هەڵدانەوەی نامەکانی دکتۆر کەمال میراودەلی ، وەک بەئاگاهاتنەوەیەک بۆ کۆنگرەی گۆڕان .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
نامەو سەرنج و ڕاکانی بەرێز دکتۆر کەمال میروادەلی دوێنێ ، چارەنوسیی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕانی بەدیی دەکرد ، لەنامەی 10 دیسمبەری ساڵی 2009 دا بۆ کاک نەوشیروانی نوسیووە ( وا ده‌رده‌که‌وێ بتانه‌وێ بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی خۆتان ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران به ئاقاری موساوه‌مه‌و خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا به‌رن ) .
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی گۆڕان – وە وتاریکورد جارێکی تریش دەقی ئەو نامەیەی دکتۆر کەمال میراودەلی بۆ کاک نەوشیروان بلاو دەکاتەوە کە لە ١٠ ی مانگی دیسەمبەری ٢٠٠٩ دا بۆی ناردووە ، واتە چوار ساڵی تەواو پێش ئەمڕۆ . هیوادارین ئەندامانی کۆنگرە بتوانن هەندێ لەو رەخنانە بهروژێنن کە لەم نامەیەدا هاتوو .
بۆ خوێندنەوەو بەئاگابوون لەو نامەیەی زیاتر پەیوەستە بەئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان ، کە سەرنج و تێروانی وەک پێشبینیەک ، بەڕێز دکتۆر کەمال – بۆ بەڕێز ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ناردووە ، ڕێچکەی راست و دروستی لەسەر ڕەوشی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان تیا شیکردۆتەوە ، بەشی دووم ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەم باسەوە ..
هیوابڕینی خەڵک لەنانبڕینیان خراپترە!
سەرنجێک : لە رۆژاوا بۆ هەر حکومەتێکی تازە و هێزیكی تازە ماوەی سەد رۆژی یەکەمی دەسەلاتیان بە پێوانەی راستگۆیی و دڵسۆزیی ولێهاتوویی و بەکاریی ئەو دەسەلاتە دادەندرێ و رۆژنامەکان و چاودیران و خەلک بە گشتی بە وردی چاودێری سیاسەت و بەرنامە و هەلسوکەوت و دەسکەوتی ئەو دەسەلاتە لە ماوەی ئەو سەد رۆژەدا دەکەن و حوکمی ئێستا وپێشبینی ئایندەیی بەسەردا دەدەن . وەک هیزێکی ئۆپۆزیسیۆنی نوێێ پڕ تەوژم و تەمای جەماوەر ، سەد رۆژی یەکەمیش بۆ تێگەیشتنی ئاقار‌و ئاکاری گۆڕان گرنگ بوو . بەلام بە داخەوە لای ئێمە کات وەستاوە ، بە سەد رۆژو هەزار رۆژ ناپێورێت . کات لە دەرەوەدا نییە ، لە بزاڤی خەلک و کۆمەلدا نییە ، لە بەرنامەو بەجێگەیاندندا نییە . لە گۆرانەکانی دنیادا نییە ، لە پەرلەمان ودیباتدا نییە ، کات لە مێشکی سەرۆکی تاقانە و تاکەپالەوان دایە ، کە ئەو خەوت کات خەتووە ، کە ئەو نەخۆش بێ کات نەخۆشە ، گەر تووڕەو عاجزبێت کات سەرلێشێواوو ئاڵۆزە . خەلکەکانی دەرەوەش تارماییەکی بی گیانن بەدەوری کاتی پالەواندا بێ هوودە دوعا دەکەن و دەخولێنەوە .
لە نامەکەی پێشوودا ، کە گۆڕان دروست نەبوو بوو ، پێشبینی نەدەکرا جۆن دەبێت ، رستەیەکی سەرنجراکیشی تێدایە : [ دیاره گۆڕان قورسه به‌ڵام ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌کی سه‌رکه‌وتوو – و هیوابه‌خش ده‌توانێ ته‌وژمی بداتێ .] گەران بەدوای سەرەتایەکدا کە
١. سەرکەوتوو بێت
٢. هیوا بەخش بێت
٣. لەم دووانەوە حەتمەن تەوژم دروست بکات .
تەوژم لە زمانی ئینگلیزی‌دا پێی دەوترێ [ مۆمێنتەم ] . مۆمینتەم بریتییە لە توانای جوولانەوەی شتێک بە پێی قەبارەکەی . شت ، نەبزێوە تا لە دەرەوە هیزیک کاری تینەکات و نەیجوڵینێت ، بەلام کە پالنەرێکی بزواندنی گەورە هەبوو ، ئەو شتە [ تەوژم ] پەیدا دەکات ، واتە بە رێژەی هێزەکە جوولان دروست دەکات . بەلام بۆ ئەوەی مۆمینتمەکە بەردەوام بێت ، دەبێت هێزی جوولاندنەکە بەردەوام بێت . کە هێزی جوولاندنەکە نەما ، قەبارەکە هەرجەند ئەستووریش بێت ، دەوەستێ و دەسەکنێتەوە . تەوژمی گۆڕان ئەو دوو شتە بوون : پاراستنی سەرکەوتنی سەرەتایی و هیوای خەلک بە بزوتنەوەکە . بەردەوامی ئەم دووانە جەوهەریی بوو بۆ بەردەوامیی و بەهێزکردنی تەوژمەکە .
بۆ بەردەوامی ئەو دووانەش بە ئاقاری سەرەتایی دروستی خۆی ، میکانیزمی هەرەگرنگ بۆ بزوتنەوەیەکی نوێخوازو گۆرانخواز رەخنەیە ، کە بزوتنەوەکە ئامادە نەبوو ، بە پێچەوانەی خۆناساندنە سەرەتاییەکەی خۆی ، رەخنە قبوڵ بکات ، مادام وایە ئەو هیزەی کوشت ، کە هیوا و زامنی بەردەوامی سەرکەوتنەکان ، بە بزوتنەوەکە دەدەن واتە تەوژمەکەی هەم لە وەستان هەم لە لادان دەپارێزن .
ئەم نامەیە دوای تێپەربوونی ١٠٠ رۆژ بەسەر دەرکەوتن و سەرکەوتنی تەوژمداریی گۆڕاندا نووسراوە .
کورد دەڵێ : دۆست ئەوەیە دەتگریەنێت ، دوژمن پێت پێدەکەنێت . ئەو رەخنانە کە لە دەرەوە نەنووسراون و لە پشتەوە نە درکێندراون و راستەوخۆ بۆ رێکخەری بزوتنەوەکە نێردراون ، لە خۆشەویستیی و پەرۆشیکی ویژدانی قوولەوە هاتوون : پەرۆشی ئەوەی تەوژمەکە نەکەینە گۆماویكی وەستاوی بی کات و بی دەسکەوت و خەڵک بێهیوا نەکەین .
نامەکەم وەک خۆی داناوە ، بەلام لە بەر ئەوەی درێژە ، سەردێڕم بۆ باسەکان داناوە تا ئاسانتر ناوەرۆکەکەی بزانرێت بەلام هیوادارم بە وردیی و تەواویی بیخوێننەوە . وێنەیەکی ئەم نامەیەم هەر زوو بۆ کاک کەمال رەئوف سەرنووسەری هاولاتی نارد ، چەندجار داوام لێکرد بە داخەوە بلاوی نەکردەوە . دوایی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا زۆربەی لە گۆڤاری شەن – دا بلاوکرایەوە .
************* نامەی دووەم بۆ کاک نەوشیروان
لەندەن٢٠٠٩ برای به‌رێز کاک نه‌وشیروان
سلاو و رێزی زۆرم بۆ به‌رێزتان هه‌یه . هیوادارم هه‌میشه به‌خته‌وه‌رو سه‌رکه‌وتوو بن .
گه‌رانه‌وه‌ی برای ئازیزم کاک عه‌لی که‌ریمی – م به هه‌ل زانی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ بنوسم و چه‌ند سه‌رنج و بۆچوونێکی خۆمتان بۆ ده‌ربرم :
گرنگه که خاڵی جیاکردنه‌وه‌و جوانکردنی لیستی گۆران ئاماده‌ییی بێ بۆ کرانه‌وه و باوه‌شکردنه‌وه بۆ هه‌موو بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌کان
1. هاوین ، که برای به‌رێز کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی هات بۆ له‌نده‌ن چه‌ند خاڵ و سه‌رنجێکم ده‌رباره‌ی کۆمپانیای وشه‌و ئه‌گه‌ره‌کانی لیستی گۆڕان بۆ ده‌ربری . دیاره ئه‌وه به‌ر له هه‌ڵبژاردن و دروستبوونی ده‌رفه‌تی هه‌لبژاردنی سه‌رکردایه‌تی و خۆکاندید کردنی خۆم بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من چاوه‌ڕیم ده‌کرد ئه‌و سه‌ره‌تا دایه‌لۆگه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای وشه‌و به‌رێزتان و براده‌رانی ریفۆرم به‌رده‌وام بایه . چونکه گرنگه که خاڵی جیاکردنه‌وه‌و جوانکردنی لیستی گۆران ئاماده‌ییی ئه‌و بێ بۆ کرانه‌وه و باوه‌شکردنه‌وه بۆ هه‌موو بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌کان که هه‌موویان به ئاقاری ئامانجی دروستکردنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕانی دیمۆکراتی جه‌ماوه‌ری بچن که له سه‌ر بنچینه‌ی بۆچوونی زانستی و یاسایی و ده‌ستووریی و ده‌زگایی ( موسساتی ) دامه‌زرابێ و بتوانێ له ماوه‌یه‌کی که‌مدا نمونه‌ی جۆره خه‌باتێکی سیاسی تازه پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ر به تایبه‌تی نه‌وه‌ی تازه‌مان بکا . له ئه‌نجامدا ببێ به نموونه‌یه‌کی نوێی هیوابه‌خش و هێزبه‌خش که جه‌ماوه‌ر له ره‌شبینی و بێهیوایی ده‌رباره‌ی گۆڕانی وه‌زعه‌که‌و باشتربوونی ژیانی خۆی رزگار بکا .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی نامەی دووەم – ی نوسەر ، بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا کلیک بکەرە سەر — نامەی دووەم بۆ کاک نەوشیروان
هەروەها دەتوانن تەواوی ئەو بابات و نوسینانەی چ وەک سەرج و چ وەک نامە لەزەهنی نوسەردا ئەوساتانە ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕانی کردووە بۆ داهاتوو ، بخوێننەوە کە بۆمان لە خوارەوە ئامادەکردوون .
نامەی یەکەم بۆ کاک نەوشیروان .
دەربارەی دۆکیومێنتەکانی کاک نەوشیروان .
دیسان دەربارەی دۆکیومێنتەکانی کاک نەوشیروان !
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە