سووده، هاوكاریشه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش و رێگرتن له تووشبوون به هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه و به‌هێزبوون و بریقه‌داربوونی قژ.
ده‌ریشكه‌وتووه كه هه‌ر كوپێك له شه‌ربه‌تی گێزه‌ر، 50 كالۆریی و رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینات و كانزاشی تێدا كۆده‌بێته‌وه .
سەرچاوە / خ
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە