سلام سعید : ئەو ژنێك بوو لە رەنگی ئاو .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو ژنێك بوو لە رەنگی ئاو

من پیاوێك بووم لەرەنگی گر

ئەو خەمێك بوو

وەك زەردەپەر

تەمەنی کەمێك تۆز لێ نیشتوو

ئەو بۆ پەنجەرە یەك ئەگەرا

بۆ ستری خەم

ئەو بەکەناریەك ئەچوو

بێ لە قەفەز

هیچ چڵێکی نە ناسیبوو

من بەگومان لە سرتەی با

کاتێ گوزەر بەنێو جڵی تەزیو ورووتی

باخدا ئەکا

من ئێستا پیاوێکم

باوەش بە تەنهایدا ئەکەم

چ شتێ لە ستری تەنهایی جوانترە

— باخچە من بەدزی پەپولەوە

ئەم رستەیە بەتۆ ئەڵێم

زززززززززززززززززززززززززززززززززززززززززززە

زەمەنێك بۆ راموسین

ماچێك بۆ قردێلەی شەرم

دەستێك بۆ گوشین

لێوێك پر لەتەرزی شیرینی بۆ ماچ

بەم خەمانەوە بێرە لام ئەی ژن

من بۆخۆم لە هەموو سرتە ساتەکان

بەگومانم

دەی من دەچمەوە سەر رەگەزی ئاگر

ئەی نابینی لە تۆی ژندا

جەستەم سارد سارد

بە نسێیەکی ماندوو ئەچم

ئەی ژن — بایەك لەتۆدا گوزەر ئەکا

حەزێ لەمندا چرۆ

لە مەودای حەزو سوتان ئەچین

کەی تێکەڵ بین

دەکرێ زوو بێیت

من پیریەتیم لێ ئەچۆرێ

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت