شەماڵ عادل سەلیم : دەستگیر نەکردنی تۆمەتباران پەیامی دەسەڵاتە بۆ رۆژنامەنوس کوژان ….!؟
دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ هاوسەری شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی و هەردووبراکەی و دایکی ، دادگای بەرایی كەلار لە رۆژی (١٩ / ١٢ / ٢٠١٣) بەپێی مادەی ( ٤٠٦ ) (١) لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ( مەحمود سەنگاوی ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەركردوە ، کە ناوبراو بەشێوەیەكی فەرمی پلەی لیوای هەیە لەهێزەكانی (٧٠ ) ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ، لەگەڵ ئەوەش کە سەنگاوی ناونیشان و شوێنی نیشتەجێبوونی دیارە ، بەڵام تا ئێستا ناوبراو دەستگیر نەكراوە و خۆشی نەچۆتە بەردەم دادوەر .
به‌پێی یاسای سزادانی عێراقیش ، هه‌ركه‌سێك به مادەی ( ٤٠٦ ) ده‌ستگیر بكرێت ، ناتوانێت به كافاله‌ت ئازاد بكرێت و پێویسته له زیندان بێت تا دۆسیه‌كه له‌دادگا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه .
ئەوەی لێرەدا گرنگ و جێگای ئاماژە پێدانە ئەوەیە ,کە جارێکی دیکە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە هەرێمی کوردستان نەیتوانی یان باشتر بڵێم ( نەیویست ) بێلایەنی خۆی بسەلمێنێت و بریاری دادگای بەرایی کەلار کە لە رۆژی ( ١٩ / ١٢ / ٢٠١٣) بەپێی مادەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادانی عێراقی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ناوبراو لە کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی جێ بەجێ بکات بەبێ هیچ ترس و گوێدانێک بە هەڕەشەو بیانوو پاساوهێنانەوەی بێ بنەما .
دەستگیرنەكردنی تۆمەتباران و دادگایی نەكردنی بكوژانی رۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان ، بەر لە هەرشتێك پەیامی دەسەڵاتە بۆ رۆژنامە نوسان و بێبایەخكردن و تێکشکاندنی یاسا و دەسەڵاتی دادوەری و تەپەسەرکردن و وێرانکردنی دادگایە ، هاوكات پێشێلكاریەكی گەورەی ئازادی كار و سەلامەتی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورادەربڕینە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکات و بەقسەی خۆی هەوڵی بەرقەراربوون و چەسپاندنی دەدات ، ئەم پێشێلکاریە زەق و گەورانەش لە تەواوی ناوەندو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی جیهانی بەگشتی و لەڕێكخراوەكانی ” هيومن رايتس ووتش ” Human Rights Watch “، و كۆمیتەی بەرگریكردن لە رۆژنامەنوسان “
Committee to Protect Journalists “، و رێكخراوی ئەمنیستی ئەنتەرناشناڵ ” Amnesty International “، و رێكخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور” Reporters Without Borders”، بەتایبەتی و زۆران رێکخراوی مرۆڤ دۆست ونێودەوڵەتی تریش بەشێوازێكی زۆر نیگەتیڤ و خەراپ بەسەر حكومەتی هەرێمی کوردستان دەشكێتەوە .
هەربۆیە من وەک رۆژنامەنووسێکی ئەم دەڤەرە بێ ئومێد‌و ڕەشبینم لەوەی کە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بتوانن رۆڵی بێلایەنی و بەرپرسیارانەی خۆیان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەو دەستگیرکردن وئاشکراکردنی تۆمەتبارانی ڕاستەقینە لە کەیسی تێرۆرکردنی رۆژنامەنوسان ببینن ، ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێت کە ( بڕیاری حزب ) لەسەرەوەی یاسا‌و سەربەخۆیی دادگایە ، یان باشتر بڵێم حزباندنی تەواوی جومگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگا و دامودەزگا حکوومی و ده‌وڵه‌تیه‌کان ، وای کردووە کە حزب سەروەر بێت نەک یاسا ، بۆیە بەبڕوای من دۆسیەی شەهیدکردنی کاوە گەرمیانی وەک دۆسیەکانی ( سەردەشت و سۆران ) و قەڵەمە بوێرەکانی ترکە نووسینەکانیان دژی خیانەت و گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی بوو بە هەڵپەسێراوی دەمینێتەوە ولە کونجێکی داداگا و بەبڕیاری حزب مۆمیاو خەفە دەکرێت ، و سەر لەنوێ گلۆپی سەوزە بۆ بکوژەکان وتفەنگ بازەکان و هەندێ لە بەرپرسە باڵادەستەکانی دوو حیزبە باڵادەستەکەی کوردستان پێ دەکرێت بۆ بەردەوام بوونیان لە ڕاوە ڕاستی و خەفە کردنی دەنگ و تیرۆرکردنی قەڵەمە بوێروئازا نوک تیژ و وبەجورئەتەکانی وەک ( سەردەشت و سۆران و کاوە ) و زۆران شەهیدی زیندووی ترکە دژی گەندەڵین و گەندەڵکاران ئاشکرادەکەن و ڕێگری لەتاڵانکردنی سامانی نیشتمانی و بەرگری لەمافی هاووڵاتیان دەکەن ، بۆیە ناویان لە لیستی رەشدا تۆمارکراوە لە ( هەرێمی بەتامای خوا ) …..!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
( ١ ) بە پێی مادة (٤٠٦) بڕگە( 1 ) لە ياساى سزادانى عيَراقى هەر كەسيَك هەلبستێت بەكوشتنى كەسێكى تر بە ئەنقەست ( عمدا ) ئەوا بەند دەكرێت هەتا هەتايى
بەلاَم به‌پیی ماده (٤٠٦) برگەی ( 2 ) له‌یاسای سزادانی عێراقی 10 جۆر کوشتن سزاکه‌ی له‌سيدارادانه واتا (اعدام ) که‌ئه‌مانه‌ن : ١ـ تاوانی کوشتن به‌هۆی به‌کارهینانی ژه‌هر یان به‌کارهینانی مادەی ته‌قینه‌وه ( المواد الموتفجره‌او العسکریه) تاوانی کوشتن به‌هۆی ژه‌هر: ژه‌هر هه‌ر ماده‌یه‌ک ببیته‌هۆی خیرا کوشتنی مرۆڤ ئه‌مه پیی ده‌لین ژه‌هر که‌دوو جۆره :
آ. ژه‌هری ئاسایی ( الطبیعی ) : بریتیه‌له‌و ژه‌هرانه‌ی که‌له‌دره‌خته‌کانه‌وه‌دروست ده‌بیت به‌بی ده‌ستکردی مرۆڤ .
ب . ژه‌هری کیمیاوی:بریتیه‌له‌و جۆرە ژه‌هره‌ی که‌ده‌ستکردی مرۆڤه
هۆی تاوانی ژه‌هر سزاکه‌ی قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌کارهینانی ژه‌هر ده‌لیلیه بۆ غه‌دروخیانه‌ت وهه‌روه‌ها تاوانبار استغلالی عیلاقه ده‌کات له‌لایه‌کی تره‌وه‌به‌کارهینانی ژه‌هرزۆر ترسناکه‌له‌وانه‌یه‌سه‌دان که‌س بکوژیت وه‌ک بخریته ناو رووبار‌و بیر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یاسادانه‌ر سزای کوشتن به‌هۆی ژه‌هر له‌سیداره‌دانه .
ب . کوشتن به‌هۆی ئامیری ته‌قینه‌وه( آلات المتفجره ) : ئه‌و جۆره‌ئامیرانه‌وا ده‌ناسرین که‌سریع ده‌ته‌قن و زۆر زۆر ترسینه‌رن وه‌ک قومبله‌و هاوه‌ن و … هتد . بۆچی سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاله‌تانه‌خۆیان قه‌ده‌غه‌ن و مه‌ترسی کوشتنی خه‌لکی به‌کۆمه‌ل هه‌یه
٢ـ کوشتنی دایک و باوک: به‌پیی یاسای سزادانی عیراقی هه‌ر که‌سیک هه‌لبستیت به‌کوشتنی دایک و باوکی به‌هه‌ر شیوه‌یک بیت ئه‌وا سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه .
دایک و باوک ئه‌و که‌سانه‌ن که‌منداله‌که له‌وان بوه نه‌وةک سه‌په‌رشتیارو به‌خیوکه‌ر واتا ده‌بیت دایک و باوکی راستی (حه‌قیقی) بن .
٣ ـ کوشتن به‌ریگای وه‌حشیانه : ئه‌و جۆره‌کوشتنه‌یه‌که‌وا ئاسه‌وار به‌جه‌سته‌ی کوژراو دیاره‌وه‌ک کوشتن به‌قامه چه‌قوی قه‌ساب یاخوت پارچه‌پارچه‌کردن یان سوتاندن .
تیبینی بۆ ئه‌وه‌ی سزای له‌سیداره‌دان بسه‌پی به‌سه‌ر که‌سی تاوانبار ده‌بیته‌پیش کوشتن کاره‌وه‌حشیگه‌ریه‌که ئه‌نجام بدات واتا دوای کوشتن بیسوتینی له‌سیداره‌نادریت سزاکه‌ی جیاوازه
٤ ـ کوشتنی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت ( موظف ) : سزای له‌سیداره‌دان ده‌سه‌پی به‌سه‌ر هه‌ر که‌سیک هه‌لبستیت به‌کوشتنی فه‌رمانبه‌ریک له‌کاتی ده‌وام هه‌لبستی به‌کوشتنی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت
فه‌رمانبه‌ر کییه : هه‌ر که‌سیک ده‌وام بکات و مووچه‌له‌حکومه‌ت وه‌ر بگریت فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ک پۆلیس ؛ مرور؛ پاریزگار؛ مامۆستا … هتد .
ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانه‌ریکی خانه‌نشین بکوژیسزاکه‌ی هه‌مان سزای فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ته ؟
نه‌خیر چونکه‌ته‌نیا مووچه‌وه‌رده‌گریت ده‌وام ناکات …
٥ ـ تاوانی کوشتن له‌لایه‌ن که‌سیکی پیسکه( آڵخیس ) و تاوانی کوشتن به‌هۆی کرێ .
آ . تاوانی کوشتن له‌لایه‌ن که‌سیکی پیسکه‌و ( الخیس )
که‌سی پیسکه‌کێیه : بریتیه‌له‌و که‌سه‌ی که‌شریف نیه‌و دلپیسو شه‌رانگێژه‌له‌رووی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌قبول نیه‌وه‌ک شه‌رانگێز .
ب . تاوانی کوشتن به‌هۆی کرێ:هه‌ندیک که‌س هه‌یه پیاو کوشتن و ئاو خواردنه‌وه‌لای ئاساییه‌و هه‌ر که‌سیک هه‌لبستێت که‌سیک بکوژێت به‌رامبه‌ر پاره‌ئه‌وه‌راسته‌وخۆ سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه‌چونکه‌ئه‌و که‌سه به‌کری گیراوه‌به‌رامبه‌ر پاره هه‌موو شتیک ده‌کات هیچ فایده‌و سوودیک له‌گه‌لی نیه‌هه‌رگیز ناگۆریت و چاک نابیت .
٦ ـ کوشتنی دوو که‌س یان زیاتر به‌یه‌ک کار :
هه‌ر که‌سیک هه‌لبستیت دوو که‌س یان زیاتر به‌یه‌ک فعل بکوژێت سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه وه‌ک ده‌سترێژی گووله له‌کۆمه‌لیک که‌س یان فریدانی دوو که‌س له‌سه‌ر چیا .. .
٧ ـ تاوانی کوشتن له‌ناو زیندان ( سجن ) : ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک سجن کرابیت و له‌ناو زیندان هه‌لبستی به‌کوشتنی زیندانیه‌ک له‌ناو سجن ئه‌وا سزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه
٨ ـ تاوانی کوشتن ئه‌نجام بده‌ی بۆ ده‌سپێكێ تاوانیکی تر :
لیره‌دا که‌سی تاوانبار دوو تاوان ئه‌نجام بدات لیره‌دا عقوبه‌که‌ی اعدامه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک هه‌لبستیت خاوه‌ن مالیک بکوژێت تاکو تاوانی دزی بکات لێره‌دا سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه .یاخوت ئافره‌تیک مێڕده‌که‌ی خۆی بکوژێت تاکو به‌دوای پیاویکی تر بکه‌وییت
٩ ـ که‌سیک دوو تاوانی کوشتن ئه‌نجام بدات به‌دوو فعلوه‌ک ئه‌وه‌ی دوو تاوانی کوشتنی جیاواز ئه‌نجام بدات
١٠ ـ کوشتن به‌هۆی ( السبق الاصرار ) و الترصد :
سبق الاسرار : واتا بیرکردنه‌وه‌و تیفکرینی که‌سی تاوانبار پیش تاوانی کوشتن به‌شیوه‌یه‌کی هیمن و به‌بێ تووره‌بون و هه‌لچونی ده‌رونی به‌شیوه‌یه‌کی تر واتا که‌سیک تاوانی کوشتن بکات به‌بی ئه‌وه‌ی له‌حاله‌تیکی تووره‌بون بیت و بچیه‌ماله‌وه‌بیر بکاته‌وه‌الترصد : تاوانی کوشتن ئه‌گه‌ر هاتوو الترصدی له‌گه‌ل بیت سزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه
الترصد : واتا تاوانبار پێشوه‌خته‌تاقیبی بکات و فرسه‌تیکی مناسب کارەکەی ئەنجام بدات .